چۆنیەتی گەشەپێدانی داهێنان لای منداڵان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-20:43:00 - کۆدی بابەت: 1771
چۆنیەتی گەشەپێدانی داهێنان لای منداڵان

ناوه‌ڕۆك

چۆنیەتی گەشەپێدانی داهێنان لای منداڵاندا

لەم  بابەتەدا باسی ڕێگاکانی گەشەپێدانی بیرکردنەوەی داهێنان لای منداڵ دەکەین، کە ئەمانەن:

ژینگەی یاری کردن

 پێویستە لەسەرمان ژینگەیەکی باش بۆ منداڵەکانمان بدۆزینەوە، کە هاوکاریان بکات بۆ دۆزینەوەی شوێنێک بۆ یاری کردن بەبێ هیچ کۆت و بەربەستێک و، ترس لە تێکدانی شتومەکی ناو ماڵ، ئەگەر لە ماڵێکی داخراویش بێت، ژورێکیان بۆ ئامادە بکەین، بۆ یاری و داهێنانەکانیان.

خۆ گونجاندن لەگەڵ بیرکردنەوەیان

وەرگرتنی ڕآی منداڵ بێ بەکەم زانین و دانەنانی کۆت و بەربەست لەسەریان، هەوڵی تێکەڵ بوون و نزیک بوونەوە لە ڕاکانیان بدەین، تا فێری لەدایک بوونی بیر و ڕایان بکەین، ئەمەش لە گرنگتریین داهێنانەکانە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ کە  هەندێک لە بیر و بۆچوونە هەڵەکانیان چاک بکەین، بە نەرمی و لێزانی بەبێ توندوتیژی، ئەمە دەبێتە بەربەست لە بەردەم داهێنانەکانیاندا، ئەمەش وا پێویست دەکات بەڵگە و هۆکاری بەهێزمان پێبێت، بۆ ڕاست کردنەوەی بیر و ڕا هەڵەکانیان.

شیکاریکردنی داهێنانەکان

بەهێزکردنی داهێنان للە لای منداڵان پێویستی بە داهێنانی گەورەتر هەیە، لە لای گەورەکاندا، ئەمەش وامان لێ دەکات چارەسەری پێشوەختمان لابێت بۆ ئەو کێشانەی کە ڕۆژانە ڕوودەدەن و بیان کەین بە بەشێکی سەرەکی پەیڕەو پەروەردە کردنی منداڵەکانمان، داهێنانەکانمان دەبینن و پێوەی کاریگەر دەبن و بەشدارییان پێبکەین لە داهێنانەکانماندا و بەبێ هۆ باسیان بکەین و هەلیان بۆ بینینیان بڕەخسێنین.

ئامادەکردنی شیکارکراوەکان

کاتی تەواو بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی هەموو توانا و داهێنان بۆ شیکارەکان ئامادە بکات، وای لێ بکە بجوڵێت، لە شتە گشتییەکان بۆ بیر و ڕا سەرەکییەکان، شیکاری ئامادەکراوی نەدەیتێ پێش پێدانی کات و شیکارکردنی، هەندیک لە باوکان وادەزانن، ئەگەر وەڵامی ئامادەکراو بدەنە منداڵەکانیان هاوکاریان دەکات بۆ گەشەکردنی بیریان، کەچی ئەمە پێچەوانەی ڕاستییە، ئەمە توانای بیرکردنەوەی لە شیکاریکردنی نوێ دەکوژێ و توانای بیرکردنەوەیشی لە شیکارکردن ناهێڵێت.

ڕێگاکانی بیرکردنەوە

چەسپاوی لەسەر ڕێگاکانی بیرکردنەوە نەوەک لەسەر ئامانج، گرنگ نییە پێشبڕكێیەکە ببەیتەوە، یاخود یەکەم بیت، هێندەی ئەوەی هەڵساوی بە ڕێگاکانی بیرکردنەوە بۆ شیکار کردن، ئەمەش سوپاس کردنی و باسکردنی لەبەر چاوی خەڵک و پێدانی دیاری لە سەر شیکارکردنی ڕاستدا.

پێدانی کات بۆ جەربەزەیی (سەرکێشی) بە منداڵەکەت

بواری ئەوە بە منداڵەکەت بدە بۆ بەرهەڵستی کردن و جەربەزەیی لە ڕێگای هەندێک یاری و کێبڕکێ لەگەڵ هاوڕێکانیدا، یان یاری ئەلکترۆنی، ئەمەش هاوکاری دەکات بۆ پێشبینی کردنی لە ڕێگای بیرکردنەوەی نوێ، گەلێک لە یاریەکان هانی دەدات، بۆ گەشەکردنی گیانی داهێنان و شیکار کردن، بە تایبەت یاری پێکەوە بەست (میکانۆ) و ڕێکخستن.

