ناوهڕۆك
ناساندن
دەستنیشانکردنی کەمخوێنی لە ڕێی CBC یەوە (بە ئینگلیزی: Anemia diagnosis by CBC، بە عەرەبی: تشخيص فقر الدم بواسطة CBC) کەمی ئاسن زۆرجار باوترین هۆکاری کەمخوێنییە. گومانی کلینیکی زۆرجار بەرز دەبێتەوە بە تێبینی کردنی بەهای کەمی هیمۆگلۆبین لە پشکنینی تێکڕای خانەکانی خوێن (CBC). پشکنینی زیاتر زۆرجار لێکۆڵینەوە لە ماددە کیمیایەکانی سیرەمی خوێن دەگرێتەوە، لەوانە ئاسنی خوێن، ئاسنی خەزنکراوی جەستە، گوێزەرەوەی ئاسن و تێکڕای توانای پەیوەستی ئاسن.
کەمی ئاسنی کۆگاکراوی جەستە واتا فێریتین بە نزیکەیی هەمیشە نیشانەی کەمی ئاسنە. لێکۆڵینەوەی زیاتر دەتوانێت زانیاری پێشکەش بکات بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لە بوون و دروستبوونی کەمخوێنی کەمی ئاسن.
پێوەرەکانی CBC بۆ دیاریکردنی کەم خوێنی کەمی ئاسن
خڕۆکە سوورەکانی خوێن
ژماردنی خڕۆکە سوورەکان (RBC) ڕاستەوخۆ پێوانە دەکرێت لەسەر ئامێرە مۆدێرنەکان بە بەکارهێنانی بەربەستێکی کارەبایی یان میتۆدۆلۆژیای بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لەیزەر. زۆر کەم حاڵەتی کلینیکی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی هەڵە یان کەمبوونەوەی هەڵە لە کۆی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن (RBC). ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان لە تووشبووانی کەمخوێنی کەمی ئاسن کەم دەبێتەوە ئەمە دەتوانێت بەهایەکی هەبێت لە یارمەتیدان بۆ جیاکردنەوەی کەمخوێنی کەمی ئاسن لە تالاسیمیا.
لە کەمخوێنی کەمی ئاسندا ژمارەی خڕۆکە سوورەکان کەمدەبێتەوە لەگەڵ کەمبوونەوەی چڕی هیمۆگلۆبین لە کاتێکدا لە تالاسیمیا لەوانەیە RBC ئاسایی بێت یان زیاد بکات بەگوێرەی پلەی کەمخوێنی وەک ئاماژەی پێکراوە بە چڕی هیمۆگلۆبین. لە کەمخوێنی ئاسندا، ژمارەی ئاڕ بی سی بەزۆری کەمترە لە ٥ x ١٠٦ uL لە کاتێکدا لە تایبەتمەندی تالاسیمیادا ژمارەی RBC بە زۆری گەورەترە لە ٥ x ١٠٦ uL.
هاوکێشەیەکی سادە بۆ جیاکردنەوەی تالاسیمیا لە ئەگەری کەمخوێنی کەمی ئاسن بەم شێوەیەی خوارەوەیە: MCV دابەشکراوە لەسەر RBC، بەهایەکی مەزن. بەهای زیاتر لە سیانزە لایەنگری کەمی ئاسن دەکات لە کاتێکدا بەهای کەمتر لە سیانزە لایەنگری تالاسیمیا دەکات.
لێکدانەوە
- ژمارەیەکی زۆری خڕۆکەی سووری بچووک، تۆپەڵبوونی خۆیەکی، شیبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان لە دەرەوە و مەیینیان دەکرێت ببنە هۆی ئاستی نزمی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
- پەڕەی خوێنی زەبەلاح، و زیابوونی ژماری خڕۆکە سپییەکانی خوێن زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ لە مایکرۆ لیترێک دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
- بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کەم دەبێتەوە لە کەمخوێنیدا بە هەر هۆکارێکەوە بێت. هەروەها زیادەکات لە پۆلیسایسیمیای سەرەتایی و دووەمیدا.
