فریدریک بانتینگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-03:01:00 - کۆدی بابەت: 1277
فریدریک بانتینگ

ناوه‌ڕۆك

فریدریک بانتینگ ١٨٩١-١٩٤١ز

تا بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، نەخۆشی شەکرە بە نەخۆشییەکی ھەرە کوشندە دادەنرا. لە ساڵی ١٩٢١ز، فریدیک چەند توێژینەوەیەک دەکات و چارەسەرێکی گینجاوی بۆ دەدۆزێتەوە، ئەو مەترسییە زۆرەی کەم دەکاتەوە. بەمەیش ژیانی ملیۆنان کەس لە مردن ڕزگار دەکات.
بانتینگ ساڵی ١٩١٦ز. لە زانستگەی ڤکتۆریا لە تۆرنتۆ دەردەچێت. دوای ئەوەی لە جەنگی جیھانی مەدالیای ئازایەتی پێدەبەخشن، لە (ئۆنتاریۆ) دەستبەکار دەبێت. ھاوکات چەندان توێژینەوەی مەیدانیی، دەربارەی پەنکریاس دەکات. توێژینەوەکانی بانتینگ دەریانخست کە پێوەندییەکی تەواو لە نێوان پەنکریاس و نەخۆشی شەکرەدا ھەیە، بەڵام ئەو پێوەندییە ڕوون نییە. ھەرچەند دووایی دەرکەوت ھۆڕمۆنێک لە پەنکریاس دێتە دەر و بەسەر بڕێک لە شەکرەی خوێندا زاڵ دەبێت.

بەرھەمھێنانی ئەنسۆلین

ئەنسۆلین دەرمانێکە بۆ چارەسەرکردنی شەکرە بەکاردێت، وەختێک مرۆڤ تووشی شەکرە دەبێت، جەستەی تێک دەچێت.
ئەو کەسەی دوچاری شەکرە دەبێت، یان ڕیژەیەکی باش ئەنسۆلین دروست ناکات، یان ئەو ئەنسۆلینەی دروستی دەکات بەکاری ناھێنێت. شەکرە چارەسەر نەکرێت. نەخۆشەکە ھەست بە تینویەتیەکی زۆر دەکات و کێشی کەم دەبێتەوە و لاواز دەبێت.
نەخۆش دەتوانێت بەھۆی لێدانی ئەنسۆلین بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ژیانێکی ئاسایی بژیت، زانایان لە کۆندا زانیویانە کە ئەنسۆلینی دەستکرد چارەسەرە بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە، بەڵام کێشەیان ئەوە بوو نەیاندەزانی چۆن ئەو ئەنسۆلینە گیاندارێکی ساخ و تەندروست دەربھێنن. 
زانای کەنەدیی فریدریک بانتینگ سەر لە ئێوارەیەک خەریکی ئامادەکردنی وانەیەک دەبێت لە بارەی پەنکریاس، ھەست دەکات کە دەتوانێت ئەو ئەنسۆلینە لە تەنی گیاندارێک دەربھێنێت.
لە ساڵی ١٩٢١دا بە ھاوکاریی (چارلیز بێست)ی پزیشک دەست بە تاقیکردنەوەکانی دەکات. شەو و ڕۆژ ھەدووكیان بەردەوام کار دەکەن، تا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا توانییان یەکەمین سۆلین لە پەنکریاسی سەگێک دەربھێنن.
لە مانگی کانونی دووەمی ١٩٢٢ دا، دوای تاقیکردنەوەیەکی زۆر، توانیان ئەو ئەنسۆلینە دەرھێنراوە لە منداڵێک کە تووشیی نەخۆشیی شەکرە بوو، تاقی بکەنەوە. بە لێدانی ئەنسۆلین تەندروستیی بەرەو باشیی دەڕوات. ھەر لێرەوە سەرکەوتنی کارەکەیان بۆ ڕوون بووەوە، ھەوڵی زیاتریاندا یاکوو پتر لەو دەرمانە شارەزابن.

خەڵاتی نۆبڵ

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو، بانتینگ بە ھاوبەشیی لەگەڵ (ماکلوید) ئەو خەڵاتەی وەرگرت، لە کاتێکدا ئەو تەنیا ئامۆژگاری و ڕێنووێنی کردبوون، نەک بە کردەنیی لە نێو کارەکە دابن. ئەوەی کە واقیعیی کاری لەگەڵ کردبوو چارلیز بوو، کەچی ئەو پشتگوێ درخرێت. بانتینگ بۆ ئەوەی دادگەربێت لە کارەکەیدا پارەی خەڵاتەکەی لەگەڵ چارلز کردە نیوە. ماکلویدیش خەڵاتەکەی لەگەڵ کلویب بەش کرد.
بانتینگ لە جەنگی دووەمی جیھانی سەرقاڵی ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک بوو لە بارەی غازە ژەھراوییەکان و کاریگەرییان، بەڵام بەرلەوەی بە ئاکامیان بگەیەنێت بە ڕووداوی فڕۆکە گیان دەسپێرێت.

ئاماژەیەک لە ژیانی

 • لە کەنەدا لە دایک بووە.
 • لە ساڵی ١٩٢٣ز، لە بواری فسیۆلۆژیا خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



553 بینین