هه‌ساره‌ی عه‌تارد

له‌لایه‌ن: یوسف علی - به‌روار: 2019-10-08-15:23:00 - کۆدی بابەت: 6
هه‌ساره‌ی عه‌تارد

ناوه‌ڕۆك

کۆمەڵی خۆر

پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچوکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت. ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە. خۆر نزیکەی ٪98 ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە. بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوەو رێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە. لەکاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە رێرەوی سورانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە رێی ھێزکێشکدرنەکەیەوە ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگیەک دروستدەکات و ھاوسەنگیەکەش بریتیە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نمونە زەوی لەماوەی 365 رۆژدا رۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات.

 

عەتارد

(بە ئینگلیزی : Mercury) بچووکترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و نزیکترین ھەسارەشە لە خۆر و کێشەکەشی بە ئەندازەی (0.387) لە ئاستی کێشی زەویو تیرەکەی نزیکەی (4880) کلم گۆکەی لە ئاست گۆی زەوی (0.055) یە و بەناوی خوداوەندی بازرگانییەوە ناونراوە. بەیانیان خێرا لە ئاسمان دیار ئەکەوێ و ئێوارانیش خێرا لە سەر زەویش نابینرێ چونکە لە ساڵێکدا تەنھا چەند ڕۆژێک دیارئەکەوێ و لەسەر ڕووی ئاسۆ ھەڵدێ کێشی ھەر کەسێکیش لەسەر عەتارد زیاد ناکات لەم کێشەی کە لەسەر زەوی ھەیەتی ئەمەیش بەھۆی گەشتکردن نییە بە گالیسکەی بۆشایی ، بەڵکو قەبارەی عەتارد لە قەبارەی زەوی بچوکترە ، بۆیەش ھێزی کێش کردنەکەی کەمترە لە کێش کردنی زەوی.

بۆ نموونە ئەگەر ھاتوو لەسەر زەوی کێشت (70) کیلۆ بیت ئەوا لەوێ ئەبێت بە (27) کیلۆگرام . و بەھۆی زۆر نزیکیشی لە خۆر گەرمیەکەی مرۆڤ ئەسوتێنێ و ئەیکوژێ . وە لەبەر ئەوش کە زۆر بەھێواشی بەدەوری خۆیدا ئەخولێتەوە بۆیە لە شەودا تا پلەی بەستن سارد ئەبێ بەسەر ڕووەکەشیەوە شوێنی پێکەوتنی نەیزەک و دەمی گڕکانی و دۆلی گەورە ئەبینرێ وە ھەروەھا عەتارد ھیچ مانگێکی پاشکۆیی نییە وە بەرگی ھەواکەی کە دەوری داوە زۆر بچووکە و گازی ھایدرۆجین و ھیلیۆمی لێیە و پلەی بەرزی گەرمیەکەشی ئەگاتە (465) پلەی سەدی و نزمترینیشی ئەگاتە (184) پلەی سەدی.

 

دووری لە خۆر

دووری ھەسارەی عەتارد لە خۆر بە (58) ملیۆن کم ئەخەمڵێنرێت ، و بەھۆی خولانەوە ھێلکەییەکەشی بە دەوری خۆرەوە نیوەتیرە خولانەوەی ھەسارەی عەتارد کەم ئەکات تا (46) ملیۆن کم لە نزکترین خاڵ لە خۆر و نیوەتیرەشی لە خولانەوەکەی زیاد ئەکات تا (69.8کم) لە دوورترین خاڵ لە خۆر و شوێنەکەشی تایبەتمەندی ئەوەی پێ ئەبەخشێ کە ببێ بە یەکێک لەم دوو ھەسارەیەی کە دیاردەی (تێپەڕ بوون) یان بەسەردا ڕووئەدات ئەمیش لەوکاتەی کە ئەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی.

 

خولانەوە و کات

خولانەوەی ھەسارەی عەتارد بەدەوری خۆردا (88)ڕۆژی سەر زەوی ئەخایەنێت بەڵام خولانەوەی بەدەوری خۆیدا زیاتر لەمە ئەخایەنێ ساڵێکی عەتارد بچووکترە لە ڕۆژەکەی و تەنھا شەوێکی سەر عەتارد (44) ڕۆژی سەرزەویە.

 

تۆپۆگرافیای ڕووەکەی

ڕووی ھەسارەی عەتارد زۆر لە ڕووی مانگ ئەچێ چونکە دەمی گڕکانی گەورە و زنجیرە چیا ھێندێکیش دەشتایی لێیە وە بە پێکھاتەی سلیکۆنی کانزایی داپۆشراوە، بەم دواییەش ماوەیەکی موگناتیسی بێ ھێزتر لە ھێزی موگناتیسی زەوی دۆزرایەوە بەدەووری ھەسارەکە و ئەمەی بۆ زانایان ڕوون کردەوە کە ناخی ھەسارەکە لە ناخی ھەسارەی زەوی ئەچێ ، کە لە بەردی تواوە و پێکھاتەی گران پێک ھاتووە.

 

ژیان لەسەر عەتارد

بە ھۆی سەختی بارودۆخی کەش و ھەوای ھەسارەکە و نەبوونی ئاو ئەوا ئەستەمە ژیان لەوێ بەڕێوە ببرێ جا بە ھەر جۆرێک بێت.


سەرچاوەکان

1092 بینین