دیانەکان لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-23-20:20:00 - کۆدی بابەت: 2600
دیانەکان لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

دیانەکان لە کوردستان

پێغەمبەری دیانەکان، ناوی عیسای کوڕی مەریەمە، لە شاری بەیتوللەحم لە دایک بووە، عیسا نزیکەی ٣٣ ساڵ ژیاوە. دوای ئەوەی بووە بە پێغەمبەر لە ڕێگای حەوارییەکانەوە، دەستی بە بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئایینی خۆی کردووە، شاری ئورفە (ڕوها)، بە بنکەی یەکەمی بڵاوکردنەوەی ئایینی دیان دادەنرێت، یەکەمین کڵێسە لە جەرخی یەکەمی زایینیدا، هەر لەوێ دروستکراوە. پاشان ئایینی دیان بەرە بەرە بە ناوچەکانی دیکەی کوردستاندا بڵاوبوەتەوە، هەروەها وردە وردە بۆ شارەکانی میسۆپۆتامیا (نێوان دوو زێ) و ئێران و خۆراسانیش تەنیوەتەوە.
پەڕتوکی پیرۆزی دیانەکان، ناوی ئینجیلە، واتە (مزگێنی)، کە لە ئامۆژگارییەکان و دەستوورەکان و مێژووی عیسای کوڕی مەریەم و باسی تەوەرات پێکهاتووە. خەلیفەکانی عیسا لە چەرخی یەکەمی زایینیدا، دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی ئینجیل و هەموویان نووسییەوە، ئەمڕۆ چوار جۆر ئینجیل هەیە : ئینجیلی لۆقا، مەرقۆس، مەتی و یۆحەنا.
ژمارەی دیانەکان لە ساڵی ١٩٨٥ دا، دەوروبەری ٢٠٪ گشت دانیشتوان بوو، زۆربەیان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات دەژین و بەشێکی کەمیشیان لە شارە گەورەکانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەژین.
دیانەکانی کوردستان، زۆربەیان ئارسۆدۆکسین و یەک خودا (مۆنۆفیس)ین، بەشەکەی دیکەیان لەسەر ئایینزاکانی کڵێسەی ڕۆژهەڵاتین و سەر بە کڵێسەی ڕۆمای کاسۆلیکە (ئوونیاتەکان) و نەسترۆی و کاسۆلیکی و پڕۆتستانتی و ئینجیلکانی و ... هتد.

 


سەرچاوەکان



664 بینین