فێرنر هایزنبەرگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-15:44:00 - کۆدی بابەت: 1236
فێرنر هایزنبەرگ

ناوه‌ڕۆك

فێڕنر هایزنبەرگ ١٩٠١-١٩٦٧ ز

لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٢٣ز، لە بواری فیزیای تیۆری لە زانستگەی میونخ دکتۆرای وەرگرتووە.
لە ماوەی نێوان ١٩٢٤-١٩٢٧ز، وەک یاریدەدەری فیزیازانی مەزنی دانیمارکی (نێڵز بۆر) کاری کردووە. ساڵی ١٩٢٥ز، یەکەم توێژینەوەی دەربارەی تیۆری بڕیی بووە.
ساڵی ١٩٢٥زم چەند قانوونێکی نوێ و جیاواز لە قانوونەکانی نیوتنی دەرەکردن. بیردۆزی بڕیی هایزنبرگ، توانای تەفسیکردنی جوڵەی هەموو شتە بچووک و گەورەکانی هەیە.
بە دۆزینەوەی (میکانیکی بڕی) دا، مەزنترین سەرکەوتنی بۆ مژێژووی مرۆڤ تۆمار کرد، ئەوکات تەمەنی ٣٢ ساڵ بوو، یەک لەو بلیمەتانە بوو کە هەر لە تەمەنێکی بچووکدا خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت.

بۆمبی ئەتۆمی

لە جەنگی دووەمی جیهانی، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە کەوتنە کۆشش بۆ دروست کردنی چەکی ئەتۆمی. هایزنبەرگ بە پێچەوانەی زۆربەی هاووڵاتیانی دیکە، کاتێک هتلەر دەسەڵات دەگرێتە دەست، ئەڵمانیا جێ ناهێڵێت، بەڵام هیچ هاوسۆزیەکیشی لەگەڵ بزوتنەوەی نازی نابێت. حکوومەت لیژننەیەک بۆ دروست کردنی چەکی ئەتۆم پێ دەێنێت، ناچاری دەکات سەرپەرشتی و سەرۆکایەتی لیژنەکە بگرێتە دەست. حکومەتی نازی زۆر جەختی لەسەر دروستکردنی چەکی پێشکەوتوو تر دەکردەوە، بەڵام تیمەکە هێشتا کارەکەیان بە کۆتایی نەگەیاندبوو، ئەگەر نا بە بێگومان ڕێڕەوی شەڕەکە دەگۆڕا. دوای کۆتاییهاتنی جەنگەکە، هایزنبرگ پاساوی سستبوونی لە دروست بوونی ئەو چەکە بەوە دەهێناوە، کە گوایە نەیویستووە ئەو پڕۆژەیە سەربگرێت، نەیویستووە هیتلەر ئەو چەکە زەبەلاح و وێرانکەرەی بکەوێتە ژێر دەست. وەختێک تیمەکەی دروست بوونی ئەو چەکەیان پێ ڕاگەیاندووە، ئەو  قەللە و دەللەی تێخستووە و گووتوویەتی هێشتا ماویەتی.
لە هەموو ئەو تیۆرانەی دەربارەی بڕ، لە بیستەکانی سەدەی ڕآبردوو خراونەتە ڕوو، تیۆرەکانی هایزنبرگ و هاوکارەکەی ماکس بۆرن، لە هەموو تیۆرەکانی دیکە پتر بەردەوامیان هەبووە. ئەم تیۆرانە لە لایەن ئەنیشتاینەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کراوە.

ئاماژەیەک لە ژیانی

- لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و لە زانستگەی (گۆتنگن) خوێندوویەتی.
- لە ساڵی ١٩٢٥ز، بایەخێکی زۆری بە تیۆری بڕ داوە.
- لە ساڵی ١٩٣٢ز، خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



724 بینین