زانیاری لەسەر نەخۆشی چەوری جگەر

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-15:04:00 - کۆدی بابەت: 14234
زانیاری لەسەر نەخۆشی چەوری جگەر

ناوه‌ڕۆك

ناساند

چەوری جگەر (بە ئینگلیزی: fatty liver، بە عەرەبی: الكبد الدهني) بریتییە لە بڕێکی زۆر چەوری کە کۆدەبێتەوە لە ناو خانەکانی جگەر. جگەر دەکەوێتە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سکەوە لە ژێر پەردەی ناوپەنچک و لە لای ڕاستی گەدە دایە، گەورەترین ئەندامی ناوەوەی جەستەی مرۆڤە کێشەکەی نزیکەی ١،٥ کیلۆگرامە. ئەرکە سەرەکییەکانی جگەر بریتین لە لابردنی ژەهرەکان و پاشماوەکانی هەندێک دەرمان لە هەمان کاتدا وەکوو کۆگایەک وایە بۆ ڤیتامین B12. خوێنی کۆئەندامی هەرس پێش ئەوەی بڕوات بۆ هەر بەشێکی  تری لەش سەرەتا لە جگەردا دەپاڵێورێت.

نەخۆشی چەوری جگەر (steatosis) بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری زیادە لە خانەکانی جگەردا، هەروەها نەخۆشییەکی باوی جگەرە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا. بە نزیکەی لە هەر ١٠ کەسێکدا یەکێکیان تووش دەبێت. ئاساییە جگەر هەندێک چەوری تێدا بێت، بەڵام ئەگەر چەورییەکە زیاتر لە ١٠٪ی کێشی جگەر پێکبهێنێت، ئەوا نەخۆشی چەوری جگەرت هەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزی.

نیشانەکانی  

٨٥٪ ئەم نەخۆشییە هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام ئەکرێت ئەم نیشانانە بەدی بکرێت: 

  • ماندوویەتی و بێتاقەتی
  • ئازاری لای ڕاست و سەرەوەی سک
  • ئاوسانی سگ
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • سەرگێژبوون و کەم بوونەوەی سەرنج

هۆکارەکان

  • بەکارهێنان و خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددە کحولییەکان
  • دووگیانی
  • بەکارهێنانی دەرمانی وەک corticosteroid
  • نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو
  • زۆربونی کێشی لەش 
  • زۆربونی ڕێژەی چەوری
  • زۆر خواردنی خواردنی لەقوتونراو

چارەسەر

هیچ دەرمانێک نییە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی چەوری جگەر، زۆربەی نەخۆشەکان گۆڕینی شێوازی ژیانیان یارمەتیان دەدات لە باش بونی نەخۆشییەکە کە بریتین له:

  • کەم کردنەوە یان وازهێنان لە ماددە کحولییەکان
  • کەم کردنەوەی کێش
  • ریجیم کردن
  • وەرزش کردن
  • زۆر خواردنی سێو، لیمۆ، بادەم، سەوزە

تێبینی

زۆربوونی چەوری جگەر هۆکارە بۆ شێرپەنجەی جگەر.


سەرچاوەکان



386 بینین