ناوهڕۆك
ناساندن
ڕێنمایی گرنگ بۆ پێش وەرگرتنی بێهۆشکاری گشتی (بە عەرەبی: إرشادات هامة قبل التخدير العام، بە ئینگلیزی: Important guidelines for pre-admission of general anesthesia)، ئامانجە کۆتاییەکانی هەڵسەنگاندنی پزیشکی پێش نەشتەرگەری بریتین لە کەمکردنەوەی نەخۆشی یان مردنی نەخۆشەکە لە کاتی نەشتەرگەریدا بە نەشتەرگەری و بێهۆشکەر و گەڕاندنەوەی بە خێرایی بۆ ژیانی ئاسایی، زۆر گرنگە بزانین کە مەترسی کە هیچ نەشتەرگەرییەک بەبێ پێدانی سڕکەر (بەنج) نابێت کە دوو جۆر سڕکەریشمان هەیە وەک:
- سڕکەری نیوەی (بەنجی نیوە)
- سڕکەری گشتی (بەنجی عام)
هەروەها پێدانی سڕکەر بە کەسی نەخۆش وادەکات کە نەخۆشەکە بێهۆش ببێت و کاری پزیشکان ئاسان ببێت لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا.
رێنمایی گرنگ بۆ پێش وەرگرتنی بێهۆشکاری گشتی
١- پشوودان: پێویستە نەخۆش پشووی تەواو وەربگرێت پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
٢- نووستن: پێویستە نەخۆش بەلایەنی كەمەوە ٦ – ٨ کاتژمێر بخەوێت شەوی پێش نەشتەرگەری، چونكە خەوتن ئەندامەكانی لەش چالاک دەكات.
٣- نە خواردن یان کەم خواردنی كافایین: لەبەرئەوەی كافایین ووریاكەرەوەیە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری دەرمانی سڕکەر لەسەر جەستە بۆیە پێویستە خواردنەوەی ڕۆژی پێش نەشتەرگەری كەمبكرێتەوە.
٤- جگەرە و نیكۆتین: پێویستە نەخۆش بەلایەنی كەمەوە ٢ – ٤ هەفتە واز لەجگەرەكێشان و نێرگەلەكێشان بێنێت پێش نەشتەرگەری بەتایبەتی ئەو نەشتەرگەریانەی لە دەم و قورگ و لووتدا دەكرێن.
٥- باری دەروونی: پێویستە نەخۆش ئارام بكرێتەوە پێش نەشتەرگەری، هەندێك جار پێویست دەكات هێوركەرەوە بدرێت بە نەخۆش.
٦- دەرمان و چارەسەر: پێویستە نەخۆش هەر جۆرە دەرمانێك یاخود چارەسەرێك بەكاربهێنێت پێشانی پزیشكی بێ هۆشكاری بدات و بەپێی ڕێنمایی ئەو بیوەستێنێت یاخود بەردەوام بێت لەسەری، بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی ڕێگە لە خەستبوونەوەی خوێن دەگرن، پێویستە پێش هەفتەیەك بوەستێنرێن بۆ ڕێگری لە خوێن بەربوون لەكاتی نەشتەرگەری، ئەگەر هەر نەكرا ئەوا بۆ ٤٨ كاتژمێر دەبێت پێش نەشتەرگەری بوەستێنرێن، هەروەها لە خانماندا ئەگەر حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی (حەپی مەنع) یاخود هەر جۆرە چارەسەرێكی هۆرمۆنی بەكاربهێنرێت، پێویستە بەلایەنی كەمەوە ١ مانگ پێش نەشتەرگەری بیوەستێنێت یاخود ئەو چارەسەرانەی بۆ ڕێكخستنی سووڕی مانگانە بەكاردێن و پێكهاتەی هۆرمۆنین.
٧- دەرمانی گژوگیای یاخود ڤیتامینات: زۆربەی دەرمانی گژوگیای دەبێت بەلایەنی كەمەوە ٢ هەفتە بوەستێنرێت پێش نەشتەرگەری و ڤیتامیناتییش بەپێی جۆرەكەیی دەوەستێنرێت، هەروەها چەند جۆرە خۆراكێكیش هەیە کو دەبێت بوەستێنرێن پێش نەشتەرگەری وەك سیر و ڕونی ماسی و ڤیتامین ئی.
٨- وەستان لە خواردن و خواردنەوە: بەپێی جۆری خواردن، خواردنی رەق ٦ – ٨ كاتژمێر دەبێت پێش نەشتەرگەری بوەستێنرێن و خواردنی شلەمەنی ١ – ٢ کاتژمێر بوەستێنرێن.
٩- خواردنەوە كهولیەكان: دەبێت بوەستێنرێت ١ – ٢ هەفتە پێش نەشتەرگەری.
١٠- پێویستە تاقمی ددان یاخود هەر ددانێكی سەیارو جوڵاو لابدرێت پێش نەشتەرگەری.
١١- ئەو نەخۆشانەی قەلەق و سترێسی زۆریان هەیە دەتوانن شەوی پێش نەشتەرگەری هێوركەرەوە وەربگرن.
١٢- باشترە ڕۆژی پێش نەشتەرگەری حەمامێك بكەیت و مووی زیادە بە شوێنی نەشتەرگەریەكەوە لاببرێت بۆ كەمكردنەوەی پیسبوون و هەوكردن لە شوێنی نەشتەرگەریەكە.
١٣- پێویستە جلی تایبەت بە نەشتەرگەری لەبەركەیت و لەو ڕۆژەدا لەخانماندا بە تایبەت بەهیچ شێوەیەك ماكیاژی لێوو ڕەنگی نینۆكەكانت نەكەیت بۆ ئەوەی ڕێگری نەكەیت لە بێ هۆشكار كە چاودێری ئۆكسجینی لەشت بكات لەكاتی نەشتەرگەریەكەدا.