ئەنفالی دۆڵی جافایەتی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-21:50:00 - کۆدی بابەت: 2845
ئەنفالی دۆڵی جافایەتی

ناوه‌ڕۆك

ئەنفالی دۆڵی جافایەتی

لە ٢٣ی شوبات تاکو ١٩ی ئاداری ١٩٨٨ی خایاند

ئەم شاڵاوە بە هێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵوو و بەرگەڵوی دۆڵی جافایەتی لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ دەستیپێكرد. لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (٨٠)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، لەوێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (٢٥-٣٠) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی بارەگاکانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیەدا. ئەم هێرشە بەربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش، دوکان، بنگرد، سەرچنار، قەڵاچوالان و چوارتا)ی گرتەوە. بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان هاشم)بوو. هێزە بەشدار بووەکانی ئەم شاڵاوە پێکهاتبوون لە (٢٠) لیواو شەست فەوج و دەیان فەوجی جاشی سوک و مەفرەزە تایبەتەکان، بە نوێترین چەکی قورس و بەخەستی چەکی کیمیاوی لەم هێرشەدا بەکارهات. لە ئەنجامدا چەندین گوند و ناوچە وێرانکران.
بۆ نموونە (قەمەچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵە ڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگە و شارسێن)، هەروەها کانی توو، یاخسەمەڕ، قەیوان ...هتد. بەشێوەیەک هیچ گوندێکی ئەم دەڤەرە رزگاری نەبوو. لە کۆتای شاڵاوەکەدا سەرجەم ناوچەکە داگیرکرا و گشت گوندەکان ڕوخێنران و وێرانکران ماڵ و سامانیشیان لە لایەن سوپای عێراقەوە بە تاڵان بردرا. کاتی گوندەکانی داگیرکران، دانیشتوانی ناوچەکە بەرەو ئێران هەڵاتن، هەندێكیش بەرەو سلێمانی چوون، بۆیە گوندنشینانی دۆڵی جافایەتی بەشێكی زۆریان دەرباز بوون. بەڵام ئەوانەی بەرەو ئێران ڕایانکرد بە هۆی سەرما و بەفر و باران زۆریان لە ڕێگادا مردن. ئەو خەڵکەی کە دەرباز نەبوون و مابوونەوە هەموویان گیران و شوێنبزر کران.


سەرچاوەکان



1353 بینین