چەند هەڵەیەک کە نابێت لە گێڕ ئۆتۆماتیک ئەنجام بدرێت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-21:16:00 - کۆدی بابەت: 1554
چەند هەڵەیەک کە نابێت لە گێڕ ئۆتۆماتیک ئەنجام بدرێت

ناوه‌ڕۆك

چەند هەڵەیە کە نابێت لەگێر ئۆتۆماتیک ئەنجام بدرێت کە دەبێتە هۆی تێکدان و لەکار کەوتنی گێڕ

  1. نابێت بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ڕابکێشرێ لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت.
  2. نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی تر ابکێشرێت چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێت.
  3. نابێت لەرێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێت بە گێڕ.
  4. نابێت گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێت.
  5. هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێ دەڵێن هەرکاتی ئاگاداری کردیەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بۆتەوە، دەبێت رایبگری تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا.
  6. هەوڵ بدەن لەکاتێک کە ئۆتۆمبێل ڕادەگرن سەرەتا  بیکەنە N  برێک ڕابکێشن ئەوجار بیکەنە P بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر D بە زەحمەت نەچێتە گێر و کرتەی نەیات بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم (ھەوراز).

تێبینی

ڕۆنی گێر دەبێ لە 50000 هەزار کیلۆمەتر بگۆرێ وەئەگەر دەبل ئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆرێت بە جۆرێ نزیک 40000 بێت وەئەگەر رۆنت نەگۆری بوو تا 100,000هەزار کیلۆمەتر ئەوا دەبێ کێسی گێر بکرێتەوە جوان مەسفی و ناو گێرەکە پاک بکرێتەوە ئەوانەی کە فلتەرن فلتەری بۆ بگۆردرێت ئەوجار ھایدرۆلیک یان سیوەیلی جۆری خۆی تێ بکرێتەوە.. جۆری ڕۆن وە کوالێتیەکەی زۆر گرینگە، بۆیە لە بەر چەند هەزارێکی کەمتر ڕۆنی کوالێتی نزم یان شەریکەی بڕوا پێنەکراو بەکارمەهێنن.


سەرچاوەکان



1256 بینین