ڤینۆس - زوهرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-22-21:10:00 - کۆدی بابەت: 1495
ڤینۆس - زوهرە

ناوه‌ڕۆك

ڤینۆس (زوهرە)

هەسارەی ڤینۆس بە درەوشاوەترین تەنی ئاسمانی دادەنرێت لە شەودا لە دوای مانگ، هەروەها بە نزیکترین هەسارە دادەنرێت لە گۆی زەوی، لە کاتی سوڕانەوەیدا بە دەوری خۆر کاتێک نزیک دەبێتەوە لە گۆی زەوی، کەمترین دووری نێوانیان دەگاتە نزیکەی ٤٠ ملیۆن کیلۆمەتر، ڤینۆس نزیکەی ٩ مانگ بە ئەستێرەی بەیانیان دەناسرێت و پێش بەرەبەیان و پێش خۆرهەڵاتن دەبینرێت و دوای ئەو ماوەیە دەبێتە ئەستێرەی ئێواران دوای ڕۆژئاوا بوون دەبینرێت بە هەمان شێوە بۆ نزیکەی ٩ مانگ.

دووری هەسارەی ڤینۆس لە خۆر ١٠٩ ملیۆن کیلۆمەترە، بە ٢٢٥ رۆژ جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە (واتە ساڵێکی ڤینۆسس ٢٢٥ ڕۆژە)، ئەوە دەگمەن و سەیرە لە هەسارەی ڤینۆس لەسەر خۆیی سووڕانەوەیەکەتی بە دەوری خۆر چونکە لە ٢٤٣ ڕۆژدا جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە (واتە شەو و ڕۆژێکی ڤینۆس ٢٤٣ ڕۆژی زەوییە) بەمەش شەو و ڕۆژێکی سەر هەسارەی زوهرە لە ساڵێکی سەر ئەو هەسارەیە زیاترە، سوڕانەوەی بە دەوری خۆر وەکو هەسارەکانی تر بە پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە، بەڵام خولانەوەی بە دەوری تەوەرەی خۆی بە ئاڕاستەی سوڕانەوەی میلی کاتژمێرە، ئەمەش بە پێچەوانەی ئاڕاستەی خولانەوەی هەموو هەسارەکانی ترە.

قەبارەی ڤینۆس زۆر لە قەبارەی زەوی نزیکە، تیرەکەی ١٢،١٠٣ کیلۆمەترە (تیرەی زەوی ١٢،٧٤٠ کیلۆمەترە)، ڤینۆس کەش و هەوایەکی زۆر سەختی هەیە و لە کەشی ناو مەنجەڵێکی هەڵمی دەچێت و زۆر گەرمە، زۆرترین پلەی گەرمی لەسەر ڤینۆس دەگاتە ٤٦٢ پلەی سەدی، ڤینۆس بەرگە هەوایەکی چڕی هەیە و بوارێکی موگناتیسی لاوازی هەیە.

هۆکاری سەرەکی بەرزی پلەی گەرمی ئەوەیە کە ٩٦،٥٪ی بەرگە هەوایەکەی لە گازی دووەم ئۆکسیدی هایدرۆجین پێکدێت و ئەم گازە دیاردەی شوشەی پلاستیکی Green House دروست دەکات و بۆتە هۆی قەتیس بوونی گەرمیەکی زۆری خۆر لەناو بەرگە هەوایەکەی، ئەوەی دەمێنێتەوە لە گازی نایترۆجین پێک دێت کە ڕێژەکەی لە ٣،٥٪ دەبێت.

ئاژانسی ناسا لە ساڵی ١٩٦٢ کەشتی مارینەر ٢ی نارد بۆ هەسارەی ڤینۆس و ماوەیەک بە دەوری ئەو هەسارەیە سوڕایەوە و دوایی بەریدایەوە سەر ڕووی هەسارەکە، لە دوای ئەوە ناسا کۆمەڵێک کەشتی تری ناردووە بۆ هەسارەی ڤینۆس لەوانە ڤێگا، گالیلۆ کە بە لایدا تێپەڕی، ماجەلان، هەروەها یەکێتی سۆڤیەتیش لە حەفتاکان کۆمەڵێک کەشتی نارد بە ناوەکانی ڤێنێرا ٤، ٥، ٩، ١٠، ١٣، ١٤.

ئاژانسی ناسا لە ساڵی ٢٠١٦ ڕەزامەندی دا لەسەر دروست کردنی کەشتیەکی تایبەت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەینێرێت بۆ ڤینۆس و لەسەر ڕووەکەی دەنیشێتەوە، ئەم کەشتییە دەتوانێت بەرگەی کەش و هەوا سەختەکەی ڤینۆس بگرێت بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بۆ ئەوەی زانیاری ووردتر لەسەر ئەو هەسارەیە کۆبکاتەوە.


سەرچاوەکان



3524 بینین