تاگور

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-21:41:00 - کۆدی بابەت: 769
تاگور

ناوه‌ڕۆك

تاگور

  ئەم سەرزەمینەی ئێمەی تێدا دەژین گەلێک ڕۆڵەی پاڵەوان و قارەمان و پیاو چاک و شاعیر و زانا و فەیلەسوفی پێگەیاندووە، کە هەموو وەکو ئەستێرەی گەشی پرشنگدار لە ئاسمانی زانست و هونەری مرۆڤایەتیدا دەدرەوشێنەوە، لەوانەکانی پێشوودا باسی چەند کەسێکمان لەوانە کرد چ لە نەوەی کورد و عەرەب و ئێرانی، وەیا رۆژهەلاتیی یا رۆژئاوایی، ئێستاش باسی زاناو شاعیرێکی بلیمەت دەکەین کە نموونەی مرۆڤایەتی و پەیکەری خۆشەویستی و کانی دڵسۆزی پۆپەی زیرەکی بووە، ئەویش رابندرانات تاگوور ـی هیندییە.
  هیندستان هەر وەکو چۆن کانی هەموو جۆرە بەروبوومێکی سروشتیی بووە، مەڵبەندی خۆشەویستی و ئیلهامی شیعرو مۆسیقاش بووە، سەرزەمینی بدا و غاندی و  نەهرۆ ، سەرزەمینی بەهارات و پیت و فەڕێک کە دەوڵەتە ئەوروپاییەکان خەویان پێوە دەدی و هەوڵ و کۆششیان داگیرکردنی بوو، بەڵام هندستان بە هۆی ڕۆڵە ڕۆشنبیرییەکانیەوە زوو خۆیە بە دیلێتی  و زۆرو ستەم ڕزگارکرد، لەوانەی کە کۆششی چاو لێی ناپۆشرێت و دەوری باڵای هەبوو لە پێش خستنی ڕادەی ئەدەبیات و خوێندەواری و شیعر و شاعیرێتی، تاگور ە.
  ڕابندرانات حەوتەمیک کوڕی دڤندرانات تاگورە کە لە رۆژی شەشی ئاوایە ١٨٦١ دا لە کەلکەتا لەدایک بووە. باوکی تاگور کابرایەکی خوێندەوار و، دەستدارێکی دەوڵەمەند بووە، تاگور تا چەند پلەیەک لە هندستان خوێندویەتی و لە دواییدا بە فەرمانی باکوی لەگەڵ برا گەورەکەیدا چووە بۆ لەندەن تاکو لە دانشتگای حقوق (قانون) بخوێنێت. بەڵام تاگور چونەک شێت و شەیدای شیعر و مۆسیقا بوو. ئەوەندە گوێی نەدایە ئەو خوێندنەو دەستی کرد بە خوێندنەوە و وانەکردنی شیعری شاعیرە هەرە بەرزەکانی ئینگلیز، وەک شکسبیر، ملتۆن، پیرو، شیلی و لە دواییدا چەند وتارێکی دەربارەی (گۆتە و دانتی و بترارک و تاسو) لە گۆڤاری (بهارای) کە برا گەورەکەی دەریدەکرد بڵاوکردەوە، لەگەڵ چەند پارچەیەکی وەرگێڕاو لە شیلی و ڤیکتۆر هۆگۆ، بڵاودکەردەوە لەگەڵ ئەمانەشدا خەریکی مۆسیقا و نەواو و ئاواز بوو، کەمێکی لاتینیشی خوێند، کە گەڕایەوە بۆ هیندستا دەستی کرد بە بڵاوکردنەوە بەرهەمەکانی، وەکو (گۆرانی ئێوارێ) ئەمانەی شتێکی تازە بوون لە شیعری (بەنگالی) هندستاندا لەبەر ئەوەی کۆڕانێکیدا بە شیعری بنغاالی ناویان نا (شیلیی بەنگال)، چونەک لە ڕووی کێش و قافیە و بابەت و ناوەڕۆک و روخسارەوە لە شیعری بەنگالیدا گەلێک شتی تازەی هێنایەکایەوە.
  تاگوور لە نمایشنامەدا دەستێکی بالاو بووە، لەوانە (تۆڵەی سروشت)ـە.
لە ساڵی ١٨٨٧ دا دیوانێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناوی (هێڵ و رووەکان)- خطوط و مسطحات- کە یەکەم قەسیدەی ناوی (ژیان) ـەو تێیدا دلێت: 

نامەوێ بمرم لەم دنیا جوانە
دەمەوێ بژیم لەگەڵ خەڵکدا
لە ژێر تیشکی رۆژدا لە ناو ئەم باغچە پڕ گوڵە،
ڕێم بدەن تا لەناو ئەو دڵە زیندووانەدا شوێنێک بدۆزمەوە،
لەسەر ئەم زەمینە سەردەکات.
پڕە لە جیابوونەوە، لەبەیەک گەیشتن لە گریان،
وازبێنە باا خانوویەکی نەمر دروست بکەم
لەتان و پۆی خۆشی خەڵک و ناخۆشیان،
ئەگەر نەمتووانی بهێڵە تا هەم لە ناویان شوێنێک پەیدا بکەم. ڕێم بدە بەیانی و ئێوارێ گوڵی گۆرانی نوێ بڕوێم تا بیکەنەوە.
گوڵەکانم بە زەردەخەنەوە ببەن.
ئەگەر یسی بوو(هەڵوەری) حەیف ڕێی بدەن.

تا بەم جۆرە تافور لە ژیان گەیشتبوو، بەم جۆرە دڵی دەکردەوە بۆ هەموو مرۆڤێک، تاگور بە هۆی نەخۆشی دایکییەوە و مردنی بێ بەش بوولە خۆشەویستی و کۆشی دایک، لەبەر ئەوە ئەم بێ بەشیە لە بەرهەمەکانیدا دیارە.
   تاگور گەلێک وڵاتی دیوە و لە زۆریاندا مۆحازەرەی وتووە، وەک ئینگلترە، یابان، روسیا، عێراق. لە رۆژی (١٧)ـی ئابی ١٩٤١دا، تاگور دڵی گەورەی پڕ لە خۆشەویستی و سروش و ئازادی و شیعرو مۆسیقای بۆ هەتاهەتایە لە لاپەڕەی مێژوودا، جێگیرو پڕ بە پرێنتی و هەمیشە میللەتی هیندو وڵاتی هیندستان شانازی پێوە دەکەن، چونکە بەراستی رۆلەیەکی دڵسۆزی وڵات و میللەت بووە و بە پێی تواناو دەسەڵاتی کۆششی کردووە جێ دەستی لەگەڵ میللەت بووە و بەپێی تواناو دەسەڵاتی کۆششی کردووە جێ دەستی لەگەڵ جێ دەستی هاورێ دڵسۆزەکانی تردا، لە رۆشنبیری هندیدا بە تایبەتی لە ئەدەبیاتدا دیار و سوود بەخشە.


سەرچاوەکان

189 بینین