هیمۆگڵۆبین
هیمۆگلۆبین زیاتر لە نەوەد لە سەدای خڕۆکە سوورەکانی خوێن پێکدەهێنێت. بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێوانە دەکرێت، بە شێوەیەکی ئاسایی بە شێوازێکی سپێکترۆفۆتۆمەتری. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیمۆگلۆبین بە گرام بۆ هەر دێسیلیتەرێک ڕاپۆرت دەکرێت. وەرگرتنی نموونەی خوێنی نەگونجاو یان نائاسایی نموونەکان لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵە یان کەمبوونەوەی بەهای هیمۆگلۆبین. لە کاتێکدا مەودای سەرچاوە بۆ هیمۆگلۆبین لە مێینەکاندا کەمترە لە نێرەکان.
لەوانەیە ئاستی کەم بێت. بەڵام هێشتا ئەو ئافرەتانەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی ئاستی ئاساییان هەیە بەدەر نین لە ئەگەری بوونی کەمخوێنی کەمی ئاسن.
لێکدانەوە
- لەوانەیە چەوری بەرزی خوێن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی جدی لە هیمۆگلۆبین.
- هەروەها نموونەی خوێنی مەیوو دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی هیمۆگلۆبین.
- بەشێوەیەکی گشتی هیمۆگلۆبین لە کەم خوێنیدا کەم دەبێتەوە. هەروەها لە پۆلیسیمیای سەرەتایی و دووەمیدا زیاد دەبێت.
تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سوورەکان (MCV)
ئێم سی ڤی بەسوودترین بەشی پشتپێبەستنە لە خڕۆکە سوورەکاندا. کەمخوێنی پۆلێن دەکرێت وەک ماکرۆسایتیک ئەگەر تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سوورەکان زیادبووبێت، نۆرمۆسیتیک ئەگەر تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سوورەکان ئاسایی بێت، یان مایکرۆسایتیک ئەگەر تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سوورەکان کەمبووبێتەوە. MCV لە هستۆگرامی دابەشکردنی قەبارەی خانەی خرۆکە سوورەکانەوە دیاری دەکرێت لەسەر بنەمای بەربەستی کارەبایی کە لەلایەن کۆنترۆڵی خانەی ئۆتۆماتیکی دروست دەکرێت.
باوترین جۆری کەمخوێنی مایکرۆسایتیک کەمخوێنی کەمی ئاسنە. هۆکارە کەم باوەکانی مایکرۆسایتۆس بریتین لە تالاسیمیا، و هەندێک لە نەخۆشییەکانی دروستبوونی هیم لەوانە کەم خوێنی لاوەکی بۆماوەیی و نەخۆشییە تووشبووەکانی دروستبوونی هیم وەک ژەهراویبوونی قوڕقوشم. هەندێک جار کەمخوێنی هەوکردن دەتوانێت مایکرۆسایتیک بێت. زۆرتر کەمخوێنی هەوکردن یان کەمخوێنی نەخۆشی درێژخایەن وەک کەمخوێنی نۆرمۆسایتیک نیشان دەدرێت.
هۆکارە باوەکانی تری کەمخوێنی نۆرمۆسایتیک هەندێک لەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە کەمی ئاسنیان هەیە، ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی غودەی چالاکیان هەیە و کەمخوێنی پەیوەست بە شکستی درێژخایەنی گورچیلە.
کەمخوێنی بەهۆی کەمی ڤیتامین B12 یان کەمی فۆلەیت بە شێوەیەکی گشتی ماکرۆسایتیکە. کەمخوێنی ماکرۆسایتیک، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی خڕۆکەی سووری هێلکەیی ovalocytosis، شێرپەنجەی خوێن و/یان thrombocytopenia لەوانەیە نیشانەی بوونی پرۆسەی مایلۆدیسپلاستیک بێت. MCV ئامرازێکی بەنرخە لە پۆلێنکردنی سەرەتای کەمخوێنی و یارمەتی دیاریکردنی کاریگەرترین ستراتیجی تێچوون دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی دۆزینەوەی کەم خوێنی نەخۆش. بۆ نموونە، بوونی مایکرۆسایتۆس دەبێت ببێتە هۆی لێکۆڵینەوەی ئاسن وەک بەشێک لە هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەروەها کەمتر ڤیتامین B12 لە ڕێکخستنی مایکرۆسایتۆسدا باوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە کە لەبیرت بێت کە کەمخوێنی نەخۆش دەکرێت فرە هۆکار بێت و دەکرێت MCV بەدوای شێوازی ئاساییدا نەکەوتبێت لە هەموو نەخۆشانی کەمخوێنی. بۆ نموونە نەخۆشێک لەوانەیە نۆرمۆسیتیک بێت و کەمی ڤیتامین B12، کەمی ئاسن، یان هەردووکیانی هەبێت.
