پێکهاتەی گەردوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-20:11:00 - کۆدی بابەت: 1491
پێکهاتەی گەردوون

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی گەردوون

بە گشتی گەردوون لە هەموو ماددە و ووزەکان پێک دێت کر لە هەموو بۆشایی ئاسماندا بڵاو بونەتەوە.
گالاکسیەکان بە پێکهاتەی سەرەکی ماددەی گەردوونی بینراو دادەنرێت، لە گەردوونی بینراو واتە ئەو بەشەی تاوەکو ئێستا بۆ مرۆڤ بینراوە و چاودێری کراوە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر گالاکسی هەیە کە بە پتر لە ١٠٠ ملیار گالاکسی مەزەندە دەکرێت، هەریەکەیان لە ملیارەها ئەستێرە پێک دێت، گالاکسیەکان بە گشتی لە ئەستێرەکان و تەمەکان (سدیم Nebula) پێک دێن، ئەستێرەکانیش هەندێکیان هەسارەیان هەیە، هەندێک لە هەسارەکان پاشکۆ یان (مانگ)یان هەیە، ئەستێرەکانیش کە قەبارەیان جیاوازە لە چەند جۆرێک پێک دێن، لەوانە ئەستێرە ئاساییەکان وەکو خۆر کە کرداری لێکدانی ناووکی لە چەقەکانیان ڕوودەدات و ئەو ئەستێرانە ووزەیەکی زۆر بە چوار دەوریان بڵاو دەکەنەوە بە شێوەی تیشک و گەرمی.
جۆرێکی تر لە ئەستێرەکان پییان دەووترێت زەبەلاحە سوورەکان Red Giants، ئەو جۆرە ئەستێرەیە لە کۆتای تەمەنیەتی و لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەیە کە پێی دەووترێت سوپەر نۆڤا Super.Nova، دوای  ئەو تەقینەوەیە ئەستێرەکان دەبنە سێ جۆر بە پێی قەبارەی ئەو ئەستێرەی دەتەقێنەوە ئەوانیش: قەزەمی سپی، ئەستێرەی نیۆترۆنی و کونە ڕەشەکانن.

ووزەش بەو شێوەیە لە گەردوون بەدی دەکرێت، یەکەمیان وزە نەبینراوە کە پێی دەووترێت وزەی تاریک، دووەمیان بە شێوەیی تیشکەکان بەدی دەکرێت ئەویش بە شەبەنگی تیشکی بینراو، تیشکی گاما، تیشکی ئێکس، تیشکی سەروو سوور، تیشکی وەنەوشەیی و هەروەها شەپۆلە ڕادیۆییەکانی تر.

 


سەرچاوەکان



3113 بینین