بریندار بوون له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-11-15:23:00 - کۆدی بابەت: 1252
بریندار بوون له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای بریندار بوون لە خەودا کردووە . 

بریندار بوون له‌ خه‌ودا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی كه‌سێك له‌شی بریندار بكات و خوێنی لێ نه‌یه‌ت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وكه‌سه‌ قسه‌یه‌كی زانستی پێ ده‌ڵێت و ئه‌ویش ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌برینه‌كه‌ی خوێنی لێ بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ قسه‌ی درۆ و ناشرینی پێ ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا به‌له‌شی خۆیه‌وه‌ برینی زۆری بینی ئه‌وا له‌ سه‌روه‌تی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ یان تۆبه‌ له‌ گوناحه‌كانی ده‌كات . 


سەرچاوەکان



16167 بینین