لێکدانەوە
- قەبارەی گەورەتری خڕۆکە سوورەکان واتا ماکرۆسایتۆسیس (MCV > 100 fl) پەیوەندی هەیە بە کەمی ڤیتامین B12 و/یان کەمی فۆلەیت. کەمخوێنی دووەم بۆ مایلۆدیسپلاسیا بەزۆری ماکرۆسایتیکە و پەیوەستە بە ovalocytosis، thrombocytopenia و/یان شێرپەنجەی خوێن. بە دەگمەن، کەم خوێنی شیبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان پەیوەندی هەیە بە ماکرۆسیتۆسس بەهۆی زیادبوونی ڕیتکولۆسیتەکان کە گەورەترن لە خڕۆکەی سووری پێگەشتوو.
- قەبارەی ئاسایی خڕۆکە سوورەکان واتا نۆرمۆسایتۆسیس (MCV لە نێوان 80 - 100 fl) بەزۆری پەیوەندی هەیە بە کەمخوێنی نەخۆشی درێژخایەن یان هەوکردنەوە، بەڵام لەوانەیە لە نەخۆشی غودە، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە، کەمی ئاسن و تەنانەت ڤیتامین B12 و کەمی فۆلەیت ببینرێت.
- قەبارەی بچووکتری خڕۆکە سوورەکان واتا مایکرۆسایتۆسیس (MCV < 80 fl) بەزۆری پەیوەندی هەیە بە کەمی ئاسن یان نەخۆشی تالاسیمیا. MCV دەبێت هەمیشە لە چوارچێوەی پێوەرەکانی تری خڕۆکە سوورەکاندا لێک بدرێتەوە، لەوانە پانی دابەشبوونی خڕۆکە سوورەکان و شێوەی خڕۆکە سوورەکان.
تێکڕای هیمۆگلۆبینی خڕۆکە سوورەکان (MCH) و تێکڕای خەستی هیمۆگلۆبینی خڕۆکە سوورەکان (MCHC)
ئەمانە بەهایەکی ژمێردراون کە گرنگییەکی کەمی کلینیکییان هەیە و بە زۆری شوێنپێی "ئێم سی ڤی" دەکەون لەو نەخۆشانەی کەمی ئاسنیان هەیە. MCH و MCHC بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی کۆنترۆڵکردنی کوالێتی لە تاقیگەدا بەکاردێن. نزمی MCH یان MCHC لەوانەیە ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی بە وردی سەیری هەموو پێوەرەکانی خانەی سوور و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی ئاسن بکەیت بۆ ئەوەی لە دەستدانی دەستنیشانکردنی کەمی ئاسن دووربکەونەوە.
پانی دابەشبوونی خڕۆکە سوورەکان (RDW)
پانی دابەشکردنی خڕۆکە سوورەکان جیاوازی لە قەبارەی خڕۆکە سوورەکان واتا (anisocytosis) دیاری دەکات. لە قەبارەی دابەشبوونی خڕۆکە سوورەکانەوە وەرگیراوە، کە بەهایەکە لە هاوکۆلکەی جیاوازیەوە وەرگیراوە (لە ٪) یان لە هەندێک حاڵەتدا لادانی ستاندارد (بە فێمتۆلیتەرەکان دەربڕدراوە). بە شێوەیەکی گشتی، بەرزبوونەوەی RDW پەیوەندی هەیە بە کەمخوێنی بەهۆی کەمی خۆراکی وەک B12، فۆلەیت یان ئاسن.
زیادبوونی RDW لەوانەیە ئاماژەیەکی زوو بێت بۆ کەمی ئاسن، B12 یان فۆلەیت، تەنانەت پێش ئەوەی کەمخوێنی دەرکەوێت. هەروەها لەوانەیە مایلۆدیسپلەیسیا پەیوەندی هەبێت بە زیادبوونی RDW. کەمخوێنی دووەم بۆ تالاسیمیا، نەخۆشی درێژخایەن یان هەوکردن زیاتر بە شێوەیەکی ئاسایی RDWیان هەیە. وەک زۆرێک لە پێوەرەکانی تاقیگە، چەندین جیاوازی هەیە بۆ ئەم ڕێنماییە گشتییانە و پێویستە RDW لە چوارچێوەی تێکڕای خڕۆکە سوورەکانی (CBC) لێک بدرێتەوە.
