مانگ گیران

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-05-15-00:00:00 - کۆدی بابەت: 23
مانگ گیران

ناوه‌ڕۆك

مانگ گیران

مانگگیران (بە ئینگلیزی: Lunar eclipse، بە عەرەبی: كسوف القمر)  ئەو دیاردەیە روودەدات ئەگەر ھات و زەوی بێتە نێوانی خۆر و مانگ ئەو کاتەش تاریکی بەسەر مانگدا روودەدا کە بە عەرەبی پێی دەڵێن: (ظل) وە ئەو کاتەش پێیدەڵێن (مانگ گیرانی تەواو) یان (مانگ گیرانی بەشێکی)

جۆرەکانی مانگ گیران

لێرەدا 3 جۆری مانگ گیران ھەیە ئەوانیش:

  • مانگ گیرانی تەواو: ئەوە ئەو کاتە روودەدا کە مانگ بە تەواوی بێتە نێوە تاریکای (ظل) زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوت دەگیرێ.
  • مانگ گیرانی بەشی: لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکای زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێ.
  • مانگ گیرانی شێوەی تاریکی: لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنھا کەمێک تاریکی بەسەردا روودەدا.

چی ڕوودەدا لەسەر مانگ؟

سەر رووی مانگ پلەی گەرمی دەگاتە 130 پلە بەڵام کاتێکە زەوی رێگری دەکا لە تیشکی خۆر ئەو کاتە پلەی گەرمی لەسەر رووی مانگ دەبێتە -99 ژێر سفر، بەو مانایەی بە تەنھا لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا پلەی گەرمی لەسەر مانگ دەگۆردرێ و نزیکی 229 پلە جیاوازی درووست دەبێ.

کاتی مانگ گیران

زۆرترین و درێژخایەنترین مانگ گیرانی تەواو لە مێژووشدا 1 کاژێر 40 خوولەک بەردەوام بوە.

بەڵام زۆرترین و درێژخایەنترین ڕۆژگیران زیاتر لە 7 خوولەک و 40 چرکە بەردەوام بوە.

مانگ گیران لە ئاینی ئیسلامدا

مانگ گیران و ڕۆژگیران یەکێکن لە بابەتە گرنگەکانی ئیسلام وە لە بیر و باوەڕی ئیسلامی دەربارەی ئەو دیاردانە نوێژی مانگ گیران و ڕۆژگیران ھەیە، پێویستە و سوونەتە ھەر مووسڵمانێک کاتێک بەو دیاردانە رۆشت و بینی ئەو 2 نوێژە ئەنجام بدا.


سەرچاوەکان



7079 بینین