وازهێنان لە جگەرەکێشان و خەمۆکی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-10-01-12:54:00 - کۆدی بابەت: 14781
وازهێنان لە جگەرەکێشان و خەمۆکی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

وازهێنان لە جگەرەکێشان و خەمۆکی (بە ئینگلیزی: Quit Smoking and Depression، بە عەرەبی: الإقلاع عن التدخين والاكتئاب) نەوەی ئەمڕۆ کێشانی جگەرە قبوڵ دەکەن بە مەبەستی ڕزگاربوون لە باری دەروونی ناخۆش و کەمکردنەوەی تێکچوونی سۆزداری، بێ ئاگا لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جگەرەکێشان کە لە زیادبوونی خەمۆکی و فشاری دەروونی و زیادبوونی فشاری دەروونیدایە.

بۆیە لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کاتێک تاک واز لە جگەرەکێشان دەهێنێت کاریگەری باری دەروونی ئەرێنی لەسەری کەمدەبێتەوە، هەروەها ئاستی وزەی نەرێنی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هاندانی ئارەزووی چڕ و پڕی بۆ کێشانی جگەرە زۆرە، قۆناغی یەکەمی وازهێنان لە جگەرەکێشان بە قورس دادەنرێت کە کەسەکە بەدەست نیشانە دەروونییەکانەوە دەناڵێنێت ئەویش بە هەستکردن بە کەمخەوییەکی زۆر و کەمبوونەوەی توانای تێگەیشتن لە دەوروبەری و قسەکردن لەگەڵیان ئەم کاریگەرییە نەرێنییانە خێرا کاریگەرییان لەسەر دەبێت و دوای مانگێک بۆ سێ مانگ وازهێنان لە جگەرەکێشان نامێنن.

هۆکارەکانی گۆڕانی باری دەروونی لەکاتی وازهێنان لە جگەرەکێشان

هۆکاری دەروونی

هۆکاری پەنابردنی تاک بۆ جگەرەکێشان لەوانەیە لە ئەنجامی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی  بێت کە وای لێکردبێت جگەرە بکێشێت بەم شێوەیە پشت بە نیکۆتین دەبەستێت بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ کەمکردنەوەی ئەو نیشانانەی کە هەستی پێدەکات، دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت و بە شێوەیەکی سەرەکی بەندە بە پاڵنەرەکانی پشت جگەرەکێشان.

بایۆلۆجی دەمارەکان

وازهێنان لە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ڕێڕەوەکانی مێشکدا، لەئەنجامی ئەو بڕە زۆرەی نیکۆتین کە دەخورێت، بەو پێیەی کاریگەری لەسەر شێوازەکانی بیرکردنەوە و تەرکیزکردن دەبێت، چونکە ئەمە کاریگەری باری دەروونی خراپ و نەرێنی زیاد دەکات بەڵام ئەم هەستانە هەموویان تەنها بۆ ماوەیەکی کورت دەمێننەوە دوای ئەوەی بڕیار کەسەکە بڕیار دەدات واز لە جگەرەکێشان بهێنیت.

ڕێگاکانی بەڕێوەبردنی گۆڕانی باری دەروونی

  • چارەسەری دەروونی: پێویستە باوەڕی بە توانای کەسی هەبێت بۆ بەجێگەیاندن و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان، چونکە ئەمە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕزگاربوون لە گۆڕانکارییە نەرێنی و خراپەکان، جگە لەوەی ئەم کارە پێویستی بە پشتیوانی کەسانی دەوروبەری هەیە یان پەنابردنە بەر پزیشکی دەروونی کە  ئەگەری دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە 
  • دەرمانی پزیشکی: بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی توندی جگەرەکێشان و ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی لێی دروست دەبێت، چارەسەری جێگرەوەی نیکۆتین بەکاردەهێنرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە لەدەستچووە لە جەستە و بەم شێوەیەش هەمان کاریگەری خواردنی جگەرە دەدات. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی فشار و گرژی و دڵەڕاوکێ. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو جگەرەکێشانەی پێش جگەرەکێشان تووشی خەمۆکی و گرژی نەبوون، ئەگەری وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەرکردن زیاد دەکات، هەروەها ڕێژەی باری دەروونی نەرێنییان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
  • شێوازی ژیان: توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاکێک پشوودان و خەوتنی زۆر و پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروستی هەبێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر باشترکردنی باری دەروونی هەیە.
  • وەرزشکردن: وەرزشکردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی هاندانی سوڕی خوێن. ئەمەش بەشدارە لە ڕزگاربوون لە کاریگەرییە نەرێنییەکان و لە نیشانەکانی خەمۆکی هەروەها سەرنجی تاکەکەس لە جگەرەکێشان دوور دەخاتەوە و وا دەکات بەرگرییەکەی بەرامبەر بە کێشەکان زیاد بکات، ئەمەش پێویستی بە جگەرەکێشان کەمدەکاتەوە.


سەرچاوەکان



44 بینین