بەشداری لە خۆشیەکانیاندا بکە

بیر و هۆشی منداڵ بۆ ئەوەی پێش بکەوێت و گەشە بکات پێویستی بە تێکەڵاوی لەگەڵ گەورەکاندا هەیە، کەسی تریش جگە لە دایک و باوک دەتوانن بەم کارە هەڵسێت، لە کاتی گەشەکردنی بیریاندا پێویستە دایک و باوک گرنگیان پێ بدەن، لات سەیر نەبێت هیچ گرنگی و سۆزێکیان بۆ دایک و باوکیان نەبێت، ئەگەر بە منداڵی گرنگیان پێ نەدرابێت، لەبەر ئەویە چۆن دایک و باوک مافیان بەسەر منداڵەکانیانەوە هەیە بە هەمان شێوە منداڵەکانیش مافیان بەسەر ئەوانەوە هەیە، کاتێک دایکان و باوکان بە ڕاستگۆیی لەگەڵ منداڵەکانیان تێکەڵ دەبن هەس بە خۆشی و شادییەکی زۆر دەکەن و کەشێکی ئارام و ئاسوودە درووست دەکەن هەتا وشە دەستەوەستانە لە بەردەم وێناکردنی ئەم خۆشییە.

گفتوگۆ لەگەل کردن و ئاوێتە بوونیان

بەلایەنی کەم وەکو چآلاکی ڕۆژانە یەک کاتژمێر گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەیت، چۆنیەتی بەسەربردنی کاتەکانیان، لە باخچەی ساوایان و لەگەڵ مامۆستایان و لەگەڵ هاوڕێکانی لە قوتابخانە و چالاکیەکانی ماڵەوەیان لەگەڵ کەسە نزیکەکانی و یان لە دەرەوەی ماڵ لەگەڵ برادەرانی دا و کێشەکانیان و چۆنیەتی چآرەسەرکردنیان و پەیوەندیان لەگەڵ مامۆستایانیاندا بەم شێوەیە، قسەکردن لەگەڵ منداڵاندا سوودی زۆرە، لەم سوودانەش ئەمانەن:

فێری بیرکردنەوەی نوێی بکە

منداڵان وەکو گەورەکان مێشکیان پێنەگەیشتووە و قاڵبێکی دیاری کراوی وەر گرتووە و تاکو ئێستا مێشکیان تەواو نییە، لەبەر ئەوە قسەکردن لەگەڵیاندا گرنگە چونکە گەشەیان پێدەدات و پێشیان دەخات، ئەمەش بۆ گەورەکان بەسوود ترە، چونکە شتی زۆریان لێ فێر دەبێت، لە بیرکردنەوەی نوێ و لەو داهێنانانەی کە هەر بەبیرت دانەهاتبوو، لێیان فێردەبین منداڵ چۆن بیر دەکاتەوە ئەمەش سوودی هەیە بۆ شیکارکردن و زۆر لە پڕۆژەکانیان تێدەگەین.

گەشەکردنی سۆز و خۆشەویستی

دیاری کردنی کاتێک بۆ قسەکردن لەگەڵ منداڵاندا و دوور لە کاری ڕۆژانە (ئاوا بکە، ئاوا مەکە، ئەمە نەنگییە، ئەمە هەڵەیە) ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ گەشەکردنی سۆز و خۆشەویستی، زۆر پێویستە بۆ چاندنی چاکەکاری و پێگەیاندنیان، بەمەش لەگەڵ گەشەکردنی سۆز و خۆشەویستی لەگەڵ دایک و باوکیاندا زیاتر ئامادە دەبن بۆ وەرگرتن و ئاڕاستە کردنی ئەم چاکەکارییە، جگە لەمانە هیچ ڕێگایەکی تر پێش بینی ناکرێت بۆ گەشەکردنی بیر و هۆشیان.

ئاشکراکردنی بیرە هەڵەکانیان

ڕۆژانە بیرە هەڵەکانیان ئاشکرا بکە، لەو ژینگەیەی تێیدا تێکەڵ بوونە، ئاسانی چاککردنی ئەو بیرانە، ئەگەم ئەم وتوێژانە نەبوونایە ئەم هەڵانە ئاشکرا نەدەبوون و چارەسەر نەدەکران.

 


سەرچاوەکان



2130 بینین