دیمیتری مەندەلیڤ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-01:13:00 - کۆدی بابەت: 1142
دیمیتری مەندەلیڤ

ناوه‌ڕۆك

دیمیتری مەندەلیڤ ١٨٣٤ - ١٩٧٠ ز

مەندەلیڤ لە خێزانێکی نێودار لە دایک دەبێت، ئەو لە هەموو برایەکی بچووکتر بووە. باوکی کوێر بووە و نەیتوانیوە بژێوی منداڵەکانی دابین بکات. دایکی چآپووکانە مشووریان دەخوات و کارگەیەکی شووشە دروست دەکات، هەر خۆیشی بەڕێوەی دەبات.
چونکە مەندەلیڤ لە بارێکی دژوار و پڕ لە ناسۆریی پێ گەیشتووە، کەمتر پرژاوەتە سەر خوێندن، هەرچەن زۆر حەزیشی لە قوتابخانە کردووە. وەختێک باوکی کۆچی دوایی دەکات، دایکی داوای لێ دەکات سیبریا جی بهێڵن و ڕوو لە ڕوسیا بکەن، هەر لەوێش ژیان بەسەر بەرن. بەڵام لە زانستگەکانی ئەوێ وەری ناگرن، چونکە دەبوو پێشتر لە پەیمانگەی (سانت پیتەرسبێرگ) بخوێنێت، دوای ئەوەی دەچێتە ئەو پەیمانگەیە، لە ساڵی ١٨٥٥ز، یەکەمی سەر ئاستی هەموو پەیمانگە دەبێت. ئەمە بە هەل دەزانێت و ڕوو دەگاتە زانستگە. مەندەلیڤ ئامادەی چەندان کۆنگرە و کۆنفرانس دەبێت، بە وردی گوێچکەکانی خۆی بۆ دۆزینەوە زانستییەکان هەڵدەخات، لە گەردیلە ورد دەبێتەوە.
دواتر مەندەلیڤ لە شەستەکانی سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە (سانت پیتەرسبێرگ) و لە ساڵی ١٨٦٦ز، دەبێتە مامۆستای زانستگەکە لە بەشی کیمیا. لەوێ هەست بەوە دەکات کە لە زانستی کیمیادا پێویستیان بە کتێبێکی گشتگیرە، هەر بۆیە کتێبێک بە نێوی (پرەنسیپەکانی کیمیا) دادەنێت، لە ساڵی ١٨٦٩ز، چاپی دەکات. لەم کتێبەدا پێوەرگەلێکی نوی لە زانستی کیمیادا دادەنێت. بایەخی زۆر بە کێشی توخمەکانی گەردیلە دەدات.

خەسڵەتی توخمەکان

ئەو دەیویست هەموو توخمە کیمیاییەکان کۆ بکاتەوە و بە شێوازێکی زۆر ئاسان خەسڵەتەکان دیاریی بکات. بڕیاریدا بۆ هەر توخم سیفەت و کارتێکی تایبەت تەرخان بکات، دواتر بە گوێرەی گروپی توخمە جیاوازەکان، هەموو کارتەکانی ڕێک خست. هەر بە پەلە بۆی دەرکەوت ئەگەر توخمەکان بە پێی کێشی گەردیلەکانیان لە چەند لستێکی کورتیلە کۆ بکاتەوە و هەموو توخمە هاوشێوەکانیش لە چەند ستوونێک ڕێک بخات، ئەوە زۆر باش دەبێت. زانای ئینگلیز (جۆن الکسندر) لە ساڵی ١٨٣٧-١٨٩٨ز کارێکی لەم شێوەیەی کردبوو، بەڵام کەس لای لێ نەکردبووەوە و پشتگوێ خرابوو.

خشتەی توخمەکان

مەندەلیڤ هەنگاوێکی زۆر باش چووە پێشەوە، خشتەیەکی بۆ دەوری بۆ توخمەکان دانا. توخمەکانی بە گوێرەی کێشی گەردیلەیی و هاوشێوە بوون لە سیفاتدا ڕێک خست. ئەو هەر ئەوەی نەکرد، بەڵکە پێشبینیشی بۆ چەند توخمێکی دیکە کرد، بۆیە چەند خانەیەکی بە چۆڵی هێشتەوە و دواتر لە ساڵانی دوایی ئەو توخمانە دۆزرانەوە و لەو خانانە دانران.
مەندەلیڤ پێی وابوو هەڵەیەک لە بەشێکی کێشەگەردیلەییەکاندا هەیە، بە نموونە کێشی گەردیلەیی زێڕ ... جارێکی دیکە ئەو خشتەیەی دووبارە کردەوە و کێشەکانی بە جۆرێکی دیکەی گونجاو ڕێکخستنەوە، دواتر بە گوێرەی هەموو ژمێرە وردەکان حیساباتی مەندەلیڤ ڕاست دەرچوو. سەرەتا ئەم خشتەیە هیچ پێشوازییەکی گەرمی لێ نەکرا، بەڵام دواتر بۆ پۆلێن کردنی توخمە کیمیاییەکان ئەم خشتەیە بوو بە پێوەرێکی باش و سەرکەوتوو.

توخمی ژمارە ١٠١ و ڕێزلێنانێکی درەنگوەخت

لە ساڵی ١٩٥٥ز، مەندەلیڤ لە خشتەکەی خۆی توخمە کیمیایی ژمارە ١٠١ـی دۆزیوەتەوە. هەر نێوی ئەویشی لێ نرا، وەک پێزانینێک بۆ کار و بەرهەمەکانی، بەڵام وەختێک لە ساڵی ١٩٠٦ز، بۆ خەڵاتی نۆبڵ دەسنیشان دەکرێت، بە هۆی بوونی گرفتێکی بچووک، خەڵاتی وەرنەگرت.

پوختەیەک لە ژیانی

- لە سیبیریا لە دایک بووە،
- لە ساڵی ١٨٦٩ز، کتێبێکی بە نێوی (خەسڵەتی توخمەکان و کێشی گەردیلەییان) دانا، ئەم کتێبە بۆ یەکەم جار خشتەی توخمە کیمیاییەکان وەخۆ دەگرێت.
- لە ساڵی ١٨٩٣ز، دەبێتە بەڕێوبەری کاروباری کێش و پێوەرەکان.


سەرچاوەکان



1605 بینین