لاوازی لەش

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-22:29:00 - کۆدی بابەت: 1562
لاوازی لەش

ناوه‌ڕۆك

لاوازی لەش

بۆ هەر کەسێک کێشێکی باش و مام ناوەند هەست کردنە بە سەلامەتی لەش. ئەگەر بە شێوەیەکی بەرچاو کێشی لەش کەمتر لە کێشی خوازراو بێت، ئەو کەسە بە کەسێکی لاواز و زەعیف دادەنرێت. چەند خشتەیەک هەیە کە کێش و باڵاوی کەسی تێدایە بە نیسبەت تەمەنی کەسەکەوە. وە هەر کەسێک بە نیسبەت خۆیەوە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لە دیاری کردنی کێش و باڵای خۆی بەپێی تەمەنی خۆی. لاوازی هۆکاری زۆرە، لە دیارترین هۆکارەکانی کەم خواردنە. هەندی جار خێرا خوارن و پەلە پەل خواردن هۆکاری ئەم لاوازبوونەن،

هۆکارەکانی تری لاوازی 

  • کارکردنی زۆر
  • بەپێی پێویست نەبوونی خەو و خۆراک و حەسانەوە
  • خواردنی خۆراکی کەم وزە
  • خۆربوونی کاری تایرۆیید
  • سکچوون
  • ناتەواوی کۆئەندامی هەرس
  • نەخۆشی میکرۆباوی
  • کەم خوێنی
  • شێرپەنجە

بەم هۆیەوە لە کاتی کەم بوونی کێش و لاوازی بۆ دەرخستنی دەبێت بچینە کن پزیشک، وە ئەگەر نەخۆشی نەبووە هۆی لاوازی دەتوانین بەهۆی خواردنی خۆراکەوە کێشی لەش بەرز بکەینەوە.


سەرچاوەکان



1621 بینین