کێ ژێردەریایی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-02:45:00 - کۆدی بابەت: 2766
کێ ژێردەریایی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ژێر دەریایی داهێنا؟

حەزی مرۆڤ بۆ گەشت کردن لە ژێر ئاودا، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن، بەڵام یەکەمین کەشتی کە نەخشە کێشرا بۆ ئەوەی بە ژێر ئاودا بڕوات، بە گوێرەی تۆمارەکانی بەدەست دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥٧٨.
لەو ساڵەدا زانای ماتماتیک دانی بەریتانی (ولیەم بۆرۆن) کتێبێکی بڵاو کردەوە و تیایدا، وێنەی بەلەمێکی تەواو داخراوی کێشابوو، کە دەشیا لە ژێر ئاودا بجووڵایەتەوە. نەخشەکەش بریتی بوو ەل بچمێکی دار کە بە پێستە ڕووپۆش کرابوو، بە جۆرێک ئاو لێی نەدەچووە ژوورەوە. بە پاڵەپەستۆ خستنە سەر هەردوو دیوی و بچووک کردنەوەی بەهۆی مەلزەمەیەکی دەستییەوە دەتوانرا بنێژرێتە ژێر ئاوەوە.
بەڵام بۆرۆن ئەو کەشتیەی هەرگیز دەروست نەکرد و تەنها وێنەیەک بوو. تا پیاوێکی تر لە ساڵی ١٦٠٥دا کەشتییەکی هاوشێوەی ئەوەی دروست کرد.
فەزڵی دروست رکدنی یەکەمین ژێر ئاوی دەگەڕێتەوە بۆ داهێنەری هۆڵەندی ((کورنیلیۆس ڤان درێبڵ) کە فیعلەن سەرکەوت لە ئاوەژوونانی ژێر دەریاییەکەیدا لە ڕووباری تایمز لە قووڵی ٣ بۆ ٤ مەترەوە.
بەرگی دەرەوەی کەشتییەکەی درێبڵ ـیش لە قایشی بە پیو چەورکراو دروست کرابوو و لە هەردوو لاوە سەوڵی هەبوو کە ئەوانیش بە پێستە ڕووپۆش کرابوون لە ساڵی ١٦٢٠ دا ئەم کەشتییە دروست کرا.
دوای ئەو بەروارە گرنگی دان بە دروست کردنی ژێر ئاوی زۆر بوو. بە جۆرێک تەنها لە بەریتانییەکاندا. لە ساڵی ١٧٢٧دا نزیکەی بەرائەتی داهێنان درایە جۆرەکانی ژێر ئاوی.
ژێر ئاوییەکان وەکو چەکێکی هێرشبەر بۆ یەکەمین جار لە سەردەمی شۆڕشەکانی ئەمریکادا بەکارهێنرا. پیاوێک بە ناوی (دەیڤد بۆشناڵ) ژێر ئاوییەکی یەک کەسی دروست کرد. کە بە هۆی هەندڵێکی دەستییەوە ئیسی دەکرد و ناوی (کیسەڵ)ـی لێ نرا.
کیسەڵ هەوڵی دا کەشتی جەنگی بەریتانی نوقم بکات، بە دانانی بۆمبێت لە ژێریدا تەقییەوە لە بەندەری نیویۆرک، بۆیە سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، بەڵام کەشتییە بەریتانییەکە ناچار بوو لەو شوێنە دوور بکەوێتەوە.


سەرچاوەکان



682 بینین