بۆچی مێرووەکان بە دەوری ڕووناکیدا دەسوڕێنەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:30:00 - کۆدی بابەت: 2762
بۆچی مێرووەکان بە دەوری ڕووناکیدا دەسوڕێنەوە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی مێرووەکان بە دەوری ڕوناکیدا دەخولێنەوە؟

هەمومان دەزانین مێرووەکان بە دەوری ڕووناکیدا دەخولێنەوە، بەڵام زۆربەمان نازانین لەبەر چی؟
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە تەنها نێرەکانن لە ڕووناکیەکە نزیک دەبنەوە، ئەمجاش نەک لە هەموو ڕوناکییەک.
هەر لە سەردەمی ئەرستۆوە ئەم بابەتە جێی گرنگی پێدانی زۆر لە لێکۆڵەرەوەکان بووە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا S.W Frust لە زانکۆی پەنسلڤانیای ئەمریکی هەستا بە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە. ئەم لێکۆڵینەوە بەنرخە وای کرد لە J.Itsh. Fabr تەفسیرێکی گونجاو بۆ ئەو ڕآستییە بدۆزێتەوە. Fabr بیردۆزەیەکی خستە ڕوو کە دەڵێت: لە ڕووناکییەوە هەندێک جۆری تیشکی دیاری کراو دەردەچێت کە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی مێرووەکان. ئەم بابەتە بە تاقیکردنەوە سەلمێنرا. بە زنجیرە گورزەیەکی ورد لە تیشکەکانی ژێری سوری. کە سەرچاوەی تیشکەکە دەبینرێت و هێزی ڕاکێشان بەرهەم دەهێنێت. ئەم تاقیکردنەوەیەش لەسەر پەپولە ئەنجام درا.
ڕژێنێک هەیە لە لای سکی پەپولەدا، کە هەندێک وردیلەی خانەیی دەڕژێنێت. ئەو وردیلانەش پێی دەوترێت (بۆنی جنسی). کە ماددەیەکی کیمیاوییە و هەندێک تیشکی ژێر سووری دەڕژێنێت کە بە هەوادا بڵاو دەبێتەوە. نێرینە پەپولەکانیش کە تا بەرزاییەکی دیاری کراو دەفڕن ئەو تیشکانە وەردەگرن و بەرەو لای مێینەکان دەفڕن، بۆیە هەندێک لە نێرەکان دەچن بۆ لای تیشکەکە گوایە مێینەکان لەوێدان، ئەو جۆرە گەڕان بە دوای مێینەکاندا، نێرەکان بەرەو لای ڕووناکییەکە ڕاپێچ دەکات.
تیشکی گڵۆپەکانیش ڕێژەیەکی تەواو لەو ۆرە تیشکانە دەردەدەن، بەوەش زۆرترین مێروو بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکان دەریان خستووە کە بۆنە جسنییەکان وەکو یەک نین. لەبەر ئەوە هەموو مێرووەکان بەرەو تیشکەکە ڕاکێش نابن.
بە هەمان شێوە ئەگەر تیشکە جۆراوجۆرەکان، تیشکی ژێر سوریان بەرهەم هێنا ئەوا مێرووەکان بەرەو لایان دەچن.


سەرچاوەکان



765 بینین