سەلامەتی لەکاتی ئامادەکردنی خواردنی کۆرپەکەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:42:00 - کۆدی بابەت: 1475
سەلامەتی لەکاتی ئامادەکردنی خواردنی کۆرپەکەت

ناوه‌ڕۆك

سە‌لامە‌تی لە‌كاتی ئامادە‌كردنی خۆراكی كۆرپە‌كە‌ت

ــ پێش ئامادە‌كردنی خۆراك دە‌ستە‌كانت بە‌ ئاو و سابون بشۆ، ھاوكات دە‌ستە‌كانی كۆرپە‌كە‌ت بشۆ. دوای تە‌والێت كردن و دوای گۆڕینی دایبی كۆرپە‌كە‌ دیسانە‌وە‌ دە‌ستە‌كانت پاك بشۆ.

ــ كە‌لوپە‌لی بە‌كارھاتوو بۆ ئامادە‌كردنی خۆراكی كۆرپە‌ پێویستە‌ پاك بشۆرێت بە‌ ئاو و شامپۆی قاپ شۆرین. پێویستە‌ داپۆشراو بن تا كاتی بە‌كارھێناننە‌وە‌یان.

ــ پێویستە‌ خۆراك لە‌ جێگایە‌كی پاكدا ئامدە‌ بكرێت. سە‌رداپۆشراوبێت لە‌ كوپی تایبە‌ت بۆ كۆرپە‌كە‌ خۆی تاكاتی خواردنی.

ــ باشترە‌ ڕاستە‌وخۆ دوای ئامدە‌كردنی خۆراك بدرێت بە‌ كۆرپە‌، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر مایە‌وە‌ دوای یە‌ك كاتژێر لە‌ مانە‌وە‌ی بۆ دووبارە‌ بە‌كارھێنانە‌وە‌ی باشترە‌ دووبارە‌ گە‌رم بكرێتە‌وە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ باشترە‌ ھە‌موو جارێك بڕێكی كە‌می بۆ ئامادە‌ بكرێت بە‌قە‌دە‌ر ئە‌وە‌ی كە‌ دە‌یخوات، كە‌متر لە‌ ٣ كوچكی چێشت خواردن.

ــ منداڵ لە‌گە‌ڵ تێپە‌ڕبوونی كات فێری چۆنیە‌تی نانخواردن دە‌بێت بە‌بێ یارمە‌تی، باشترە‌ ھانی بدرێت لە‌گە‌ڵ ڕە‌خساندنی بواری تە‌واو بۆ ئە‌وە‌ی تاوانای نانخواردنی بە‌بێ ھاریكاری پێشبكە‌وێت. لە‌ژێر چاودێری بە‌خێوكار و بە‌ھاریكاری كە‌متر.

ــ خاوێنی دە‌ست و كە‌رە‌ستە‌كان و ژینگە‌ی منداڵە‌كە‌ت ھۆكارێكی زۆر گرنگن بۆ پاراستنی لە‌ تووشبوون بە‌ سكچون و ڕشانە‌وە‌.

ئە‌م بابە‌تە‌ بە‌ پاڵپشتی ڕكخراوی یونسێف و لە‌لایە‌ن سە‌نتە‌ری ھۆشیاری تە‌ندروستی و وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی ھە‌رێمی كوردوستانە‌وە‌ ئامدە‌كراوە‌.


سەرچاوەکان



898 بینین