لیستەکەی شیندلەر(1993) - Schindler's list

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-16:16:00 - کۆدی بابەت: 2482
لیستەکەی شیندلەر(1993) - Schindler's list

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

لیستەکەی شیندلەر یان Schindler's list، فیلمێکی ئەمەریکی (دراما - مێژوویی) ساڵی ١٩٩٣یە، کاری دەرهێنانی بۆ کراوە لەلایەن (ستیڤن سپیڵبێرگ) وە چیرۆکەکەی نوسراوە لەلایەن (ستیڤن زەیڵیان)، لە رۆمانێکی نوسەرێکی ئوستوڕالی کە لە ساڵی ١٩٨٢ نوسیویەتی، چیرۆکی فیلمەکە باسی پیاوێکی بزنسمان دەکات بەناوی (ئۆسکار شیندلەر) کە زیاتر لە ١ هەزار خەلکی پۆڵەندی رزگار دەکات، کە ئەکتەر (لیام نیسن) رۆڵی دەگێرێ. وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری (کراکۆو) کرا و ٧٢ رۆژی پێچوو، وە فیلمەکە بە کامێرای رەش و سپی تۆمارکراوە، لە (١٥/١٢/١٩٩٣) لە ئەمەریکا بڵاوبوویەوە، فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس دا شوێنی خۆی کردەووە و توانی ٣٢٢ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە کە لە کاتێک دا ٢٢ میلیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکە بوو! فیلمەکە لە مەڕاسیمی خەلاتەکانی ئۆسکار بۆ ١٢ خەڵات پاولێورا و ٧ خەڵاتی بردەوە و تیایاندا (باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ساوندتڕاک، باشترین چیرۆکی وەرگیراو)، وە ٧ خەڵاتی (بافتا)ی بردەوە لەگەڵ ٣ خەلاتی (گۆڵدن گلۆب)، وە لەلایەن رەخنەگرانیشەوە وەسفی زۆرکرا و پلەی ٨ەمینی گرت لە لیستی ١٠٠ باشترین فیلمی ئەمەریکی لە مێژوو دا

دەرهێنەر

ستیڤن سپێڵبێرگ

نووسەرەكان

سیڤن زەیلیان,ثۆماس کینیاڵی

ئەكتەرەكان

لیام نیسن,بێن کینگسڵی,ڕاڵف فینس

كات

195 خولەك

تێچوو

$22,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

29/11/1993
 


سەرچاوەکان



659 بینین