بووکەشوشە لە کوێوە پەیدابوو؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:22:00 - کۆدی بابەت: 2760
بووکەشوشە لە کوێوە پەیدابوو؟

ناوه‌ڕۆك

بووکە شووشە لە کوێدا پەیدا بوو؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەتوانین بڵێین: لە هەموو شوێنێک. بووکە شوشە کۆنترین داهێنانی مرۆڤ بووە، لای گەلە وەحشی و پێشکەوتووەکانیش هەبووە. ئێمە دەزانین بووکە شوشە لە شارستانیەتەکانی کۆنی میسر و یۆنان و ڕۆماندا هەبووە. دەشێت خودی منداڵان پۆلێنی یەکەمین بوکە شوشەیان کردبێت لە مەوادە سروشتییەکان وەکو دار و بەرد. بەڵام بووکە شوشە لای زۆربەی گەلان، لەوە زیاتر بووە کە تەنها بۆ یاری بەکار هێنرابێت.
بۆ نموونە: بوکە شوشەی منداڵان لای هیندییەکانی ئەمریکا لەسەر شێوەی خواوەندەکانیان بووە و لە دار دروستیان کردووە وەکو بەشێک لە نەریتە ئاینییەکان دراوەتە منداڵان.
لە یاباندا جۆرێکی سەرەتاییان لە بوکەڵەی منداڵان دروست کرد لە لقی تاشراوی دار چنار و توێکڵ و ڕیشکەکەشیان دەکردە قژی و جلەکانیشیان لە گەڵا دروست دەکرد. بوکە شوشەیەکیشیان هەبوو بە ناوی (قۆچی قوربانی)، خواردنیان دەیایە و جلیان لەبەر دەکرد و وەکو گیانلەبەرێکی زیندوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرد. ئەم بووکە شوشەیە دەدرایە دایکان بۆ ئەوەی گیانە شەڕانییەکان لە مندالەکانیان پێ دوور بخەنەوە.
بووکە شوشەی  بڵاویش لە ئەفریقیادا هەندێک جار بۆ مەبەستی جادوو بەکاریان هێناوە و لە بری یاری کردن. هەروەها لە کۆندا لە ئەوروپا بوکە شوشەی پەیوەندی بە داب و نەریتی ئاینییەوە هەبووە.


سەرچاوەکان



667 بینین