چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر پاتری ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-17:16:00 - کۆدی بابەت: 1529
چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر پاتری ئۆتۆمبێل

ناوه‌ڕۆك

چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر پاتری ئۆتۆمبیل

پاتری لەکاتی کوژانەوەی ئۆتۆمبیل 12.6ڤۆڵت ـە، بەڵام کاتی بە ئیش خستنی ئۆتۆمبیل نابێت لە 10 ڤۆڵت کەمتر بێت و دەبێت ڕاستەخۆ بچێتەوە 13 بۆ 14.3 ڤۆڵت، ئەگەر لە  10 ڤۆڵت کەمتر بوو ئەوە دیارە پاتری لاواز بووە،پێویستە بگۆڕدرێــت، وە ئەگەر لە کاتی ئیش کردنی ئۆتۆمبیل کەمتر بوو لە 13 ڤۆڵت مانای ئەوەیە دیلەمۆ باش شەحن ناکات، وە ئەگەر لە 16 ڤۆڵت زیاتر بوو مانای ئەوەیە دیلەمۆ زیاد شەحن دەکات پێویستە چارەسەر بکرێت، کەواتە دیلەمۆ زیاد شەحن بکات یان کەم شەحن بکات دەبێــت بەزوترین کات چارەسەر بکرێت چونکە پاتریەکە دەکوژیت و وە مەترسی عەقڵ سوتانیش هەیە، چونکە ڤۆڵتی زیاد و کەم پێ دەکات!

سەرنج

  1. پاتری لاواز کێشی ئۆتۆمبیل کەم دەکات.
  2. پاتری لاواز بەنزین زیاد سەرف دەکات.
  3. پاتری لاواز لەرزینی ئۆتۆمبیل دروست دەکات.
  4. پاتری لاواز مەترسی عەقڵ سوتان دروست دەکات، چونکە عەقڵ بەردەوام پێویستی بە زیاتر لە 7ڤۆڵت ە .
  5. بەتایبەتی بۆ مارەکەی Nissan دەبێت زۆر ئاگاداری خەتی ساردی بین، کلس یان شل نەبێت!
  6. جێب، دۆج ،کلایزەر  بەباشی نازانین چەتاڵی بۆ بکرێت!


سەرچاوەکان



1598 بینین