بۆنی ناخۆشی ناو دەم

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-11:01:00 - کۆدی بابەت: 2463
بۆنی ناخۆشی ناو دەم

ناوه‌ڕۆك

بۆنی ناخۆشی ناو دەم

ئەگەر چی ناتەواوی کۆئەندامی هەرس، گورچیلە، هەناسەدان، خوێن، هۆڕمۆنەکان، بەدخۆراکی دەتوانن هۆکاری دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم بن، بەڵام گرنگترین هۆکاری پەیدابوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم بریتییە لە ڕانەگرتنی پاکوخاوێنی دەم و ددان و توشبوون بو نەخۆشییەکانی پوک و کلۆری ددان.
هەروەها کۆبوونەوەی وردە خۆراک و میکرۆب لە نێوان بەرز و نزمی و کەلەبەری زماندا، دەتوانن هۆکاری دروست بوونی ئەم بۆنە ناخۆشە بن. بە شێوەیەکی بەردەوام بەهۆی لێکخشاندنی زمان لەگەڵ خۆراک و مەڵاشوو ددانەکانی پێشەوەی شەویلگەی سەرەوە توێژاڵی ڕووکاری زمان دادەخورێنێت وە بە خانەی نوێ جێێ دەگیرێتەوە. هاتوچۆی ئاو لە دەمدا ڕووی سەرەوەی زمان پاک دەکاتەوە، کاتێک کە جووڵەی زمان کەم دەبێتەوە بەهۆی نەخۆشی یان ئازاری دمەوە، توێژاڵە ڕووکارییە لێبوەکانی زمان لەسەر ڕووی زمان دەمێننەوە و لەگەڵ پاشماوەی خۆراک و میکرۆب بۆنی ناخۆشی دەم پەیدا دەکەن.

چارەسەر

زۆربەی خەڵک بۆ نەمان و لابردنی ناخۆشی بۆنی دەم هەڵدەستن بە جوینی بنێشت یان بەکارهێنانی حەبی تام خۆش، ئەگەر چی ئەم ماددانە بۆ ماوەیەکی کەم بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵن، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر ئەوەی پێکهاتەی ئەم ماددانە شەکری تێدایە هۆکارێک دەبن بۆ کلۆری ددان و زیاتربوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
لەبەر ئەوە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەر و لابردنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم بریتییە لە سەردانی پزیشکی دەم و ددان و چاککردنەوەی ددانە کلۆربووەکان و لابردنی کلس و چارەسەری نەخۆشییەکانی پووک، پاشان فێربوونی ڕێگەی زانستی شۆردنی ددانەکان بە بەکارهێنانی فڵچە و دەرمان، هەروەها فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی دەزووی ددان لە لای پزیشکی ددان.

یاخود ڕۆژی دووجار چای بنێشتە تاڵ بخۆرەوە، زەنجەفیل بجویت، جەعفەری، جاترە، مێوک، پونگە، ناعناع، مێخەک، توور، سیر، هەنجیر، سپێناغ، گوڵە باخ، بە ئاوی لیمۆ و خوێیەوە بە سرکەی سێو و خوێ غەرغەرەی بکرێت.

بۆنی ناو دەم کە لە گەرمییەوە بێت: ئاوی ئاڵوباڵوی تەڕ یان وشک بەیانیان بیخۆرەوە، قۆخ، شەلیل، تۆوی خەیار، پاککردنەوەی گەددە بە ڕەوان کەرێک.

ئەگەر لە بەڵغەم و تەڕیەوە بێت: کەباب یان گوشتاو بە بەهاراتە گەرمەکان بخۆ، پێش نان کەمێک خوێ و ئاو لەدەم غەرغەرەی پێبکە.


سەرچاوەکان



982 بینین