ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر
په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه له شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه له باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه ، هۆش و بیریانه‌وه ، چۆنیه‌تی ژینیانهوه ، ئه‌و شتانه تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه كه هه‌ر هه‌ن .
ناساندن
ڕێوی حه‌یوانێكی فێڵباز و چه‌په‌ڵه ، لهڕاكردندا ڕاست ئه‌ڕوات ، كهڕاو نرا له‌ناكاو لائهداتهوهو ئه‌وه‌ی به‌شوێنیه‌وه‌یه له‌به‌ر گوڕی ڕاكردنه‌كه‌ی هه‌ر به ڕاستی ئه‌ڕوات ، تا ڕاوكه‌ره‌كه ئه‌وه‌ستێت لائهداتهوه ڕێوییه‌كه ده‌ربازی ئه‌بێت ، ئه‌و كونهی كه ئهیكاو ناوی ئێنه ماڵی خۆی له گه‌ڵی لاوه كونی تری تێده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان داخرا له‌وی تره‌وه بۆی ده‌رچێت ڕێوی هه‌موو ساڵێك توكێك ئه‌وه‌رێنێ ، ڕێوی له‌ترسی گورگ پیازه خووگانه به ده‌ورو به‌ری كونه‌كه‌ی خۆیدا دایئه‌نێ ئیتر گورگ ناوێرێ بچێته لایه‌وه چونكه گورگ پێی نا به پیازه خوگانهدا ئه‌مرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕێوی له كونه‌كه‌ی خۆیدا به هێمنی ئه‌نوێ ، كهبرسی بوو دێته ده‌ره‌وه‌و ئه‌چێ بۆ خۆی له‌و ده‌شته‌دا خۆی ئه‌كات به مردوو با ئه‌كاته سكیهوهو ملی ڕائه‌كێشێ و چوار په‌لی به‌جۆرێ لێ ئه‌كات كه‌ئیتر هیچ گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه ئه‌مه مردووه ، ته‌یر و تویر وا ئه‌زانن مردووه له‌سه‌ری كۆ ئه‌بنه‌وه بۆ خواردنی ئه‌مجا له‌ناكاو په‌لاماریان ئه‌دات و ئه‌یانگرێت ، كه‌نه‌خۆش كه‌وت پیاز ئه‌خوا چاك ئه‌بێته‌وه ، كه كێچ و ئه‌سپێ تێی دا پارچه خوریهك په‌یدا ئه‌كاو ئه‌یگرێ به ده‌میه‌وه ورده ورده ئه‌چێته ناو ئاو ، كێچ و ئه‌سپێكه سه‌ره‌و ژوور ئه‌بنه‌وه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌چێته ئاوه‌كه‌وه هه‌تا هه‌موو كێچ و ئه‌سپێكه له‌پارچه خوریهكه كۆئه‌بنه‌وه ، ئه‌مجا خۆی ئهقوڵێنێ به ئاوه‌كه‌دا و پارچه خوریهكه به‌ڕه‌ڵا ئه‌كاو له‌لایه‌كی تره‌وه به پوختی دێته ده‌ره‌وه ، ڕێوی خۆی ئه‌زانێ پێستی به‌نرخه خۆی نادا به‌ده‌سته‌وه .