بۆ ئە‌وانە‌ی هە‌وکردنی جومگە‌کانیان هە‌یە‌

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-21:36:00 - کۆدی بابەت: 2726
بۆ ئە‌وانە‌ی هە‌وکردنی جومگە‌کانیان هە‌یە‌

ناوه‌ڕۆك

بۆ ئە‌وانە‌ی ھە‌وكردنی جومگە‌كانیان ھە‌یە‌

بۆ یە‌كە‌مجار پزیشكان توانیان جومگە‌یە‌كی لە‌كار كە‌وتووی ئە‌ژنۆ چارە‌سە‌ر بكە‌ن، ئە‌وان سوودیان لە‌ كڕكڕاگە‌ی لووتی كە‌سە‌كە‌ وە‌رگرت بۆ بە‌رھە‌مھێنانی كڕكڕاگە‌ی پێویست و چاندنی لە‌ جومگە‌ی ئە‌ژنۆ و بە‌وە‌ش داھێنانێكی گە‌ورە‌یان لە‌ چارە‌سە‌ركردنی جومگە‌كان كرد.
لە‌ سویسرا ١٠ نە‌خۆشی جومگە‌ی لە‌كاركە‌وتوو، واتە‌ توانای جوڵە‌ كردنیان ئە‌ستە‌م و بە‌ ئازار بوو بە‌ھۆی نە‌مانی چینی كڕكڕاگە‌ی نێوان ئێسقانە‌كان، خرانە‌ بە‌ر ئە‌و  چارە‌سە‌رییە‌ نوێیە‌، واتە‌ بە‌ سوود وە‌رگرتن لە‌ كڕكڕاگە‌ی لووتیان، نۆیان دۆخی ژیان و جوڵانە‌وە‌یان بە‌رە‌و باشتر چوو.
پێشتر پزیشكان دە‌یانتوانی جومگە‌ی پلاستیك یان كانزای بە‌كاربێنن و چاندنی لە‌ شوێنی كۆنە‌كە‌، بە‌ڵام نە‌یانتوانی كە‌ كێشە‌ی كڕكڕاگە‌كە‌ی چارە‌سە‌ر بكە‌ن.
ئە‌و ڕێگە‌ نوێیە‌ كە‌ لە‌ زانكۆی بازڵ لە‌ سویسرا داھێنانی بۆ كراوە‌ سوود لە‌ كڕكڕاگە‌ی لووتی نە‌خۆشە‌كە‌ وە‌ردە‌گرت بۆ دروستكردنی شانە‌یە‌كی تە‌ندروستی لە‌ شوێنی فە‌وتاوە‌كە‌.
بیرۆكە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ نموونە‌یە‌ك لە‌ كڕكڕاگە‌ی لووتی نە‌خۆشە‌كە‌ وە‌ردە‌گیرێت و بە‌ بە‌كارھێنانی ھۆكاری گە‌شە‌كردن لە‌ تاقیگە‌ گە‌شە‌ی پێ دە‌كردێت تا دە‌گاتە‌ قە‌بارە‌یە‌ك كە‌ بتوانرێت بە‌شی كڕكڕاگە‌ی ناو جومگە‌ی دیاریكراو بكات و بۆی دە‌چێنرێت.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ لە‌سە‌ر ھە‌شت پیاو و دوو ئافرە‌ت لە‌ تە‌مە‌نی جیا جیا كراوە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ توانای باشی جوڵانە‌وە‌یان بۆ گە‌ڕاوە‌تە‌وە‌ و ئە‌وە‌شی موژدە‌ بە‌خشە‌ كە‌ تە‌مە‌ن گرنگ نییە‌، واتە‌ بە‌تە‌مە‌نە‌كانیش دە‌توانن بیكە‌ن.
پزیشكان بە‌ داھێنانێكی گە‌ورە‌ی دە‌زانن كە‌ ڕە‌نگە‌ دواڕۆژێكی باشی ھبێت،وە‌ك ستیڤین سایمۆن بە‌ڕێوبە‌ری توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ دامە‌زراوە‌ی بە‌ریتانی ھە‌وكردنی جومگە‌ بە‌ «دە‌یلی مێڵ» دە‌ڵێت كە‌ ئە‌نجامە‌كان ھیوابە‌خشن و دوای توێژینە‌وە‌ و تاقیكردنە‌وە‌ی زیاتر ڕە‌نگە‌ بتوانن بیكە‌نە‌ كردارێكی كردە‌نی بۆ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشانی ھە‌وكردنی جومگە‌.


سەرچاوەکان



828 بینین