مێژووی باخچەی ساوایان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:24:00 - کۆدی بابەت: 2585
مێژووی باخچەی ساوایان

ناوه‌ڕۆك

مێژووی باخچەی ساوایان

باخچەی ساوایان سیستەمێکی فێرکردنی منداڵانە لە نێوان تەمەنی ٤بۆ٦ ساڵ، ئەم سیستەمە مەبەستی پەرەپێدانی توانای منداڵە بۆ گوزارشتکردن لە خۆی و تێکەڵاوی کردن لەگەڵ کەسانی تردا لە ڕێگەی یاری و جموجۆڵ و داهێنانەکانەوە.
باخچەی ساوایان سەدەی نۆزدەهەم لە ئەنجامی هەوڵی ڕۆبەرت ئۆینی بەریتان و جێ ئاچ بستالۆزی سویدی و فریدریک فرۆیبلی ئەڵمانی و ماریا مۆنتستوری ئیتاڵی هاتە دامەزران و، لە بەریتانیا شۆڕشی پیشەسازی هۆی دروستکردنی باخچەی ساوایان بوو، بەپێی یاسان منداڵان بۆیان نەبوو ئیش بکەن، لە کاتێکدا ئەندامانی تری خێزان بۆ ماوەیەکی درێژ لە کارگەکاندا ئیشیان دەکرد و مندالەکانیان لە یەکەم باخچەی ساوایان لە شاری نیولاناریکی سکۆتلاند بەجێدەهێشت، ئەم باخچەیە ساڵی ١٨١٦ لە لایەن ڕۆبەرت ئۆین بۆ منداڵانی کرێکارانی کەرگەکەی و ئیشی ئەم قوتابخانەیە گەشەدان بوو بە ئەقڵی منداڵان لە ڕێگەی زیاتر ئازادی دان بەو منداڵانە، بەرنامەکانی دواتری باخچەی ساوایان بریتی بوو لە مەشقی پەروەردەی ڕەوشتی. ساڵی ١٨٣٦ کۆمەڵەی قوتابخانەکانی نیشتیمان و وڵاتانی ژێردەستە دامەزرا بۆ مەشقپێکردنی مامۆستایان لەسەر ڕێگەی ئەو پرۆگرامانەی کە بستالۆزی پەرەی پێدا.
ساڵی ١٨٣٧ فرۆبیل لەبلا نکنبارگی ئەڵمانیا قوتابخانەیەکی کردەوە بۆ مەشقپێکردنی منداڵان لە ڕووی دەروونییەوە، بەهۆی یاری کردنەوە و ناویشی لێ نا کیندرگارتن، واتە باخچەی ساوایان... فرۆیبل هەوڵیدا بارودۆخێکی وا بخولقێنێت بۆ منداكان کە بە ئازادی تیایدا گەشە بکەن، وەک چۆن درەختێک لە باخچەکەیدا گەشە دەکات.
ئەم سیستەمە زاڵبوو بەسەر مێشکی باوکان و دایکان و پاش بیست و پێنج ساڵ لە مردنی فرۆبیل قوتابخانەی هاوچەشنی قوتابخانەی لە شارە گەورەکانی نەمسا و بەلجیکا و کەنەدا و ئەڵمانیا و هەنگاریا و ژاپۆن و سویسرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا دامەزرا... ساڵەکانی دواتر وڵاتانی تری جیهان ئەو سیستەمەیان پەیڕەو کرد.


سەرچاوەکان



3281 بینین