ئەفلاتوون

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-13:54:00 - کۆدی بابەت: 986
ئەفلاتوون

ناوه‌ڕۆك

مانای ناوەکەی

ئەفلاتوون زۆرانبازێکی ناودار بوو و ئەو ناوەی کە ئەمڕۆ بە هۆیەوە دەیناسین ،نازناوێکە کە لە گۆڕەپانی پێشبڕکێ پێی بەخشراوە . وشەی ئەفلاتوون بە مانای مان یان ساف دێت ، یان شتێک لەم بابەتەیە ، ڕەنگە لەم بارەیەدا واتای یەکەم بەرچاو بووبێت کە ئاماژەیە بە چوارشانە بوونی ئەفلاتوون (یان لەسەر بنەمای هەندێک لە سەرچاوەکان مەبەست نێوچەوانی ئەفلاتوون بووە).

ژیان

ئەفلاتوون کاتی لە دایک بوونی لە ساڵی (٤٢٨)ی پێش زاین ، ناوی ئاریستۆکۆلسی لێ نرابوو . لە ئەسینا یان دوورگەی ئەگینا ، لە دوانزە میلی کەناری ئەسینا لە کەنداوی سارۆنیک ، چاوی بە جیهان شآد بوو . ئەفلاتوون لە خێزانێکی گەورەی سیاسەتبازی ئەسینایی لە دایکبووە . باوکی ئاریستۆن لە بنەماڵەی کدرۆس ، دواین پاشای ئەسینا، و دایکی لە نەوەکانی سۆڵۆنی یاسادانەری مەزنی ئەسینا بووە.

وەکو هەموو ئەو کەسانە کە ئەندامی زیرەکی خێزانێکی سیاسەتبازن .یەکەمین حەزکردنەوە لە پلەو پایە بەرزەفڕیینەکانی ئەفلاتوون ، لە بوارەکانی تر جگە لە سیاسەت ئاشکرا بوو . دووجار لە یارییەکانی تەنگە خەڵاتی زۆرانبازی بە دەست ‌هێنا ، بەڵام وا دیار بوو هەرگیز لە یارییەکانی ئۆڵەمپیک لە ئۆلەمپا خەڵاتی بە دەست نەهێناوە .لە جیاتیدا ئەفلاتوون هەوڵیدا کە شاعیرێکی گەورەی تراژیدینووس بێت.بەڵام نەیتوانی لە هیچ پێشبڕکێیەکی گرنگ سەرنجی لیژنەی دادوەران بۆ خۆی ڕابکێشێ. لە دوای ناکام بوون لە بەدەستهێنانی نیشانی (میدالیای) زێڕینی پێشبڕکێ ئۆلەمپییەکان، یان بە دەستهێنانی خەڵاتێک کە لە یۆنانی کۆندا کە هاوڕێزی خەڵاتی نۆبڵ(لە دنیای ئەمڕۆدا)بوو. وردە وردە قبوڵی کرد کە تەنیا ببێتە پیاوی دەوڵەت . دواتر بۆ کۆتایی هێنان بە ڕابواردنی لە تەمەنی گەنجێتی ویستی بەختی خۆی لە فەلسەفە تاقیبکاتەوە و بەڕێکەوت هەتا گوێ لە قسەکانی سوکرات بگرێ.

ئاکادیمی

دوای سوقرات، ئەفلاتوونی خوێندكاری هاتە نێوەوە، ئەرستۆی خوێندكاری ئەقاڵتونیش دوای ئەفلاتوون دەركەوت، تا بەهەرسێكیان (سێ كوچكەی رێبەری)ی فەیلەسووفانی گەورەی یۆنان تەواو بكەن، ئەرستۆ شان بەشانی ئەو پێشنیازە هزریە زۆرانەی كەتایبەت بوون بەخۆی، تێڕوانینی ئەفلاتوونیشی پوختكردو پەرپێداو خستیە بەرباری سەرنج و رەخنەو لەو رێرەوەدا، فەلسەفەیەكی تایبەت بەخۆی ئافراند، بەڵام فەلسەفەی ئەفلاتوون، بە شێوەی پووختەتری، ئەفلاتوون لە ساڵەکانی ٣٨٧ پێش زاین ئاکادیمیایەکی دروست کرد هەر بەو ناوەوە تا بە شێوەیەکی بەربڵاوبوو فێرکردنی زانست و لێکوڵینەوە دەس پێ بکات. ئەرەستۆ بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ شاگردی ئەم زانستگایە بووە و دوای دەبێتە مامۆستا لەم زانستگا، بەشی جۆراو جۆر وەک ئەستێرەناسی ، سروشت ناسی، بیرکاری یان هەمان هەندەسە، ئەخلاق و ووشە تێیدا فێر دەکرا.  لە ئەكادیمیادا، هەروەها بڕەوی هەبوو، لەوێ بوو كە بەناوی قوتابخانەی ئەفلاتوونەوە ناوبانگی دەركرد. لەگەڵ دەركەوتنی ئیمپراتۆریای رۆم، ئەم قوتابخانە فەلسەفیە، هێدی هێدی پەرەی سەندو لەو رێرەوەدا زۆر لایەنی جیاجیا لە فەلسەفەی ئەفلاتوون خرانە لاوە، زۆر روونە لە ئیمپراتۆریایەكدا كە نموونەی وەك (كالیگوال یا  نیرۆن) لە لوتكەكەیدا بوون، هەرچەشنە قسەكردنێك سەبارەت بە نموونە شارە سیاسیەكان، كارێكی بوو دوور لە عەقڵ. ئەندێشەكانی تری ئەفلاتوون وەك تێڕوانینەكانی لە بواری بیركاری، بەتەواوی پشتگوێخرا، چونكە رۆمانییەكان، هیچ حەزو خولیایەكیان لەگەڵ بیركارییدا نەبوو.

