ناوهڕۆك
داماڵینی منداڵ لە دەسەڵات و بەرپرسیارییەتی
هەڵەیەک لەو هەڵە گەورانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە دامالینی منداڵ لە دەسەڵات و بەرپرسیارییەتی، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک جیا دەگەڕێتەوە، لەوانە:
- بیرتەسکی و نەزانی.
- خۆبەزلزانی و لەخۆباییبوون.
- نەشارەزایی و کەم ئەزموونی.
- هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
- ڕاکردن لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی.
- ڕاکردن لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی.
- چاولێکەری و لاساییکردنەوەی کوێرانە.
- کولتور و داب و نەریتە باوەکانی کۆمەڵگە.
- بە چاوی کەم سەیرکردنی منداڵ.
- ئاشنا نەبوون بە مافەکانی منداڵ.
- پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ.
- ئاشنا نەبوون بە شێوازی پەروەرەدیی و زانستییەکان.
- هەبوونی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی و ئابووری.
- هەبوونی ناکۆکی و بگرە و بەردە و مشتومڕ لە نێوان دایک و باوک.
بێگومان شەلاندن و داماڵینی منداڵ لە هەموو دەسەڵات و بەرپرسیارییەتیەک، نەک هەر زیانی بۆ منداڵ دەبێت، بگرە دایک و باوک و خێزان و کۆمەڵگەش ڕووبەڕووی ئەو زەرەرە دەبێت و، گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:
- منداڵ هەست بە خۆبەکەمزانین دەکات.
- بڕوا و متمانەی بەخۆی نابێت.
- هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات.
- خەمسارد دەبێت لە جێبەچێکرندی ئەرک و کارەکانیدا.
- هەست بە غەدر و ستەم دەکات.
- ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت.
- کەسیكی سەرکەوتوو نابێت لە ژیانیدا.
- کۆمەلگە وەک پێویست ناتوانێ سوود لە توانا و بەهرەکانی ئەم جۆرە منداڵانە وەربگرێت.
- دایک و باوک ناتوانن لە توانا و بەرهەمەکانی منداڵەکانیان بەهرەمەند بن.
- ئەم جۆرە منداڵانە کە هیچ جۆرە بەرپرسیارییەتیەکیان پێ ناسپێردرێت، دەبنە بار لەسەر شانی خێزان و کۆمەڵگە.
چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە
بۆ ئەوەی دایکان و باواکان لەسەر هەڵەی خۆیان بەردەوام نەبن و لەمەودوا بتوانن گەشە بە توانا و بەهرەی منداڵەکانیان بدەن، تاکو پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن، و هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن و بەرپرسیاریەتی وەرگر بن، پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:
- بەپێی تەمەن و قۆناغی گەشەکردنیان، دەسەڵات و بەرپرسیارەتییان پێ ببەخشن.
- خۆیان لە قۆرغکای و خۆسەپاندن بپارێزن.
- ئارام و دانبەخۆداگر بن.
- بەرپرسانە ڕەفتار و سەردەری لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.
- منداڵەکانیان ڕابێنن لەسەر چەمکی بەرپرسیارییەتی هاوبەش و دەستەجەمعی.
- خۆیان لە هەر جۆرە توندوتیژییەک بەدوور بگرن.
- ڕێز لە ماف و تواناکانی منداڵ بگرن.
- زەمینەسازی بکەن بۆ گەشەکردنی منداڵەکانیان.
- پێوەری پاداشت و سزا بەکاربهێنن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.
- دەبێ منداڵ هێندە ئازاد بێت، کە بتوانێ بچێتە دەرەوە و یاری و وەرزش بکات.
سەرچاوەکان
795 بینین