ئایینی یەک خودا لە کورستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-23-20:08:00 - کۆدی بابەت: 2599
ئایینی یەک خودا لە کورستان

ناوه‌ڕۆك

ئایینی یەک خودا لە کورستان

ژمارەیەکی زۆر لە دیانەکانی کوردستان، سەر بە ئاینزانی یەک خودان، لە وانەیە ژمارەکەیان دوو ئەوەندەی ژمارەی ئارسۆدۆکسەکان ببێت، یەک خوداییەکان، سەر بو دوو کڵێسەن:
١- ئەرمەنی – گریگۆریی
پەیدابوونی ئەم ئایینزایە، بۆ چەرخی یازدەیەمی زایینی و چەرخەکانی دوای دەگەڕێتەوە. ئەم ئایینزانیە بە زۆری لە ناوچەکانی باکووری کوردستاندا بڵاوبۆتەوە و لە چەرخی حەڤدەدا بووە بە ئایینی ڕەسمی.
ژمارەی ئەرمەنییە گریگۆرییەکان، چەند هەزار کەسێک دەبن و بە زۆری لە ئەرزەڕۆم و ئەزنجان و وان و بینگۆڵ و موسڵ و هەولێر و ورمێ دەژین.
٢ -  سوریانی – ئارسۆدۆکس (یەعقووبییەکان)
ئەمانەش دووەمین گروپی ئایینزانی یەک خودا پێک دەهێنن، بە زۆری لە ناوچەکانی باکووری کوردستان دەژین، بە تایبەتی لە شارەکانی ماردین و دیاربەکر و گازی ئانتەب و مەلاتییە... هتد، یەعقوبییەکان زۆربەیان لە دانیشتووانی شارەکانن. تاکوو ئێستدا بە تەواوی ژمارەیان نازاندرێت، بەڵام لەوانەیە دەوروبەری چل هەزار کەسێ ببن.
یەعقوبییەکان لە کوردستاندا، سەر بە سێ ئەبریشەن ( ماردین، میدیات، ئورفە و دیاربەکر). هەر یەکێک لەوانە مەترانی تایبەتی خۆی هەیە. ئەمانەش هەر سێکیان لە ڕووی ئیدارییەوە، سەر بە مەترانی یەعقوبییەکانن، کە لە دیمەشق دادەنیشێ. ئەو مەترانە لە ماردینەوە چووە بۆ ئەوێ، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مەناستیری یەعقوبییەکان کار دەکەن، وەک بەرسوماس و زافازان لە ماردین.


سەرچاوەکان



606 بینین