جلوبەرگی مرۆڤ چۆن پێشکەوت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:44:00 - کۆدی بابەت: 2666
جلوبەرگی مرۆڤ چۆن پێشکەوت؟

ناوه‌ڕۆك

جل و بەرگی مرۆڤ چۆن پێشکەوت؟

بەردەوام مرۆڤ حەزی لە خۆ قۆز کردن کردووە، بۆیە یەکەمجار کە مرۆڤ پێستی ئاژەڵانی لەبەر کردووە، بەرد و ملوانکەی موروی لە مل کردووە. هەرچیشی دەست کەوتبێت لە بەری باڵندە و گەڵای دار، کردوویەتیە جل و بەرگ بۆ خۆی، ئەشێت جل و بەرگ سیفەتێکی سیحراوی بووبێت لای مرۆڤە سەرەتاییەکان و بە لەبەرکردنی گیانە شەڕانییەکانی لە خۆی دوور خستبێتەوە. لە چەرخی بەفریندا خەڵکی بۆ ئەوەی گەرمیان بێتەوە ناچار بوون پێستی ئاژەڵان لەبەر بکەن، سەرەتا پێستی ئاژەڵانیان خۆشە دەکرد و ئەمجا بە یەکەوەی دەدوراند و لەبەری دەکرد.
بەرە بەرە مرۆڤ فێر بوو چۆن پێستە نەرم بکاتەوە، نزیکەی چوار یان پێنج هەزار ساڵیشە دەرزی داهێنراوە، کە بوو بە ئامێری سەرەکی لە دروست کردنی جل و بەرگدا. دوای ئەوە مرۆڤ فێر بوو، لە خوری مو بڕێسێت و بیکاتە دەزوو، میسرییە کۆنەکان لە کەتان و لۆکە و قوماشی سوکیان دروست کردووە، میللەتانی کۆنیش لە خوری جل و بەرگیان دروست کردووە. لە شوێنە ساردەکانیشدا جل و بەرگ بە شێوەیەک دروست کراوە، کە هەموو لەشی مرۆڤی داپۆشیوە، تا لە سەرمای سروشت پارێزراو بێت. جل و بەرگی ناوچە ساردەکانیش تەسک بووە بۆ ئەوەی بلکێتە لاشەوە، لەوەوە بوو پانتۆڵ و پاڵتۆ داهێنرا.
لەبەر پێشکەوتنی هۆکانی هات و چۆ لە نێوان مرۆڤەکاندا، لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا ''مۆدێل'' پەیدا بوو، لە ناوچەیەکەوە دەگوازرایەوە بۆ ناوچەیەکی تر، لە هەمان کاتدا جل و بەرگی چینەکانی مرۆڤیش جیاوازیان تێکەوت، کە تا ئەمڕۆش بە ئاشکرا دەبینرێت.


سەرچاوەکان



850 بینین