چیبکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک نەبین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-16:06:00 - کۆدی بابەت: 1240
چیبکەین بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک نەبین؟

ناوه‌ڕۆك

چی بكە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی تووشی جە‌ڵتە‌ی مێشك و دڵ نە‌بین

زانایە‌كی گە‌ورە‌ی جیھانی نھێنیە‌كی گە‌ورە‌ ئاشكرا دە‌كات، لە‌ پاش ئە‌و لێكۆڵینە‌وانە‌ی بە‌ درێژای ژیانی ئە‌نجامیداوە‌ لە‌ بواری مێشك و دە‌مارە‌كان و دروستبوونی جە‌ڵتە‌ی دڵدا.
پرۆفیسۆر مە‌جیدی سە‌میعی كە‌ لە‌ ساڵی ٢٠١٤ خە‌ڵاتی باشترین پزیشكی مێشكی لە‌لایە‌ن ئە‌كادیمیای جیھانی مێشك و دە‌مارە‌وە‌ پێدراوە‌، لە‌ نوێترین وتاریدا دە‌ڵێت نھێنیە‌كی گە‌ورە‌تان بۆ ئاشكرا دە‌كەم كە‌ بە‌رھە‌می لێكۆڵینە‌وە‌ی چە‌ندین ساڵە‌ی منە‌ كە‌ لە‌ بواری مێشك و دە‌مارە‌كندا ئە‌نجامم داوە‌ و كارم تێدا كردووە‌.
دە‌زانین كە‌ زۆرە‌بە‌ی زۆری جە‌ڵتە‌ی مێشك و دڵ لە‌ بە‌یانیاندا ڕودە‌دات، بە‌ڵام بۆچی! ئە‌مە‌ ئە‌و نھێنیە‌یە‌ كە‌ زۆربە‌ی پزیشكە‌كان بە‌ ئێوە‌ی ناڵێن.
كاتێك كە‌سێك ئێواران خواردنێكی چە‌ور دە‌خوات، پاش ٨ كاتژمێر واتە‌ نزیك بانگی بە‌یانی چە‌وری ئە‌و خواردنە‌ی كە‌ خواردوویە‌تی لە‌ گە‌دە‌وە‌ دە‌چێتە‌ ناو ڕیخۆڵاكان و پاش ئە‌وە‌ش چە‌وریە‌كی زۆر دە‌چێتە‌ ناو سووڕی خوێنی ئە‌و كە‌سە‌وە.
بە‌م شێوە‌یە‌ فیسكۆسیتی یان ھە‌مان خە‌ستی خوێن لە‌ ناو لە‌شدا دروست دە‌بێت، سە‌ر لە‌ بە‌یانی ساردترین كاتی ڕۆژە‌ و جە‌ستە‌ لە‌خە‌ودایە‌ و لێدانی دڵ و پاڵە‌پە‌ستۆی دڵ لە‌ نزمترین ئاستدایە‌، قاچە‌كان كە‌ دوورترین خاڵە‌ لە‌ دڵە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ دڵ لە‌ یە‌ك ئاستی ئاسۆیدان، پێیە‌كان كە‌ ساردترین خاڵی لە‌شە‌ و لە‌ژێر بە‌تانی دێتە‌ دە‌رە‌وە‌ و سارد دە‌بنە‌وە‌، لە‌گە‌ڵ ھە‌موو ئە‌م شتانە‌ زۆربوونی چە‌وری و خە‌ستی خوێنیش زیاد بكات، مە‌یینی خوێن دروست دە‌بێت و پرۆسە‌ی جە‌ڵتە‌ دە‌ستپێدە‌كات.
كە‌سە‌كە‌ كاتێك بە‌یانی لە‌ خە‌و ھە‌ڵدە‌ستێت و دە‌چێتە‌ دە‌رە‌وە‌، جە‌ستە‌ی گە‌رم دە‌بێت و لێدامی دڵی زیاتر دە‌بێت و پاڵە‌پە‌ستۆی خوێنی بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌، ئە‌و كڵۆخوێنانە‌ی كە‌ لە‌ ئە‌نجامی خواردنە‌ چە‌ورە‌كە‌ی ئێوارە‌ لە‌ لە‌شدا دروستبووە‌ لە‌ پێیە‌كانە‌وە‌ جیادە‌بنە‌وە‌ و دە‌چنە‌ ناو سوڕی خوێنە‌وە‌.
كاتێك ئە‌و كە‌سە‌ بە‌پێ دە‌ڕوات، كڵۆ خوێنە‌كە‌ دە‌ڕواتە‌ ناو مێشك و خوێنی و جە‌ڵتە‌ دروست دە‌بێت و ئە‌گە‌ری ھە‌یە‌ گیان لە‌دە‌ستبدات، ئە‌گە‌ریش لە‌ ژیان بمێنێتە‌وە‌ بە‌شێك لە‌ جە‌ستە‌ی لە‌كاردە‌كە‌وێت، ئە‌وە‌ش بە‌ستراوە‌ بە‌وە‌ی كام خوێنھێنە‌ر گیراوە‌ و چە‌ند زیانی پێگە‌یشتووە‌.
ئە‌گە‌ر كڵۆخوێنە‌كە‌ بگاتە‌ جگە‌ر ئە‌وە‌ جگە‌ر دە‌توانێت خۆی چاك بكاتە‌وە‌، ئە‌گە‌ر كڵۆخوێنە‌كە‌ بگاتە‌ گورچیلەكان ئە‌وا ھیچ ڕونادات و گورچیلە‌ كاری خۆی دە‌كات، ئە‌گە‌ر كڵۆخوێنە‌كە‌ لە‌پێدا بمێنتە‌وە‌ ئە‌و كات نە‌خۆشی (دە‌والی) دروست دە‌كات.
ئە‌گە‌ر كڵۆخوێنە‌كە‌ بگاتە‌ دڵ و مێشك ئە‌وا بێگومان جە‌ڵتە‌ دروست دە‌كات.


سەرچاوەکان



986 بینین