پێناسەی گەردوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-19:56:00 - کۆدی بابەت: 1489
پێناسەی گەردوون

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی گەردوون

گەردوون Universe واتە هەموو کات و بۆشایی ئاسمان بە هەموو ماددە و ووزەکانی ناو ئەو بۆشاییە، ئەویش گالاکسیەکان دەگرێتەوە کە ژمارەیان بە پتر لە ١٠٠ ملیار گالاکسی مەزندە دەکرێت، هەر گالاکسییەکیش لە دەیەها ملیار و بگرە هەندێکیان لە سەدەها ملیار یان زیارت ئەستێرە پێک دێن، هەر ئەستێرەیەکیش وەکو خۆری ئێمەیە یان بچوکترە و یان گەورەترە، هەندێک لەو ئەستێرانە هەسارەیان هەیە، هەروەها گەردوون هەموو کونە ڕەشەکان و تەمە گازە هایدرۆجینیەکان دەگرێتەوە  کە لە ناو یان لە دەرەوەی گالاکسیەکانن، لەگەڵ ماددە و ووزەی تاریک Dark matter، بە کورتی گەردوون واتە هەموو کات و شوێنێک. تا ئێستا قەبارەی گەردوون نازانرێت چەندە، بەڵام مرۆڤ توانیویەتی لە ڕێگەی تەلەسکۆپە بەهێزەکانی بزانێت قەبارەی گەردوونی بینراو چەندە، تاکوو ئێستا سنووری گەردوونی بینراو نزیکەی ١٣.٧ ملیار ساڵی تیشکیە.


سەرچاوەکان



1829 بینین