لێکدانەوە
- ڕێژەیەکی ئاسایی RDW و کەمبوونەوەی MCVی پەیوەندی بە تالاسیمیاوە هەیە.
- ڕێژەی ئاسایی RDW و MCVی ئاسایی پەیوەندی هەیە بە کەمخوێنی هەوکردن یان نەخۆشی درێژخایەنەوە.
- ڕێژەی ئاسایی RDW و زیادبوونی MCVی پەیوەندی هەیە بە کەمخوێنی ئەپلاستیک یان نەخۆشی جگەر.
- بەرزبوونەوەی RDW و کەمبوونەوەی MCVی پەیوەندی هەیە بە کەمی ئاسن، یان کەمخوێنی مایکرۆ ئەنجیۆپاسی.
- بەرزبوونەوەی RDW و MCVی ئاسایی پەیوەندی هەیە بە گواستنەوەی خوێن، چارەسەری زووی جێگرەوەی ئاسن، B12، یان کەمی فۆلەیت، هەندێک نەخۆشی مایلۆدیسپلاستیک و مایلۆپرۆلایتیڤ.
- بەرزبوونەوەی RDW و زیادبوونی MCVی پەیوەندی هەیە بە کەمی فۆلەیت، کەمی B12، کەمخوێنی شێبووەوە، چارەسەری کیمیایی و زۆرێک لە نەخۆشییەکانی مایلۆیدسپلاستیک.
خڕۆکە سوورە پێنەگەیشتووەکان
ڕێتیکیولۆسایت (Reticulocyte) خڕۆکەیەکی سووری خوێنی پێنەگەیشتوو "گەنج"ە، کە لە مۆخی ئێسکەوە دەردەدرێت و ناوکی خۆی هەیە بەڵام هێشتا پاشماوەی ڕایبۆسۆمی تێدایە، دوای ئەوەی پاشماوەی ڕایبۆسۆمی نەما ئەوکات بەتەواوی دەبێتە خڕۆکەیەکی سووری پێگەشتوو.
لەهەندێک پشکنینی تێکڕای خانەکانی خوێندا لە دوای تایبەتمەندی خڕۆکە سوورەکان پێوانەی خڕۆکە سوورە پێنەگەشتووەکانیش دەکرێت. ڕێژەی ڕێتیکیولۆسایت ڕێکخراوە بۆ دیاریکردنی پلەی کەمخوێنی، و بەتایبەتی ژمارەی ڕیتیکیولۆسایتی دیاریکراو، لەوانەیە وەک نیشانەی دروستکردنی خڕۆکە سوورەکان لە مۆخی ئێسکدا بەکاربهێنرێت. کەمخوێنی دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەرفراوان پۆلێن بکرێت کاتێک کە مۆخی ئێسک دەتوانێت خڕۆکە سوورەکان دووبارە بە ڕێژەیەکی زۆر دروست بکات (زیادبوونی ژمارەی ڕیتیکیولۆسایت)، یان ئەوەی کاتێک کە مۆخی ئێسک کاریگەر نییە لە دووبارە دروستکردنەوەی خڕۆکە سوورەکان (hypoproliferative anemia) بەبێ زیادبوونی ژمارەی ڕێتیکیوڵۆسایت.
بەرزبوونەوەی ڕێتیکیوڵۆسایتەکان لە لەدەستدانی خوێنی زۆر یان شیبوونەوەی خانەکانی خوێندا دەبینرێت کاتێک نەخۆشەکە لە ڕووی خۆراکییەوە پڕ دەبێت لە کۆگای ئاسنی پێویست وەک B12 و فۆلەیت و وەڵامدانەوەیەکی گونجاوی پڕۆتینی ئێریسرۆپۆیتین و یەدەگی مۆخی هەیە. نەبوونی ڕیتۆکیولۆسایتەکان لە خوێند دەبینرێت کاتێک مۆخی ئێسک کەم دەبێت لە هەر یەکێک لەم هۆکارانە یان کاتێک خودی مۆخی ئێسک نائاساییە وەک ئەو کاتەی کە لووی دروستکردووە یان خانەکان نائاسایین وەک لە دۆخی myelodysplastic (کۆنیشانەی تێکچوونی مۆخی ئێسکە کە تێیدا خانەکانی خوێن ناتوانن پێبگەن و ببنە خانەی خوێن تەندروست) یان myeloproliferative (گرفتێکی مۆخی ئێسکە کە بڕێکی زۆرتری خانەکانی خوێن دروست دەکات).
