چارەسەری سروشتی کەچەڵی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-06:07:00 - کۆدی بابەت: 5084
چارەسەری سروشتی کەچەڵی

ناوه‌ڕۆك

هەندێک چآرەسەری کەچەڵی

گیا هەوێدار، گیای بابە ئادەم، مەرهەمی سیر، مەرهەمی سێو، سۆی چەڵتوک، شەوێک گوڵی ژاڵەی سپی لەسەرت بدە، دواتر تا (١٠) شەو لەسەر یەک گوژاڵک وەک مەرهەمی لێبکە و لەسەرتی بدە، بیبەر و قەزوان وەک مەرهەم لەسەرت بدە، وە (تۆوی تەڕە تورە + جاترە + شاترە + کاسنی + تاجریزی) و هەموویان بەیەک ئەندازە، شەش دەنک سیر لەناو یەک لیتر ئاودا بکوڵێنە و سەری پێ بشۆ، ڕۆژی جارێک مۆزێکی کاڵ وورد بکە لەگەڵ سرکە لەسەری بدە، گەڵای گوێزی تازە بکوڵێنە و لەسەری بدە تا دوو کاتژمێر، با کەمێک گەرم بێت کە لەسەری دەدەیت.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ چارەسەری کەچەڵی

  • خواردنی سەوزە و میوە بە تایبەتی (گێزەر، زەیتون، قۆخ، بادەم، مۆز، پرتەقاڵ، کەرەوز، مەعەنووس، کەلەرم، ڕەشکە، جاترە، زەردێنەی هێلکە، هەنجیر، سێناغ، کاهوو، شێلم، پیاز، گژنیژ، کوزەڵە، پەتاتە، تەماتە، جۆ، فندق).
  • چەورکردنی بە ڕۆنی بادەم یان یان زەیتی کاکتۆس، یان ڕۆنی زەیتون لەگەڵ ئۆکالیبتۆس تێکەڵ بکە و لەسەری بدە.
  • کاتی سەر شۆردن سابوون و شامپۆ بەکارمەهێنە و بەڕۆنی زەیتون و زەردێنەی هێلکە بیشۆ یان ڕۆنی زەردێنەی هێلکە لە سەری کەچەڵ بدە.
  • خەنە(٢٢٥)گرام + مازووی سەوزی کوتراو (٢٥) گرام لەگەڵ سرکەی ترێی خەست بە کێشی خەنەکە و مازووەکە هەموویان تێکەڵ بکە و پاشان بە دڵۆپاندن ئاوەکەی بگرە و سەری پێ چەور بکە موو هەڵوەرین ڕادەگرێت.
  • تۆوی کەرەوز لەگەڵ تۆوی سڵق و پرسیاوشان و کنگر و هەریەکەیان (٧٠) گرام + (١٥)دانە ناوکی گوێز + توێکڵی بەری سنەوبەر (٤٥٠)گرام دوای هاڕین لەناو ڕۆن زەیتون دا بۆ ماوەیەک بکوڵێنە و پاشان سەری پێ چەور بکە.
  • هەموو ڕۆژێک (٤٠)گرام سۆی برنج لەگەڵ لیمۆی وشک دەم بکە و بیخۆرەوە.
  • ساڵی چوار تا پێنج جار سەر بە گڵ بشۆ.
  • گوڵە بابونە بکوڵێنە بە ئاوەکەی  خەنە تەڕ بکە و لەسەری بدە.
  • ڕۆنی ئۆکالیبتۆس و زەیتون بە ئەندازەی یەکتر تێکەڵ بکە و بەیانی و ئێوارە سەری پێ مەساج بکە وە جار بە جار بە ئاوی تەڕەتولە سەر بشۆ.
  • شەوانە بەڕۆنی مۆرد سەر چەور بکە و بەیانی بیشوات.
  • بە ڕۆنی گوڵی هەمیشە بەهار سەر چەور بکە.
  • جاترە بکوڵێنە و بە ئاوەکەی سەر چەور بکە.
  • هەموو ڕۆژێک سەر بە ئاوی ماست بشۆ.
  • لەکاتی سەر شۆردن بە ئاوی گەڵای سیدر (نەبەک)سەر بشۆ.


سەرچاوەکان



896 بینین