ئێما ستۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-23:44:00 - کۆدی بابەت: 1520
ئێما ستۆن

ناوه‌ڕۆك

بایۆگرافی

ئێمڵی جین "ئێما" ستۆن خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکییە. وەرگری چەندەها خەڵاتی تایبەتە وەک "خەڵاتێکی ئەکادیمی بۆ باشترین خانمە ئەکتەر" و "خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب"، وە لە ساڵی "٢٠١٧" بە گرانترین خانمە ئەکتەری جیهان دانرا.

زانیاری

كار : ئەكتەرێس(ڕۆڵگێر) - دۆبلێر

ڕەگەز : مێ

بەرواری لەدایكبوون : 6/11/1988

شوێنی لەدایكبوون : سکاتسدەیڵ، ئەریزۆنا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە "سکاتسدەیڵ، ئەریزۆنا" لە دایک بووە و گەورە بووە، ستۆن دەستی کرد بە ڕۆڵگێڕان لە تەمەنێکی منداڵییەوە، لە بەرهەمێکی شانۆییدا بە ناوی "The Wind in the Willows" لە ساڵی "٢٠٠٠"، لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا، لەگەڵ دایکیدا گواستیانەوە بۆ "لۆس ئەنجڵس" و بۆ یەکەمجار لە زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنیدا بەشداری کرد بە ناوی "(In Search of the New Partridge Family (2004"، زنجیرەیەکی ڕاستەقینە کە تەنها یەک ئەڵقە"پایلەت"ـی شکستخواردووی لێ بەرهەمهێنرا، دوای چەند ڕۆڵگێڕانێک لە زنجیرە تەلەفیزیۆنیە ئاساییەکان بەشداری لە یەکەمین فیلمی کرد بە ناوی "(Superbad (2007"، وە سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی "(Zombieland (2009"، فیلمی هەرزەکارانەی "(Easy A (2010" یەکەمین فیلمی بوو کە ڕۆڵی سەرەکی تێداگێڕا و بووە پاڵێوراوی خەڵاتی "بافتا بۆ ئەستێرەیەکی هەڵکەوتوو" وە "خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمە ئەکتەر".

ستۆن ڕێزێکی زۆر زیاتری لێنرا و ناسرا بە "گوێن ستەیسی" لە فیلمی "(The Amazing Spider-Man (2012" وە بەرهەمێکی تری لە ساڵی "2014". ستۆن پاڵێورا بە "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت" بە ڕۆڵی گەنجە ئاڵوودەبووە چاکبووەکە و ڕۆڵگێڕانە کۆمیدیە-تاریکەکەی لە فیلمی "(Birdman (2014"، لە کۆتایدا بووە براوەی "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین خانمە ئەکتەر" بە ڕۆڵە نایابەکەی لە فیلمی "(La La Land (2016"، ستۆن بۆ جاری سێیەم بوو بە پاڵێوراوی "خەڵاتی ئەکادیمی" بۆ نمایشەکەی "ئابگێڵ ماشم" لە فیلمی مێژووی "(The Favourite (2018" لە چەشنی کۆمیدی-دراما.


سەرچاوەکان



924 بینین