خۆر گیران

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-05-12-18:00:00 - کۆدی بابەت: 17
خۆر گیران

ناوه‌ڕۆك

خۆرگیران

ڕۆژگیران یان خۆرگیران (بە ئینگلیزی: solar eclipse، بە عەرەبی: كسوف الشمس) کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، بەم شێوەیە سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر بەشێک لە گۆی زەوی و تاریکی دەکات.

ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوو دەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەونە سەر یەک ھێڵی ڕاست و لە شوێن یەک ڕیز بن، واته‌ کاتی مۆقاره‌نه‌ی مانگ، که‌ ساڵێ دوو تا سێ جار ڕوو ده‌دات و دیمەنێکی سه‌رنجڕاکێش پێشکه‌ش به‌ هۆگرانی سروشت ده‌کات.

لە ڕۆژگیرانی تەواودا، ناوەڕاستی خۆر بە شێوەی بازنەیەکی ڕەش و دەوروبەرەکەی ڕووناک دەردەکەوێت.

وشە ھاوتاکان

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانە بۆ دیاردەی ڕۆژگیران ھاتووە:

  • ڕۆژ گیران
  • ڕۆژگرتن
  • ڕۆژ خەیرین
  • تاوگیرسە
  • Rojgirtin

ھەندەسەی خۆرگیران

زەوی لە دەور خۆر و مانگ لە دەور زەوی، لە سەر خولگەی ھێلکەیی ھەڵدەسووڕێن. نیوتیرەی خولگەی ھەڵسووڕانی زەوی بە دەور خۆر (150 ملیۆن کم) چوارسەد ھێندەی نیوتیرەی ھەڵسووڕانی مانگ بە دەور خۆرە. خودی خۆریش 400 ئەوەندەی مانگە. ئەم دۆخە بۆتە ھۆی ھاوئەندازە دیاربوونی خۆر و مانگ لە سەر گۆی زەوی.

جارەکانی خۆرگیران

نزیکەی سی ڕۆژ دەخایەنێت مانگ یەک جار بە دەور زەویدا ھەڵبسووڕێ و مانگی نۆ ھەڵبێت.

ئەگەر خولگەی ھەڵسووڕانی زەوی لە دەور خۆر و مانگ بە دەور زەوی لە یەک ئاڕاستەدا بوایە، ئەوە مانگی جارێ ڕۆژگیران ڕووی دەدا، بەلام لادانی 5 پلەکی دوو ئاراستەکە لە یەک، دەبێتە ھۆی تێپەڕینی مانگ بە سەر یا خواری خۆردا و لە زۆربەی مانگەکاندا ئەم دیاردەیە ڕوو نادات.

ساڵانە تەنها دوو تا سێ جار دیاردەی ڕۆژگیران لە سەر گۆی زەوی ڕوودەدات.

جۆرەکانی خۆرگیران

  • ڕۆژگیرانی ئاڵقەیی
  • ڕۆژگیرانی تەواو
  • ڕۆژگیرانی کەم
  • ڕۆژگیرانی تێکەڵ

بگاری ڕۆژگیران

لە نێوان ڕۆژگیراندا، بە ھۆی بزووتنی مانگ و ھەڵسووڕانی زەوی، سێبەری مانگ له‌ ڕۆژئاواوه‌ تا ڕۆژھەڵاتی زەوی دەپێوێت، بەم گەشتە دەوترێت گەشتی تەواو گیران ، ھەرکەسێ کە لەم ڕێگایەدا بێ ڕۆژگیران بە شێوەی تەواو دەبینێت، ئەم بگارە تا 300 کم درێژە و نزیکەی نیو لە سەدی گۆی زەوی دەگرێتەوە.

خۆرگیران لە مێژوودا

بە درێژایی مێژوو ڕۆژگیران وەک دیاردەیەکی سەیر و سەمەر چاوی لێکراوە. زۆربەی ژیارە کۆنەکان ئەم دیاردەیان بە شتێکی نەحس و قۆشمە دەزانی و کۆمەڵێک خوڕافاتیان لە دەوری کۆ ده‌کرده‌وه‌.

چینییەکان پێیان وابوو لە کاتی ڕۆژگیراندا ئەژدیهایەک خۆرەکە قووت دەدا. لە زۆرێک شوێندا ڕۆژگیرانیان بە بەڵا و نەھامەتی دەزانی. ھیندییەکان لە کاتی خۆرگیراندا تا مل خۆیان نوقمی ئاو دەکرد تا بەم کارە گوایە یارمەتی خۆر بدەن لە دەست ئەژدیھا ڕزگاری بێت.

خەڵک لە کۆندا لە ڕۆژگیران دەترسان، چونکە نەیاندەزانی چۆن ڕوو دەدات.


سەرچاوەکان



5866 بینین