پێشمه‌رگه‌

له‌لایه‌ن: یوسف علی - به‌روار: 2019-08-30-14:42:00 - کۆدی بابەت: 71
پێشمه‌رگه‌

ناوه‌ڕۆك

پێشمەرگە

وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای "ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان" دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی 1920 دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو.[5]

ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946 بۆ ناوی سەربازانی (چەکداران)ی کورد بەکار ھاتووە. کە لەلایەن چایچییەکەی پێشەوا قازی محمد پێشنیار کرا پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا.

ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان. پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لەپێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ.

پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش.

پلە سەربازییەکان

پلە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
جێدار جێداری یەکەم پێشەنگ پێشڕەو پێشکار
پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (1.png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (2).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (3).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (4).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (5).png
سەرھەنگ سەرتیپ سالار سەردار سەرداری یەکەم
پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (6).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (7).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (8).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (9).png پلە سەربازیەکانی پێشمەرگە (10).png

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش، پارتە کوردستانییەکان لە وشەی پێشمەرگ یان پێشمەرگە بۆ ھێزە چەکدارانیان کەڵک وەردەگرن. بە شێوەی دیاریکراو لە ئێستاکەدا، بە ھێزە چەکدارەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی ڕزگاری، سوپای ڕزگاریی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان پێشمەرگە دەوترێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وشەیگەریلا کەڵک وەردەگرێت.

لە سەربزێویی کوردانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی 1979دا، ھێزەکانی دو ڕێکخراوی چەکداری فیدایی، واتە چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (ئەرتەشی ڕزگارکەری گەلانی ئێران)[6] و ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران-کەمینە[7] لە وشەی پێشمەرگەیان کەڵک وەردەگرت و ناوی پێشمەرگەی فیداییان لە سەری ھێزە چەکدارانی خۆی دانابوو.


سەرچاوەکان

1058 بینین