کام پادشا درێژترین حوکمی بەریتانیای کرد؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-01:10:00 - کۆدی بابەت: 2919
کام پادشا درێژترین حوکمی بەریتانیای کرد؟

ناوه‌ڕۆك

کام پادشا درێژترین حوکمی بەریتانیای کرد؟

شا ڤیکتۆریا لە نێوان هەموو پادشایانی بەریتانیا درێژترین حوکمی بەریتانیای کردووە.
ڤیکتۆریا لە ٢٤-ئایار-١٨١٩ لە لەندەن لەدایک بووە. تەنیا کچی ئێدوارد ئۆغسگس ـی میری کانت بوو.
لە پاش مردنی شا ولیەمی چوارەمی مامی لە ٢٠-حوزەیران-١٨٣٧ دا چووە سەر کورسی حوکم، کاتێک کە تەمەنی ١٨ ساڵان بوو.
بۆ ماوەی شەست و سێ ساڵ و حەوت مانگ حوکمی کرد، تا لە ڕۆژی ٢٢-کانونی دووەم-١٩٠١ دا کۆچی دوایی کرد.
ڤیکتۆریا شاژنی بەریتانیای گەورە و ئایلەندا و ئیمپراتۆری هند بوو. ماوەی حوکمی پڕ بوو لە ڕوداوی درێژ خایەن. لە ماوەی حوکمی دا بەریتانیا گەشەی سەند و بەهێز بوو و پێش کەوت و ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی دروست کرد تا ئەودیوی دەریاچەکان. سەردەمی بەوە دەناسرێت کە پڕ بووە لە داهێنانی مەزن و پێشکەوتنی پیشەسازی.
لە ساڵی ١٨٤٠ـدا مێردی کردە (ئەلبێرت و ئەمیر ساکس-گویرک-غاسا)ـی ئامۆزای و زۆر دڵسۆزی مێردەکەی بوو و زۆریش گوێی بۆ ئامۆژگاریەکانی دەگرت. کە لە ساڵی ١٨٦١ دا ئەلبێرت لە تەمەنی گەنجیدا کۆچی دوایی کرد.
غەم و پەژارەیەکی زۆر شا ڤیکتۆریای داگرت و گۆشەگیر بوو لە ژیاندا و بەشداری هیچ بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی نەدەکرد و چەندین ساڵ بەو شێوەیە ژیا.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیەکی تایبەتی و گرج و گۆڵی بە ئیدارەی وڵات دەدا و هەموو بڕیارە گرنگەکان لە لایەن خۆیەوە دەردەچوو.
شا ڤیکتۆریا نۆ کوڕی هەبوو، کە هەموو یان لەگەڵ خانەوادەی پادشاکانی ئەوروپادا ژن و ژن خوازیان دەکرد، لەبەر ئەوەیە هەموو خانەوادە شازادەکانی ئەوروپا، پەیوەندی خزمایەتیان پێکەوە هەیە. لە کۆتایی ماوەی حوکمیدا شا ڤیکتۆریا چووە ڕیزی پارتی پارێزگارانەوە.


سەرچاوەکان



639 بینین