بە‌راوردی نێرگە‌لە‌ و جگە‌رە‌ لە‌ پیسکردنی هە‌وای نێوماڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-03-10:24:00 - کۆدی بابەت: 1068
بە‌راوردی نێرگە‌لە‌ و جگە‌رە‌ لە‌ پیسکردنی هە‌وای نێوماڵ

ناوه‌ڕۆك

بە‌راوردی نێرگە‌لە‌ و جگە‌رە‌ لە‌ پیسكردنی ھە‌وای نێوماڵ

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ لە‌ ئیماراتە‌وە‌ بە‌راوردێك دە‌كات لە‌نێوان ھە‌وای ئە‌و ماڵانە‌ی جگە‌رە‌یان تێدا دە‌كێشرێ یان نێرگە‌لە‌ و پاشان بە‌راوردیان دە‌كات بە‌و ماڵانە‌ی ھیچكام لە‌وانە‌ی تێدا ناكێشرێ، ئە‌وە‌ش بە‌پێی ھە‌واڵی ڕۆژنامە‌ی ئینگلیزی زمانی زی-ناشناڵ.
نێوە‌ندی توێژینە‌وە‌ لە‌ تە‌ندروستی كۆمە‌ڵ لە‌ ئە‌بوزە‌بی، كە‌ سە‌ر بە‌ زانكۆی نیویۆركە‌‌، دە‌ڵێ نێرگە‌لە‌ ھە‌وای تە‌واوی ماڵ پیسدە‌كات و دە‌چێتە‌ ئە‌و ژوورانە‌ش كە‌ نێرگە‌لە‌یان تێدا ناكێشرێ.
دكتۆر سكۆت شێرمان، لێكۆڵە‌ری پایە‌بڵند لە‌ نێوە‌ندە‌كە‌ و نووسە‌رێكی سە‌رە‌كی لە‌ توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌دا، دوای دە‌ستكە‌وتنی ئە‌نجامە‌ نوێیە‌كان گووتی «كاتێك خۆت لە‌ ژوورێك نێرگە‌لە‌ دە‌كێشێ و منداڵە‌كان دە‌نێرێتە‌ ژوورە‌كە‌ی دی، ئە‌وە‌ ھە‌نگاوی كارای تە‌ندروستانە‌‌ نییە‌».
توێژینە‌وە‌یە‌ك لە‌سە‌ر كوالێتی و خاوێنی ھە‌وای ٣٣ ماڵ ئە‌نجامدراوە‌:لە‌ ١١ دانە‌ تە‌نیا نێرگە‌لە‌ كێشراوە‌، لە‌ ١٢ دانە‌یان تە‌نیا جگە‌رە‌ و لە‌ ١٠ دانە‌ی دیكە‌یان ھیچكام لە‌و دووانە‌ نە‌كێشراون.
دواتر دە‌ركە‌وت ھە‌موو رە‌گە‌ز پیسكە‌رە‌كان لە‌ ھە‌وای ئە‌و ماڵانە‌دا زۆرترن كە‌ نێرگە‌لە‌یان تێدا دە‌كێشرێ.
گازی ژە‌ھرینی یە‌كە‌ ئۆكسیدی كاربۆن لە‌و ژوورانە‌ی نێرگە‌لە‌ تێدا دە‌كێشرێ پێنج ھێندە‌ی ئە‌وانە‌ بوو كە‌ جگە‌رە‌یان تێدا دە‌كێشرێ، لە‌ ژوورە‌كانی تە‌نیشتە‌ ئە‌و ژوورە‌ش كە‌ نێرگە‌لە‌ی تێدا دە‌كێشرێ چوار ھێندە‌ی ئە‌وە‌ بوو كە‌ لە‌ ژووری تە‌نیشت ژووری جگە‌رە‌ كێشان ھە‌یە‌.
دكتۆر تریلۆك چاند، پسپۆری سییە‌كان لە‌ نە‌خۆشخانە‌ی بورجیل لە‌ ئە‌بوزە‌بی، دە‌ڵێ ھۆكارێكی سە‌رە‌كی ئە‌و مە‌ترسیدارییە‌ی نێرگە‌لە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌یە‌ نێرگە‌لە‌كێشان نزیكە‌ی كاژێرێك دە‌خایە‌نێ و ئە‌و ماوە زۆرە‌ی بڵاوكردنە‌وە‌ی گازە‌كە‌ش مە‌ترسییە‌كانی ژە‌ھری ئە‌و ماددانە‌ زیاددە‌كات كە‌ لە‌ دووكە‌ڵە‌كە‌دا ھە‌ن.
توێژە‌رە‌كان داوایان كردووە‌ ھە‌ر شوێنێك نێرگە‌لە‌یان تێدابكێشرێ، قە‌دە‌خە‌ بكرێ لە‌ منداڵان.


سەرچاوەکان



1633 بینین