بەرهەمەکان

گرینگترین کتێبێک کە لە ئەفڵاتون بەجێ ماوە ریسالەی کۆمەڵگایە. بەشێک لەو کەسانەی کە ئەفلاتوون دەناسن لە سەر ئەو بڕوایەن، ئەفلاتوون بڕێک شتی لە ناو ئەم کتێبە زیاد کردوە کە حەقیقەتی خۆی و قسەکردنەکانی و بیرکردنەوەکانی لە زمانی مامۆستاکەی سوقرات بەڵاوی کردوەتەوە. لە تەواوی نوسینەکانی ئەفلاتووندا ئەتوانی وتوویژەکانی سوقرات کە لەگەڵ خەڵکدا کردویە بە شێوەی دەقیق و بە ناوەوە ببینی. ریسالەی جمهور، هونەر ، و جوانی لە رەوانگای ئەفلاتوون و سوقرات بە باشترین شێوە نیشان دەدرێت. ئەم ریسالە بەرهەمی وتوۆێژی سوقرات لەگەڵ گڵاوکەن ( براکەی ئەفلاتوون) ، سیمیاس، هییوکراتس و چەند کەسی دیکەیە.

کارێکی دیکەی ئەفلاتوون ڕازاندنەوە (ئەفلاتوون) لەگەڵ سیمبوزیومە کە ریسالەیەکە لە بارەی عەشقەوەیە. ئەم ریسالە حالەتێکی رۆمانسی و داستانی هەیە کە لە یەکێک لە میوانیەکانی ئاسینا کە سوقراتیش لەوێ دەبێت ڕوودەدات. ئەفلاتوون لە ٢ کاری گرینگی خۆی جەمهور و رازانەوە ( ئەفلاتوون ) بە دوو ئەسڵی گرینگ وەک ( مەنتێق و ئیحساس) دەست دەکات بە لێ کۆڵینەوە.

بۆچونی ئەفلاتوون لە سەر هونەر

لە کتێبی ریسالەی جمهور و هەر لە سەرەتاکانیەوە، ئەفلاتوون باس لەسەر بە یەک هاتنەوەی فەلسەفە و شیعر دەکات. لە ڕوانگەی ئەفلاتونەوە، فەلسەفە ئەو شتانەی کە داویە وەک هەست پێ کردن و بیرکردنەوە و هەروەها هەستیکی تەجروبی و ئیستدلال و عەقڵی و زانست سەرو کاری هەیە. ئەساسەن فەلسەفە پەیوەندی بە ئیحساسی دەروونی ئینسان و بەشە رۆمانسی یا خەیاڵ و یا عاتیفەی ئینسانەکانەوە نیە. بەڵام شیعر و هونەر لە بیرورای ئەفڵاتون دا لە گەڵ عالەمێکی خەیالی ، و ئیحساسی و عاتیفەوە پەیوەندی هەیە. لە هەمان کتێب دا لێکولینەوەیەک لە سەر هونەرەکان تەوسیفێک لە گەڵ حەقیقەت دا و تەئسیری شیعر لە سەر ئەخلاقی گەنجان و هەروەها كاریگەری پەسەند نەکراو و لا ڕێ ئاماژەی پێ دەکات.

