ناوه‌ڕۆك
ناسنامەی كتێب
پیاوە بەڕێزەکە | ناوی کتێب |
علی جابر فیفی | نووسەر |
د.یه‌حیا ئیسماعیل | وەرگێڕان |
٢٠٦ لاپەڕە | ژمارەی لاپەڕە |
- ئەم کتێبە خوێندنەوەیەکی جیاوازە بۆ بەشێک لە هەڵوێست و ڕووداوەکانی ژیانی مەزنترین ئینسان.
- بەخوێندنەوەی وشەکانی دەگەڕێیتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، لەگەڵیدا پێدەکەنیت و توڕە دەبیت، دەگریت و دڵخۆش دەبیت.
- دەچیتە شوێنەکەی ئەنەس و لەماڵەکەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، دەژیت.
- لەجێی مەعاز لادەکەیتەوە و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێت دەڵێت: خۆشم دەوێیت.
- لەگەڵ ئیمامی عومەر بۆ وەفاتی جوانترین مرۆڤ هۆن هۆن فرمێسک دەڕێژیت.
- ڕێز و گەورەیی لە هەموو هەڵوێستەکانی ژیانی ئەم مەزنەدا دەبینیت.
به‌شێك له كتێبه‌كه
كاتێك حه‌سیرێكت به‌سه
"ئه‌ی دونیا، ئه‌ی دونیای بێ به‌ها، غه‌یری من هه‌ڵبخڵه‌تێنه، ئه‌وه‌ی تیاتدایه هیچه و ته‌مه‌نیشت كورت و كه‌مه"
ئه‌مه ئه‌و وشانه‌ن كه ئیمامی علی (خوا لێی رازی بێت) فه‌رموونی له كاتێكدا له بابه‌تی به‌كه‌مزانینی دونیا و هۆگر نه‌بوون پێوه‌ی یه‌كێك بووه له قوتابییەكانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
باشه گه‌ر قوتابی به‌م جۆره بێت , ده‌بێت مامۆستا چۆن بێت؟
یه‌كه‌م وانه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆر به جوانی فێرێ قوتابییەكانی كرد ئه‌وه بوو دونیا وه‌ك ڕێره‌وێك ته‌ماشاكه‌ن نه‌ك وه‌ك ئارامگا، وه‌ك پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه نه‌ك سندوقێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆشێكانی ناوی، فێری ئه‌وه‌ی كردن گوێ به كه‌م و زۆری و سه‌ختی و گرانی و خراپی كه‌ش و هه‌وا و كه‌می به‌روبوم نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ی كردن له وشه‌ی (دنیا - دونیا) وشه‌ی (دنی - نزمی) به‌دی بكه‌ن و له نزماییه‌كانی دڵ و ده‌رونیاندا جێگا بۆ دونیا بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ها له‌وه تێیگه‌یاندن شتێك كه ئه‌وه پێگه‌كه‌ی بێت شایه‌نی ئه‌وه نیه هه‌رده‌م باسی لێوه بكرێت
ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه بوو:
- ئه‌بوبه‌كر زیاتر له كه‌سێكی قیامه‌تی ده‌چوو نه‌ك كه‌سێكی دونیایی
- پێشه‌وا عومه‌ر ده‌یفه‌رموو : خۆتان له‌سه‌ر زبری و كه‌می رابێنن چونكه نیعمه‌ت و به‌خششه‌كان نامێننه‌وه.
- عوسمانی شه‌هیدیش به‌قورئانه‌كه‌ی نێو ده‌ستیه‌وه دونیا به‌جێهێشت.
- ئه‌بو عوبه‌یده كه سه‌ره‌تای توشبونی به تاعون له ده‌سته‌كانیدا بینی داوای له خوا ده‌كرد به‌ره‌كه‌تی تێبخات
- ئه‌بو زه‌ڕ هه‌میشه له دونیا ڕایده‌كرد تا به‌ته‌نها بژی و به‌ته‌نها زیندوبكرێته‌وه
- بیلال كاتێك مه‌رگ یه‌خه‌ی گرت به تامه‌زرۆییه‌وه وتی : سبه‌ی ده‌گه‌ینه‌وه به. ئازیزان , محمد و هاوه‌ڵان
- عبدالله‌ی كوری ڕه‌واحه هه‌ركاتێك یه‌كێك له هاورێكانی ده‌بینی دونیای له‌بیر ده‌چوه‌وه و پێی ده‌وت: وه‌ره با پێكه‌وه كاتژمێرێك باوه‌رمان تازه و پته‌و بكه‌ینه‌وه.
سەرچاوەکان
2554 بینین