ئارسۆدۆکس

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-23-21:02:00 - کۆدی بابەت: 2608
ئارسۆدۆکس

ناوه‌ڕۆك

ئارسۆدۆکس

بەشی هەرە زۆری ئارسۆدۆکسەکانی کوردستان، سەر بە کڵێسەی قوستەنتەنیین. ئەو کڵێسەیە، لە هەموو کڵێسەکانی دیکەی جیهانی دیانەکان، بە ناوبانگتر و دەوڵەمەندترە، ڕۆژبەڕۆژیش لە پێشکەوتن دایە. تا ڕادەیەکی زۆر کاردیناڵەکانی، بە گەورەی کاردیناڵەکانی کڵێسەکانی ئەسەکندەرییە و ئەنتاکییە و ئۆرشەلیم دادەنرێت. کڵێسەی ئارسۆدۆکس، لە هەموو کاتێکدا ، دەستێکی باڵای لە دامەزراندنی ئیمپڕاتۆری بێزەنتییەدا هەبووە، لە ڕووی دەسەڵات و و خاوەندارێتی زەوی و زارەوە، لە سنووری ئیمپڕاتۆرییەکەدا، کڵێسەی ئارسۆدۆکس بە گەورەترین دەزگا دادەنرا.
دیانەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆما، لە ساڵی ١٠٥٤ی زاینییدا، لەسەر کێشەی لێکدانەوەی ئینجیل و هەڵوێستیان بەرامبەر حەزرەتی عیسا، لێك جیابوونەوە، ئەوانەی ڕۆژهەڵات بە ناوی کڵێسەی کاسۆلیکی – گریگۆری ناویان دەرکرد، ئەوانەی ڕۆژئاواش لە ژێر ناوی کاسۆلیکی ڕۆمیدا کاریان دەکرد، لە ئەنجامی ئەو دووبەرەکی و ناکۆکییەشدا، ئیمپڕاتۆرییەتەکەش بوو بە دوو بەشەوە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆژهەڵات بە ناوی بێزەنتییەوە، ئیمپڕاتۆرییەتی رۆژئاوا بە ناوی ڕۆماوە.
ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی، لە سەردەمی خاچ هەڵگرەکاندا، واتە لە کۆتای چەرخی ١١ هەتدا سەرەتای چەرخی ١٣، تووشی گەڵێک چەنگی گەورە بوو. لە ڕۆژئاوا کاسۆلیکەکانی ڕۆما، هێرشیان دەکردنە سەر، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە خێلە سەلجوقییەکان، کە تازە ئیسلام بوو بوون، پەلاماریان دەدان، کە ئەو خێڵانە، تا کۆتای چەرخی یازدەیەم توانیان، هەموو ئاسیای بچووک داگیر بکەن، کە دانیشتووانی ئەو نێوچانە، بە زۆری لایەنگری کڵێسەی کاسۆلیکی گریگۆری و هەندێک ئاینزانی دیکەبوون، دواتر بەشی هەرە زۆریان، لەبەر ترس و لە ناچاریدا، لە ماوەی چەرخی ١١ و ١٣دا، وازیان لە بیروڕای ئاینی خۆیان هێنا بوون بە ئیسلام و زمانی تورکیش بوو بە زمانی زۆربەیان.
تاکو ئێستا ، ژمارەی ئارسۆدۆکسەکانی کوردستان بە تەواوی نەزاندراوە، بەڵام ‌هەرچۆنێ بێت، لە چەند هەزار کەس زیاتر تێناپەڕن و بە زۆریش لە باکووری ڕۆژائاوای کوردستاندا دەژین، لە دەوروباری کەنداوی ئەسکاندرون و هەندێک ئاوەدانییەکانی دیکەی وەکوو قامەشلی... هتد. 


سەرچاوەکان



636 بینین