ڕێگایەکی تەندرووست بۆ شۆردنەوەی سەوزە و میوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-00:44:00 - کۆدی بابەت: 2022
ڕێگایەکی تەندرووست بۆ شۆردنەوەی سەوزە و میوە

ناوه‌ڕۆك

ڕێگایەکی تەندروست .. بۆ شتنەوەی سەوزە و میوە

پاکوخاوێنی باشترین ڕێگاچارەسەرە بۆ پاراستنی لەشمان لە نەخۆشی و میکرۆب و بەکتریا، بێگومان میوە و سەوزە یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە دەبێت بایەخی زۆری پێبدرێت لە ڕووی خاوێنییەوە، چونکە لە جێگایەکەوە دێتە نێو ماڵەکەت بڕێکی زۆر میکرۆب و بەکتریان هەڵگرتووە.
بۆ ئەوەی بە باشترین و تەندروسترین ڕێگا سەوزە و میوەکان بشۆیتەوە، پێویستە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت و ئەم پێکهاتانە سروشتیانە بۆ خاوێن کردنەوە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی لە مەترسی بەدوور بیت.
دەستەکانت بە سابوون و ئاو بشۆ.
دڵنیابەرەوە لە خاوێنی ئەو شوینەی میوە و سەوزەکەی تێدا دەشۆیتەوە، پاشماوەی پیسی گۆشت یان هەر شتێکی دیکەی تێدا نەبێت کە ببێتە هۆی دووبارە پیبسوونی سەوزە و میوەکە.

فڵچەی تایبەتی هەیە بۆ شتنەوەی سەوزە و میوە دەتوانیت بەکار بهێنیت.
خەیار و سێو و تەماتە ە ئەوانی دیکە، بیخەرە ئاوەوە و سرکەی تێبکە.
دوای ماوەیەک بە ئاو بیشۆرەوە، بە مەرجێک پلەی گەرمی ئاوەکە ٣٠ - ٤٠ پلە بێت.
بەڵام شلیک و تو ئەو میوانەی وەک ئەمانەن، بیخەرە ناو دەفرێکی کون و کون و دەفرێکی داخراوە و چەند جارێک بە ئاوی بیشۆرەوە.
سەوزەکان وەک جەرجیر و کەرەوز و پێکهاتەکانی، بە ئاوی سارد بیشۆرەوە و کەمێک تێیدا بیهێلەرەوە، بەڵام بە جوانی دەست بهێنە بە گەڵاکاندا ئاگادار بە ئاوەکە سارد بێت.


سەرچاوەکان



924 بینین