ئەو خۆراکانەی ئاویان پێویستە و درەنگ هەرس دەبن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:26:00 - کۆدی بابەت: 2500
ئەو خۆراکانەی ئاویان پێویستە و درەنگ هەرس دەبن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خۆراكانە‌ی ئاویان پێویستە‌ و درە‌نگ ھە‌رس دە‌بن

ئە‌گە‌ر بڕی خوێ لە‌ خۆراكە‌كاندا زیاد بێت، زیاتر ھە‌ست بە‌ تینوبوون دە‌كە‌ن، كە‌مكردنە‌وە‌ی خۆراكی پرۆتینی و خۆراكی چە‌ور لە‌گە‌ڵ زیاد خواردنی سە‌وزە‌ و میوە‌ بە‌تایبە‌تی لە‌ ژە‌می ئێواراندا ھە‌ستی تینوێتی تا ڕادە‌یە‌كی زۆر كە‌م دە‌كاتە‌وە‌، چونكە‌ ئە‌و خۆراكانە‌ كاتێكی زۆریان پێویستە‌ تا بە‌ تە‌واوی بچنە‌ ناوپرۆسە‌ی ھە‌رس كردن، بە‌ڵام ئە‌و خۆراكانەی ھە‌ڵگری كاربۆھیدراتن بە‌گشتی كاتێكی كە‌متری پێویستە‌ و  بۆ ھە‌رسبوون.
ئە‌و خواردنە‌وانە‌ی كاربۆنیان تێدایە‌ بە‌تایبە‌تی كۆلا، ھە‌روە‌ھا قاوە‌ و چای كە‌ ماددە‌ی كافایین لە‌خۆ دە‌گرن ھانی گورچیلە‌كان دە‌دات بۆ زیاتر دە‌ردانی ئاو، بە‌م شێوە‌یە‌ ڕێژە‌ی ئاو لە‌ لە‌شدا كە‌مدە‌بێتە‌وە‌ و ھە‌ستی تینوبوون زیاتر دە‌بێت، جگە‌ لە‌مانە‌ ھە‌ندێك خواردن و خواردنە‌وە‌ ھە‌ن كافاینیان تێدایە‌ وە‌كو كاكاو، شوكۆلاتە‌، خواردنە‌وە‌ وزە‌بە‌خشە‌كان، ئە‌و خۆراكانە‌ی كە‌ ڕێژە‌یە‌كی بە‌رزی خوێ لە‌خۆ دە‌گرن بریتین لە‌: ترشیات، ساس، چپس، پیتزا، تە‌ماتە‌، خواردنە‌ خێراكان، تینوو بوونی مرۆڤ زیاد دە‌كە‌ن.
ھە‌رس كردن پرۆسە‌ی شكاندن و وردكردنی خۆراكە‌ ھە‌تا ئە‌و ڕادە‌یە‌ كە‌ ڕیخۆڵە‌كان بتوانن بە‌ ئاسانی خۆراكە‌كە‌ ھە‌ڵمژن. ھە‌رس كردن لە‌ڕێگای ددانە‌كان، جوڵە‌ی زگ و ئە‌نزیمە‌كانی، كۆئە‌ندامی ھە‌رس ئە‌نجام دە‌بێت.


سەرچاوەکان



694 بینین