لە تەواوی ئەو شتانەی ئەفلاتوون لە دوو جۆر هونەر قسە دەکرێت. یەکەم هونەرێک کە باس لە سەر جوانی بەرچاو و شکڵی سەروچاوەکان و یا ئەوشتەی کە جوانە: وەکو خەتی تەرحی و رەسم و نەقشەیلێک کە بو جوانی لە کاری مەعماری دا دەبیندرێت. ئەو سەبارەت بەم نەوعە هونەرە هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵكو ئەوانە وەکو وەسیلەیەک بۆ ناساندنی رۆحی دروست و جوانی موتڵەق دەزانێت. بە باوەڕی ئەفلاتوون رۆحی ئینسان لەلایەن ئەم هونەرانەوە ئاشنا دەبێت لەگەڵ جوانی موتڵەق ( خۆ جوانی ) کە بە باوەڕی ئەو نەمادێک لە حەقیقەتی موتلەقە. نەفسی ئینسان بە هاوکاری ئەم نەوعە جوانیانە پلەو پایەیەکی بەرز تێ ئەپەرێنێت و بە مەرحەلەی کامڵ بوون ئینسانی، یانێ جێگای پەیدا کردن و وەرگرتن دەگات. بەڵام نەوعی دوهەمی هونەرەکان، وەسف کردن وەک ئەدەبیات، وێنەكێشان، شانۆگەری، شیعر و هەرشتێک کە ئەمڕۆ وەک هونەرەکانی بەرچاو ناو دەبرێت و هەروەها ڕەخنەی لە بەشێک لە مۆسیقاش دەگرێت. کار یا وەزیفەی ئەم بەشە هونەرانە باس و دیتن و و عاتیفە و دەروونی ئینسانەکان دەزانێت .

ئەوانەی کاریگەریان لە سەر ئەفلاتوون هەبووە

هیراکلیتۆس

ئەرەستۆ و دایۆژینێس کۆکن لە سەرە ئەوەی لە سەرەتادا ئەفلاتوون تا ڕادەیەک لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی هیراکلیتۆسی خەڵکی یان یەکێک بووە لە شوێن کەوتووەکانی ئەو فەیلسووفە بووە . ڕەنگە ئەم کاریگەرییە لە چەمکی جیهانی بەرهەست و گۆڕانی بەردەوامدا ببینەوە.

پارمنیدێس و زینۆن

گومان لەوەدا نییە کە پارمنیدێس و زینۆن کاریگەری زۆریان لە سەر ئەفلاتوون هەبووە (هەردووکیان خەڵکی ئیلییان) ، ئەویش لە تیۆری فۆرمەکاندا کە بە ئاشکرا لە گەل بۆچوونەکانی پارمنیدێسدا دێنەوە لە مەڕ یەکێتی میتافیزیایی و جێگیریی لە جیهانی زانیندا .

فیساگۆرسییەکان

دایۆژینێس دەڵێت ئەفلاتوون لە باشووری ئیتاڵیا بیریارێكی فیساگۆرسی ناسراوی بینیوە (یەکێک لەوانە سیۆدۆرۆسە، کە لە سیاتیتۆسدا وەک هاوڕێیەکی سۆکرات ناوی هاتووە). لە نامەی حەوتەمەوە فێر دەبین ئەفلاتوون هاوڕێی ئەرخیتاسی تارینیۆم بووە . ئەرخیتاس بیریار و سیاسەتمەندارێکی ناوداری فیساگۆرسی بووە، لە فایدۆنیشدا ئەفلاتوون ئەرخیتاسی لە ناو ئەو گروپەدا داناوە کە لە دواهەمین ڕۆژی زیندانیکردنی سۆکراتدا لەگەڵی بوون . ئەمیشیان هەروا فیساگۆرسییەکی ترە. کاریگەری فیساگۆرسییەکان لە سەر بە شێوەیەکی تایبەتی لە سەرسامیبوونیدا بە ئەفلاتوون بە ماتماتیک دەردەکەوێت ، لە هەندێک لە ئایدیا سیاسییەکاندا ، بە چەند شێوەیەکی جیاجیا دا لە چەندان دایەلۆگ هانای بۆ بردووە،

سۆکرات

بێگومان کاریگەری هیچ کەسێک هێندەی کاریگەری سۆکرات لە سەر ئەفلاتوون دیارو گەورە نییە. ئەم کاریگەرییە لە ناو چەند میتۆد و ئارگیومێنتی ناو دیالۆگەکانی ئەفلاتووندا دەبیندرێتەوە، هەڵبژاردنی سۆکرایوەک کارەکتەری سەرەکی زۆربەی کارەکانی ، باشترین بەڵگە لەسەر ئەم قسەیە ، بە پێی نامەی حەوتەم ئەفلاتوون سۆکرات بە تاقە پیاوی دادپەروەری لە سەر زەوی دادەنێت .


سەرچاوەکان

2124 بینین