ئایینی جوو (جوولەکە) لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-22-22:00:00 - کۆدی بابەت: 2552
ئایینی جوو (جوولەکە) لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئایینی جوو (جوولەکە) لە کوردستان

موسا پێغەمبەر (د.خ)، لە چەرخی ١٤ی پێش زایینەوە، لە ناو خەڵکی ئۆرشەلیم و شارەکانی دیکەی دەوروبەریدا، دەستی بە بڵاوبوونەی ئایینەکەی خۆی کردووە، نەبوخودنەسر لە ساڵی ٥٨٧ی زایینیدا، کۆمەڵێک لە جووەکانی ئۆرشەلیم بە دیل گرتووە و هەمووشیانی هێناوە بۆ بابل، وا دیارە ژمارەیەکیش لەو دیلانە، پەڕیونەتە کوردستان.
جووەکانی کوردستان، لەسەر ئایینزای ئەشکەندی و سەفاری و کارامەیی و دنیمەیی... هتد بوون. دنیمەییەکان (جولەکایەتی بە نهێنی) لە نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەدا بوون بە ئیسلام. بە شێکیان بە تورکی و بەشەکەی دیکەشیان بە ئیسپانۆلی ئاخافتن دەکەن.
جووەکان لەبەر ئەوەی کۆچیان بۆ ئیسرایل و ئەوروپا کردووە، ژمارەیان کە کوردستاندا زۆر کەمە. ئەوانەشی کۆچیان نەکردووە و ماونەتەوە، زۆربەیان لە خوڕەم ئاباد و کرماشان دەژین.

 


سەرچاوەکان



1020 بینین