زانیاری لەسەر کوندەپەپوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-15:13:00 - کۆدی بابەت: 2898
زانیاری لەسەر کوندەپەپوو

ناوه‌ڕۆك

هەندێك زانیاری لەسەر كوندەپەپوو

1- (کوندەپەپوو - Owl) ناوە زانستییەکەی (Strigiformes).
2- کووندەپەپووە ئاژەڵێکە سەر بە پۆلی باڵندەکانە
3- نزیکەی ٢٢٠ ڕەگەزی جیاوازی هەیە لە سەرتاسەری جیهان.بە نزیکەیی سێ یەکی ڕەگەزەکەیان مەترسی لەناوچوونی لەسەرە
بەسەر دوو خێزاندا دابەش دەبن: (Tytonidae) کە دەمووچاویان شێوەی دڵە، وە (Strigidae)کە دەمووچاویان خڕە
4- چاوی نزیکەی ١ بۆ ٥ لەسەدی کێشی کووندەپەپووەکە پێک دەهێنێت. هەتا شوێنی زۆرتر دەگرێت لە کەللەی سەریدا بە بەراورد بە مێشکی
5- قسەیەکی باو هەیە کە (کوندەپەپوو) دەتوانێت ٣٦٠ پلە ملی بسوڕێنێت، کە ئەمە ڕاست نییە. بە هەر ئاڕاستەیەکدا توانای هەیە ١٣٥ پلە ملی بسووڕێنێت کە بە هەردوو ئاڕاستەکەدا دەکاتە ٢٧٠ پلە
6- (کوندەپەپوو) ناتوانێت بە چاوەکانی سەیری ئاڕاستەکان بکات، واتا چاوی تەنها ڕێک دەبینێت، بۆ ئەوەی بتوانێت سەیری ئەملاولای خۆی بکات دەبێت ملی بسووڕێنێت چونکە شێوەی چاویان خڕ نییە بەڵکو لە شێوەی تیوبدایە و درێژە
7- بچووکترین (کووندەپەپوو) لە جیهاندا (Elf Owl)ـە، کە ٥-٦ ئینچ بەرزییەکەیەتی و کێشیشی ١.٥ ئۆنسە.
گەورەترینیش (gray Owl)ـە کە ٣٢ ئینچ بەرزییەکەیەتی
8- لە هەموو شوێنێکدا توانای ژیانیان هەیە جەمسەری باشوور نەبێت.
9- مێیە کووندەپەپووەکان گەورەترن لە نێرەکانیان.
10- (کوندەپەپوو)ـەکان بە ئاژەڵی زۆر زیرەک وەسف دەکرێن و ماڵی کردن و ڕاهێنان پێ کردنیان کارێکی زەحمەتە، لە کاتێکدا هەریەکە لە تووتی و پەنگوین و داڵەکان دەتوانن بە ئاسانتر ڕاهێنانیان پێ بکرێت.
11- جۆری (Barn Owl) لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی زیاتر لە ١٠٠٠ مشک دەخۆن، و نێچیرەکە ناجوون، بەڵکو بە ئێسقان و پێست و هەمووشتێکەوە قووتیان دەدەن.خواردنیشیان بە گشتی مەمکدار و مێرووە و هەندێ جۆریشیان ماسی دەخۆن.
12- لە لای یۆنانییەکان، کووندەپەپوو هێمای (ئەثینا) بووە، ژنە خواوەندی دانایی، لە کاتێکدا لە لای ڕۆمانەکان بە هێمای هێنانی مژدە و پێشبینی خراپ باسی لێ کراوە.
13- گەلی (ئازتیکی مەکسیکی) و (مایانی گواتیمالایی) ڕقیان لە کووندەپەپوو بووە و لێی ترساون،وا بیریان کردووەتەوە کە چاوە گەورەکانیان نیشانە و هێمای مردن و لە ناوچوونە.
14- لەلای میسڕییەکانیش کووندەپەپوو هەڵگری ڕۆحی مردووەکان بووە.
15- لە ئەفریقای باشوور، کوندەپەپوو هێمای بەختی خراپە و گەر کەسێک بەو ناوەوە بانگ بکرێت گەورەترین سووکایەتی پێ کراوە.
16- قاچی جووتە چنگی هەیە،مانای ئەوەیە کە دوو پەنجەی قاچی ڕووی بەرەو پێشە و دوو پەنجەی ڕووی بەرەو دووایە، ئەمە توانا دەبەخشێت بەم باڵندەیە کە نێچیرەکەی بریندار بکات لە کاتی ڕاوکردنی.
17- چاویان زیاتر تەنی چیلکەیی ڕەش و سپی تێدایە وەک لە ڕەنگەکانی تر و ئەمەش وا دەکات لە شەودا باش ببینن. دوربینیشن واتا شتەکان لە نزیکەوە نابینن.
18- سێ پێڵووی چاوی هەیە، یەکیان بۆ ترووکاندن، یەکیان بۆ خەوتن، یەکێکیشیان بۆ هێشتنەوەی چاوی بە تەندروستی و باشی
گوێیەکانی ڕێک نین، واتا لە هەردوولای سەری شوێنیان جیاوازە، ئەمەش وا دەکات شوێنی نێچیرەکەی باشتر دیاری بکات.
19- فڕینەکەیان بێ دەنگە
20- لە کاتی نەگونجان لەگەڵ هاوبەشەکانیاندا لێیان جیا دەبنەوە، (Barn Owl)ـی دەمووچاو شێوە دڵ ٢٥ لە سەدی جارەکان جیادەبنەوە لە هاوسەرەکانیان
 


سەرچاوەکان



2173 بینین