له‌ كۆندا ده‌ریاری مردوو به‌چی ناوده‌برا

له‌لایه‌ن: بنار ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-09-09-19:08:00 - کۆدی بابەت: 34
له‌ كۆندا ده‌ریاری مردوو به‌چی ناوده‌برا

ناوه‌ڕۆك

پێشەکى

وڵاتى ئوردن جیادەکرێتەوە بە سروشتە جوانەکەى لەسەر ئاستى زۆرێک لە وڵاتە گەشتیاریەکان کە گەشتیارەکان لە هەموو لایەکى جیهانەوە ڕادەکێشن ، جگە لەوانەش کۆمەڵێک شوێنەوارى سەرنج ڕاکێشى هەیە لەوانە شارى پێترا، قەڵاى عجلون ، قادرمەى ڕۆمانى لە عەممان ، و شەقامى (ئەعمیدە) لە شارى جرش ، هەروەها شوێنەوارە دینیەکانى وەک گۆڕى صەحابیەکان لە شوێنە جیاجیاکانى ئەم وڵاتە ، سروشتیى دروست بوونى ئەم شوێنەوارانە هۆکارى گرنگى سەرنج ڕاکێشانى گەشتیارانە وەک دەریاى مردوو.

 

شوێنى دەریاى مردوو

دەریاى مردوو دەکەوێتە باشورى خۆرئاواى عەممانى پایتەخت ، کە شوێنەکەى لە نێوەندى ئوردن و فەڵەستیندایە ،  سنورى دەریاى مردوو لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرزایەکانى بەلقاء و تەپۆڵکەکانى شارى سەڵط هەن ، لە رۆژئاواشەوە بەرزایەکانى فەڵەستین و بەتایبەت قودس هەیە، ڕوبارى ئوردن بەسەرچاوەى سەرەکى ئاوى دەریاى مردوو دادەنرێت ، درێژى دەریاى مردوو مەزەندە دەکرێت بە 80 کم و پانیەکەشى بە 15کم ، وە ڕوبەرەکەشى بە نزیکەیی 946 کم چوارگۆشەیە.

 

گرنگى دەریاى مردوو

دەریاى مردوو بە یەکیک لە گرنگترین شوێنەوارەکانى ئوردن دادەنرێت ، سەرچاوەیەکى گرنگى ئەو قوڕانەیە کە دەوڵەمەندن بە خوێ و کانزا ، لە هەمان کاتدا ئەم قوڕەش سەرچاوەیەکى باشى بابەتى جوانکارى و میکیاژ و کرێمە کە لیێ دروست دەکرێت ، ئەمە جگە لە جوانى و سەرنج ڕاکێشى ئەم دەریایە زۆرێک لە خەڵک ئاوەکەى وەک شیفاء بەکاردەهێنن.

 

 تایبەتمەندیەکانى دەریاى مردوو

یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانى دەریاى مردوو نەبونى ژیانە تێیدا بە هۆى زۆرى ڕێژەى خوێ ، دەریاى مردوو لە وەرزى هاویندا پلەى گەرمى زۆر بەرز دەبێتەوە بەڵام بۆ وەرزى زستان کەش و هەوا لەوێ گەرمە بۆیە زۆربەى خەڵک لە وەرزى زستاندا سەردانى دەکەن ، لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانى ترى دەریاى مردوو هەڵکەوتەکەى وایە دەکەوێتە نزمترین بەشى زەویەوە و تیشکى خۆر زۆر بە لاوازى لێیدەدات . لە ئەنجامى ئەوانەى پێشوەوە کە باسمان کرد دەتوانین بڵێین دەریاى مردوو زۆر سودى هەیە جا ئەگەر بۆ لایەنى چارەسەر بێت یان گەشت ، بەڵام ئەوەى کە لەهەمووى گرنگتربێت ئەوەیە سەرچاوەیەکى ئابورى زۆر گرنگە بۆ وڵاتى ئوردن ، لە بوارى ئامادەکردنى قور و بەرهەمەکانى ، هەورەها ڕاکێشانى گەشتیار لە شوێنە جیاوازەکانى جیهانەوە .

 

ئەو ناوانەى کە لە دەریاى مردوو نراوە لە کۆندا

لە پێشتردا دەریاى مردوو بە چەندین ناو وتراوە ، لەوانە : "دەریاى خوێ" و "دەریاى العربە" و "دەریاى ڕۆژهەڵات " و "دەریاى تەم " ، بەلام لە سەردەمى حەزرەتى عیسا (علیه سلام) پێى وتراوە "دەریاى مردوو " و "دەریاى سەدوم " بۆیە پێى وتراوە سەدوم لەبەر هاوسنورى هەرێمى سەدوم لە دەریاى مردوەوە ، هەروەها پێى وتراوە "دەریاى بۆنکردوو" چونکە بۆنەکەى ناخۆش بووە ، "دەریاى زغر " بەهۆى ناوچەى زغر کە ئەکەوێتە کەناراوەکانى باشورى ڕۆژهەڵات ، و "دەریاى قیر " بەهۆى ئەو پارچانەى کە کەوتونەتە سەر ڕوى ئاوەکە بەهۆى بومەلەرزەوە ، ناوبراوە بە "دەریاى لوط " کە ئەگەڕیتەوە بۆ ناوى پێغەمبەر لوط کە نێردراوە بۆ خەڵکى ئەو ناوچەیە ، وە یەکەم کەس کە ناوى برد بە دەریاى مردوو ئیغریقیەکان بوون بە هۆى نەبونى ژیان تییدا.

 


سەرچاوەکان

1286 بینین