دابونەریتی جلی ڕەش لە پرسەدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-13:23:00 - کۆدی بابەت: 2706
دابونەریتی جلی ڕەش لە پرسەدا

ناوه‌ڕۆك

داب و نەریتی جلی ڕەش لە پرسەدا

خەڵکی لە وڵاتی چین و ژاپۆندا، لە مەراسیمی پرسەدا سەرتاپا جلی سپی دەپۆشن، لە هەندێک لە شوێنەکانی ئەفریقاشدا بومیەکان لە کاتی پرسەدا جلی سوور لەبەر دەکەن. ئێمەش کە لە پرسەدا جلی ڕەش لەبەر دەکەین، دەگەڕێتەوە بۆ داب و نەریتی ئێمە، ئەوەش باشترین ڕێگەیە، کە بتوانێت غەم و پەژارەی خۆمانی پێ دەرببڕین، کاتێک کەسێک دەبینین لە پرسەیەکدا جلی ڕەشی لەبەر کردووە، یەکسەر بە غەمبار و جڵ تەنگ دێتە پێش چاومان.
بۆیە شتێکی سروشتییە کە ئێمە جلی ڕەش پۆشین بە تایبەت بە پرسە بزانین، ئایا تا ئێستا بیرتان لەوە کردۆتەوە و پرسیوتانە بۆچی لە پرسەدا جلی ڕەش لەبەر دەکرێت؟

ئەڵبەت جلی ڕەش پۆشین نیشانەی خۆشەویستی و ڕێز گرتنە لە کەسێک کە کۆچی دوایی کردووە، بەڵام لێکۆڵەرەوان لە کاتی لێکۆڵینەوە دەربارەی فەلسەفەی ئەم جل و بەرگە گەیشتنە چەند وەڵامێکی سەیر و سەرنج ڕآکێش.
کاتێک لە پرسەدا جلی ڕەش دەپۆشین لەگەڵ جلی ڕۆژانەماندا جیاوازی هەیە، بە واتایەکی تر، لەبەرکردنی جلی ڕەش جۆرێکە لە قیافەت و خۆ گۆڕین. 
پێشینانی ئێمە بڕوایان وابووە، دەبێت لە پرسەدا قیافەتی خۆت بگۆڕیت، ئەگەر خۆت نەگۆڕیت، ئەوا گیانی مردووەکە دەگەڕێتەوە و پەیدات دەکات و دەت دۆزێتەوە و لەگەڵ خۆیدا تۆش دەبات و دەتمرێنێت. ''ئەڵبەت ئەم بۆچوونە ئەمڕۆ کاری پێ ناکرێت، هەرچەندە لە هەندێک شوێنی دونیادا هەر ماوە''.
لە نێوان هۆزە گەڕۆکەکاندا، لە کاتی مردنی پیاوێێکدا ژنەکەی و خزمەکانی جلەکانیان دەگۆڕن و هەندێک جاریش لاشەیان بە گوڵ دادەپۆشن یان لە ژێر گژوگیا و پەردە و چآدردا خۆیان حەشار دەدەن. بەڵام دەشێت لەبەر کردنی جل و بەرگی ڕەش لە کاتی پرسەدا بە پلەی یەکەم بگەڕێتەوە بۆ هەمان ترس و واهیمە لە گیانی مردووان.


سەرچاوەکان



1390 بینین