مۆتەکە و خەوی ناخۆش لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-21:07:00 - کۆدی بابەت: 1773
مۆتەکە و خەوی ناخۆش لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

مۆتەکە و خەوی ناخۆش لە منداڵاندا.

هەریەکێک لە ئێمە بۆ ماوەی چەندان کاتژمێر لە شەودا خەو دەبینین. بەشێکی کەم نەبێت لەو خەونانەمان بە بیر نامێنن، ئەو بەشەی بەبیریشامن دەمێنن لە کۆتایی خەوبینینەکەماندایە، پێش بە خەبەر بوونەوەمان.
ئەو خەونانەی کە لە ماوەی ئەو خەوەی کە جیادەکرێتەوە بە جوڵەی چآو بە خێرایی ئەمەیان سۆزێکە هەڵ هێنجراوە لە ئەزموونی ڕۆژانەی مرۆڤدا، منداڵی بچووک هیچ ئەزموونێکی ژیانی نییە ئەم جۆرە خەونانە ببینێت.
لەبەر ئەوەی مرۆڤ بە درێژایی شەوگار خەو دەبینێت، جێگای سەر سوڕمان نییە کە هەندێکیان ترسناک بن، ئەو کەسانەی وا گومان دەبەن، کە خەوی ناخۆش نابینن، ئەوان لە ئێمە هاوسەنگ تر نین، بەڵکو ئەوان خەوە نا خۆشەکانیان لە یاد نامێنێت.
ئەو منداڵانەی تووشی مۆتەکە دەبن، یان خەوی ناخۆش دەبینن، لە خەو بەخەبەر دێن دەگریێن یاخود هاوار دەکەن، هاواردکردن و گریان ڕەنگ دانەوەی خەونەکەیەتی، لەم کاتەدا پێویستە زوو بچیت بۆ لای منداڵەکەت و هێوری بکەیتەوە، بەڵام ئەگەر نەچیت بۆ لای ئەوا ترسەکەی زیاد دەکات، ئەگەر سەرجەمی خەونەکەشی لە یاد نەمێنێت، ئەوا ئەو ترسەی هەر لە یاد دەمێنێت، کە بەهۆی مۆتەکەکەوە تووشی هاتووە، لە زۆربەی کاتەکاندا منداڵ دووبارە خەو دایدەگرێتەوە،  و دەخەوێتەوە، بە خێرایی بەس گوێی لە دەنگی تۆ بێت یان هەست بە دەست بەسەرداهێنانی تۆ بکات ئارام دەبێتەوە.
هەوڵی ئەوە لەگەڵ منداڵەکەت مەدە، کە خەونە ترسناکەکەت بۆ بگێڕێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆی هەوڵی گێڕانەوەی دا، ئەوا با بە ئارەزووی خۆی بیگێڕێتەوە.
پێداگری لە منداڵەکەت مەکە هەست بە مانەوەی تۆ بکات لەلای، بەڵام لە شوێنی خۆتدا بۆ چەند ساتێک بمێنەوە، لە ترسی ئەوەی ئەیان لە لایەنە دەگمەنەکان بێت و دووبارە بێتەوە.
ئەگەر منداڵەکەت حەزی کرد لە قەڵەوێڵەکەی بێتە خوارەوە، هەوڵ بدە ڕێگری لێ بکە لە هاتنە خوارەوە، بەڵام بە نەرمی. بەڵام ئەگەر هەوڵی بەرەنگار بوونەوەی دا، یان ویستە هەڵ بچێت بەرامبەرت، تۆ هەر بە نەرمی لەگەڵیدا بجووڵێوە، لەم کاتەدا پێویستە ڕووناکی ژوورەکە داگیرسێنی، و سەرینەکەی بۆ بگۆرە، هاوشێوەی ئەم هەڵسوکەوتانەی لەگەڵدا بکە، ئەوە وای لێدەکات هەس بە ئارام بوونەوە بکات.
مۆتەکە و ترسی شەو ڕوودەدەن، لە ئەنجامی ئەو ئەزموونەی منداڵ ڕۆژانە تێیدا دەژیت، ئەوە تەنها هەست کردنە بە ئازار لە ئەنجامی ئەزموونێک لە ئەزموونەکان. نموونە بۆ ئەم ئەزموونانەش وەکو: کاتێک منداڵ دایکی ببینێت ببورێتەوە، یاخود منداڵەکە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت و هەوڵی گرتنی بدرێت لە لایەن خزمانی.
هەمان شت دووبارە دەبێتەوە کاتێک منداڵەکە دیمەنێکی ترسناک لە تەلەفزیۆن دەبینێت یان ئەو چیرۆکانەی بۆی دەگێڕنەوە، ئەو خەو بە هەموو شتێکەوە نابینێت، تەنها خەو بە ترسەوە دەبینێت، کە گێڕانەوەی چیرۆکەکە لەسەر هەستی دروست کردووە.


سەرچاوەکان



752 بینین