تاقیكردنەوەكانی مەندل لە بۆماوەزانیدا

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-29-00:43:00 - کۆدی بابەت: 506
تاقیكردنەوەكانی مەندل لە بۆماوەزانیدا

ناوه‌ڕۆك

تاقیكردنەوەكانی مەندل

سەرەتا مەندل ڕابوو لە لێكۆڵینەوەی هەر سیفەتێك بە تەنها لەگەڵ ڕووخسارە هاودژەكەیدا. تاقیكردنەوەكانی بە چاندنی ڕووەكی پۆڵكەی ڕووخسار تیرە یەك ڕەگ دەستیپێكرد. ڕووەكە تیرە یەك ڕەگەكان، هەمیشە لە كاتی پەڕینی خۆییدا وەچەی هەڵگری ئەو ڕووخسارە بەرهەمدێنن. بۆ نموونە ڕووەكی پۆڵكەی كەلوو زەردی تیرە یەك ڕەگ لە كاتی پەڕینی خۆیی ڕووەكی كەلوو زەرد بەرهەم دێننەوە. وە لە ڕێگەی پەڕینی خۆیی ڕووەكەكان بۆ چەند وەچەیەك، مەندل تیرەكانی یەكڕەگی پەیداكرد. وە لە كۆتاییدا 14 جۆری لە ڕووەكی تیرە یەك ڕەگ دەستكەوت. یەك جۆر بۆ هەر ڕووخسارێك لە چواردە ڕووخسارەكە.

مەندل تێكەڵە پەڕینێكی ئەنجامدا لە نێوان جووتە ڕووەكی تیرە یەك ڕەگ بۆ سیفەتێك كە دوو ڕووخساری هاودژی هەبوو، ناوی وەچەی باوان P بۆ باوانە یەك ڕەگەكان داناوە. لە دواییدا تێكەڵە پەڕینێكی بۆ ئەم ڕووەكانە ئەنجامدا بە گواستنەوەی دەنكە هەڵاڵە لە پۆرگی ڕوەكێكەوە بۆ كۆسپی ڕووەكێكی دیكە، هەر بۆ نموونە كاتێك ویستی جووتبوون لە نێوان ڕووەكێكی یەكڕەگی ڕووخسار كەلوو زەرد و ڕووەكێكی تیرە یەك ڕەگی ڕووخسار كەلوو سەوزدا بكات ، سەرەتا پۆرگی ڕووەكە كەلوو سەوزەكانی لابرد تەنها دەنكە هەڵاڵەكانی لە ڕووەكە كەلوو زەردەكەوە بۆ كۆسپی كەلوو سەوزەكە گواستەوە بۆ گەشەكردنی تۆوەكان و پەرەسەندنیان.

كاتی پێگەیشتنی ڕووەكەكان مەندا ژمارەی هەر جۆرە ڕووەكێك لە ڕووەكە پەیدابووەكانی كرداری جووتبوونەكەی تۆمار كرد، ناوی وەچەی یەكەم F1 ی لێنا، پاشان گوڵەكانی وەچەی یەكەمی وازلێهێنا بۆپەڕینی خۆیی، لە دوایدا تۆوە پەیدابووەكانی كۆكردەوە و لەكاتی چاندنیاندا ڕووەكی وەچەی دووەم پەیدا بوو F2. بە دووبارەكردنەوەی ئەم كردارە مەندل سەدان جووتبوونی بەجێهێنا و ئەنجامی هەر كردارێكی جووتبوونەكانی تۆماركرد. لە ڕێگەی هەژماركردن و تۆماركردنی ئەو ڕووخسارانەی كە لە هەر جووتبوونێكدا سەرنجیدان.


سەرچاوەکان

31 بینین