کەم خوێنی ئاسن کەم خوێنییەکی کەمی دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە واتا Hypoproliferative anemia.
لێکدانەوە
ژمارەی ڕیتیکیوڵۆسایتەکان زیاد ناکات لە:
- کەمخوێنی ئاسن، B12، یان کەمخوێنی کەمی فۆلەیت.
- کەمخوێنی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
- کەمخوێنی هەوکردن.
- کەمخوێنی دووەمی بۆ مایلۆدیسپلەیژیا و چارەسەری کیمیایی.
ژمارەی ڕیتیکیوڵۆسایتەکان زیاد دەکات لە:
- وەڵامدانەوەی کەمخوێنی تیژ یان درێژخایەن کاتێک ئاستی پێویست بەردەست بێت لە ئاسن، B12، فۆلەیت، یەدەگی خۆراکی و وەڵامدانەوەی ئێریسترۆپۆیتین.
- وەڵامدانەوەی چارەسەری کاریگەر لەگەڵ ئاسنی ناو خوێنهێنەرەکان، هاندەری ئێریسترۆپۆیتیک، یان هەردووکیان.
پێکهاتەی هیمۆگڵۆبینی ناو ڕیتیکیولۆسایتەکان (CHR)
ئەم ڕێژەیە بریتییە لە پێوانەی بڕی هیمۆگلۆبین لە ناو ڕیتیکولۆسایتەکان. ئەو ڕێگایەی کە بەکاردێت بریتییە لە لێشاوی سایتۆمێتری. ناوەڕۆکی هیمۆگلۆبین پێوانە دەکرێت لەسەر بنەمای هەر خانەیەک بە بڵاوکردنەوەی دوو گۆشەی ڕووناکی. پێوانەکردنی CHR وێنەیەکی ڕاستەقینەی ئاسنەکە دابین دەکات کە ڕاستەوخۆ بەردەستە بۆ دروستکردنی هیمۆگلۆبین، لەو کاتەوەی کە ڕیتیکولۆسایتەکان لە خوێندا دەسووڕێنەوە، ڕیتکولۆسیتەکان بۆ ماوەی تەنها ٢٤ - ٤٨ کاتژمێر دوای دەرچوون لە مۆخی ئێسکەوە لە ناو خوێندا دەمێننەوە دواتر دەبنە خڕۆکەی سووری پێگەشتوو.
نەخۆشەکان لەوانەیە ئاسنی خەزنکراوی پێویستیان هەبێت و هێشتا کەمی ئاسنیان هەبێت (کەمخوێنی کەمی ئاسن). پێوانە نەریتییەکانی باری ئاسن لەوانە فێریتین و ئاسن و تێکڕای توانای پەیوەستی ئاسن و پڕۆتینی گوێزەرەوەی ئاسن لەوانەیە قورس بێت بۆ لێکدانەوە لە ڕێکخستنی هەوکردنی توند. CHR تا ئاستێکی کەمتر بەهۆی هەوکردنەوە کاریگەری بەردەکەوێت.
لێکدانەوە
ڕاپۆرتەکانی CHR ئاماژە بەوە دەکەن کە CHR هەستیاری تایبەتمەندییەکی باشتری هەیە بۆ دەستنیشانکردنی کەمی ئاسنی کرداری لە پێوانە ئاسنینە نەریتییەکان. CHR دەکرێت وەڵامێک نیشان بدات بۆ بەڕێوەبردنی بریکاری هاندەری ئێریسترۆپۆیتیک یان ئاسنی ناو خوێنهێنەرەکان لە ماوەی ٤٨ - ٩٦ کاتژمێردا (بەزۆری کەمدەبێتەوە لەگەڵ ESAs و زیاد دەبێت لەگەڵ ئاسنی IV). هێشتاش هەوکردن دەکرێت کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی CHR هەبێت.
هەرچەندە هەندێک لە شێوازەکانی پشکنینی تێکڕای خانەکانی خوێن بەدەرن لە هەردوو پێوانەکردنی خڕۆکە سوورە پێنەگەیشتووەکان و ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی ناویان. کە دواتر بە پشکنینی تر ژمارەی خڕۆکە سوورە پێنەگەیشتووەکان دەژمێردێت و لە دەستنیشانکردنی جۆرەکانی کەمخوێنیدا ئەژماردەکرێت.